دەوڵەت لەسێبەری پەکەکدا؛ دەسەڵاتدار لە رۆژئاوا/ وتنەوەی مێژوو لەکۆبانێ لەلایەن یەکێک لەسەرکردەکانی گرووپی پەژاک

  • ۳ سال قبل

پرۆژەی رۆژئاوا لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە زۆرباسی لێوەکراوە و پەسنی دراە، زۆرترین خۆشەویستی خۆی لەنێوان وڵاتانی رۆژئاوایی بەبۆنەی شەڕ لەگەڵ داعش وئایدیۆلۆلژی کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیکە، کە جۆرێکی بەهێز کراوی دەسەڵاتی خەڵکی ئاساییە، ژێرخانەکەشی پێکهاتووە لە (کۆمۆن) گەڕەک، ئەنجوومەنی شار تا کانتۆنە. ئەم سیستمە ئەنجوومەنییەی بەڕێوەبردنی خەڵک، رێگا خۆش دەکات بۆ کۆمەڵەی گەڕەکەکان تا کۆنترۆڵی سەربەخۆیان لەسەر دارایەکانیان هەبێت، لەکاتێکدا کە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگاکانی دیکە لەڕێگای تۆڕێک لە ئەنجوومەنەکانی کۆنفدرالی ئەنجام دەدرێت؛ بۆیە بۆ زۆرێک لە خەڵک کە گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوین دەشۆپێنن، بابەتێکی نوێیە.

گەر ئەم ناوچە لەلایەن ژێرخانی دەسەڵاتی سێبەر لەگەڵ ئازادی کۆتایی بڕیارداین لەپشتی پەردە و زیاتر لە دەزگا زاڵە خۆجێیەکانی سەرەوەیە کەباسیان لێوەکرا، بەڕێوە نەدەچوو، بەڕاستی دەیتوانی گۆڕانکاریەکی سەیر بێت. ئەم ژێرخانەی دەسەڵاتی سێبەری کادیرەکانی پەکەکە لەخۆ دەگرێت کە لەپشت پەردەن و دەسەڵاتی دەزگا زاڵە خۆجێیەکان لاواز دەکات و ئەو بڕیارانەی کە بە پێی ئامانجەکانی پەکەکە نەبن رەت دەکرێنەوە.

بوونی ئەندامانی پلەبەرزی پەکەکە و باڵی ئێرانی واتە پەژاک لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا نموونەیەکی چاک لەم ژێرخانەی دەسەڵاتی سێبەرە. وێنەکانی سەرەوە ئەمیر کەریمی ئەندامی پیشووی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی پەژاک و مامۆستای ئێستانی مێژوو لە زانکۆی کۆبانێ پیشان دەدات کە خەڵکی مەهابادی ئێرانە. ئەمیر کەریمی ساڵانێکە وەک یەکێک لەسەرکردەکانی پەژاک – وەک گرووپێکی تێرۆریسستی – چالاکە و ئەم گرووپە لەقەندیل و سویدەوە بەڕێوەدەبات. نێوی رێکخستنی ئەمیر لەقەندیل مەزدەک بوو. نێزیکەی پێنج ساڵ پێش بوو کە رۆشت بۆ کۆبانێ و خەریکی دامەزراندنی زانکۆی کۆبانێ بوو و لەپشتەوە بەڕێوەی دەبات. ئەو بە نازناوی مەلێک مێژووی کوردستان دەڵێتەوە.

رۆژئاوا: دۆسیەیەکی پەکەکە

شێوەی دەستپێکردنی رۆژئاو بابەتێکە کە وادیارە زۆرێک لە لایەنگرانی بە ئاسانی لەبیری نەکەن. بنەڕەتەکانی ساڵی 2002 دانرا، چوونکە پەکەکە رێکخراوێکی سیبەری گرووپی کۆمەڵگای کورستان (کەجەکە)ی دامەزراند کە جگە لە تورکیا، شەڕی چەکداری خۆی بۆ وڵاتانێک کە کەمینەی کوردی تێدایە بڵاوە پێکرد، ئەمە ئارمانجی سەرەکی پەکەکە لەچواردەیەی رابردوودا بووە. باڵێکی کەجەکە لەسوریا بە سەرۆکایەتی نورەدین سۆفی وەک کەجەکەی رۆژئاوا دامەزرا. لەساڵی 2003 و لەئەنجامی راستەوخۆی ئەم پرۆژەیەدا، پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک (پەیەدە) دامەزرا. ئەم بابەتە بۆ ئێرانیش روویدا و کەجەکەی رۆژهەڵاتی دامەزرا و دوای ئەوە باڵی سیاسی واتە کۆدار و باڵی چەکداری (پەژاک) دامەزرا کە ئەمیر کەریمی لە دامەزراندنیاندا یارمەتی دا.

لەساڵی 2011 کاتێک کە پێکدادان لەسوریا دەستیپێکرد، یەپەگە وەک باڵی سەربازی پەیەدە، دامەزرا. لەقۆناخی یەکەمدا بوونی بەربڵاوی یەپەگە زۆربەی ملیشیاکانی شەرڤانانی پەروەردە کراوی پەکەکە بوون کە بەڕێگای قاچاخ هاتبوونە سوریا. سەبری ئۆک کوردی تورکی و ناسراو بە کۆمیسێری پەکەکە لەماوەیەکی دوور و درێژ بەرپرسی پردۆژەی رۆژئاوا بوو. ئەمریکا خوازیاری دەرچوونی سەرکردەکانی پەکەکە لەسوریا بوو ئۆکیش لەساڵی 2020 سوریای بە جێ هێشت.

گرووپی قەیران لەراپۆرتێکدا دەنووسێت: تا کاتێک کە یەپەگە لەرێگای کادیرە حزبییەکانیەوە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە هەبێت و تا کاتێک کە پەکەکە خەریکی پێکدادانی توندوتیژ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بێت دوورە شەڕ لە باکووری سوریا کۆتایی پی بێت. ئەوڕؤکە وادیارە ئەم گرووپە ئاگای لەو خاڵانەی خۆی هەیە کە لەوێیەوە زیانی بەردەکەوێت و زۆرتر بەرەو پێشنیازەکان دەڕوات و پێکیان دێنێت تا ناوچەکە بتوانێت سەقامگیری بە خۆیەوە ببینێت.

مەزڵووم عەبدی کە خۆی یەکێک لە ئەندامانی پلەبەرزی پەکەکە و کوردی سوریا بوو، لەلێدوانێکدا دەڵێت: ئەوڕۆکە ئێمە زیاتر لە دوسەد هەزار سوری لە دەزگا سڤیل و سەربازیەکانماندا ناونووسی کردووە و پێویستمان بە پشتیوانی ناوچەیی کوردەکان (مەبەست کوردانی دەرەوەی سوری) نییە. ئێمە خشتەی کاتی بۆ دەرچوون تەواو لەم حاڵەتەمان دەستنیشان کردووە، بەلام رەستی ئیش لەئێستادا دەستی پێکردووە و درێژەی دەبێت.

لەڕاستیدا لەماوەی مانگانی رابردوودا، ئەکاونتی پەیجە کۆمەڵایەتییەکانی زۆرێک لە شەرڤانانی ناسوری سڕاوەتەوە کە پیشان دەدات ژمارەی کادیر ناسوریەکان (یاسیاسەتی نوێی لەبارەی سۆشیال میدیاوە) کەمی کردووە، و ئەمە لەپێناو هەوڵ بۆ راکێشانی رەزامەندی ئەمریکا و کەم کردنەوەی بیانووی تورکیا بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە.

دەوڵەتی سێبەر تا چەندە قووڵە و دزەی هەیە؟

ئەم کەمکردنەوەی ژمارەی کادیرە سەربازیە ناسوریەکان هەنگاوێکی بەتەواوەتی هەڵخەڵەتێنەر  بوو، چوونکە چالاکی کادیرەکانی پەکەکە لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا زۆر زیاترە لە چالاکی سەربازی، ئەم گرووپە حەوت ناوچەی بەڕێوە دەبات. بۆ دابەشکردنی چالاکییەکانی پەکەکە لەدەستەواژەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن: زەمینەی یاسایی (ئاڵانی یاسایی) و زەمینەی نایاسایی (ئاڵانی نایاسایی). زەمینەی نایاسایی بریتیە لە چالاکی چەکداری و زەمینەی یاسایی بریتیە لە چالاکی رێکخراوی کە زۆرتر لەنێوان خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدرێت. و هەندێک لێکۆڵینە لەسەرچاوە ئازادەکان پیشان دەدات کە ژمارەی کادیرەکانی پەکەکە لەناوچەی زەمینەی یاسایی کاردەکەن قەد کەمیان نەکردووە.

 

ناسێح یۆسفی ئەندامی پەژاک کە دەستگیر کرابوو. ئەو پێنج ساڵ لەئێران دا ئێشی کرد دوای ئەوەی کە گەڕایەوەی قەندیل و ئێستا بەرپرسی بەشێک لە ستۆدیۆی کەناڵی رووناهی تیڤیە لەقامشلوو.

سەرچاوە: گووگل و فەیسببوک

بۆ تێگەیشتنی ئەم خاڵە کە پێکهاتەی دەسەڵاتی سێبەر تا چە ئاستێک ریشەی چەقاندووە، بە چاوخشکاندنێکی رێک و پێک بۆ سەر ئەم پێکهاتە بانگەشەی سەرەکی ئەم پرۆژەی تەلەڤیزیۆنی رووناهی، یەکێک لەچەندین کەناڵە تەلەڤیزیۆنەکان کە لەلایەن ئەم رێکخراوەوە لەباکووری رۆژهەڵات سوریا بەڕێوە دەچێت دەگەینە وڵام. تەلەڤیزیۆنی رووناهی هەواڵ و ئایدیۆلۆژی رێکخستن 24 کاژێر بڵاو دەکاتەوە و زۆرتر ئەندامانی پلەبەرزی پەکەکە بەڕێوەی دەبەن.

یەکێک لە ئەندامانی پلەبەرزی ناسێح یۆسفی بە ناوی رێکخستنی ئایهانە کە خەڵکی مەریوانی ئێرانە. یۆسفی لەساڵی 2007 لەلایەن بەرپرسانی ئێران لەشاخەکانی کوردستانی ئێران دەستگیر کرا. تاوانی پێنج ساڵ چالاکی چەکدارانە و ئەندامێتی لەپەژاک (وەک گرووپێکی تێرۆریستی) بوو. دوای ئازادبوونی لەساڵی 2014 تەڤلی ئەم رێکخراوە بوو. لەنێوان ساڵانی 2014 و 2017 چەندین دیمانەی لەگەڵ چەند کەس وەک سەرۆکی بەشی گرافیک و مۆنتاژی تەلەڤیزیۆنی رۆناهی لەقامشلوو دامەزرا. ئەو هەرهەفتە وێنە سلفییەکانی خۆی لە فەیسبووک دادەنێت.

ئەمیر ئەحمەد پێشکەشکاری هەواڵ و کوردی ئێرانیش لەم ئەرکەدا لەگەڵ یۆسفییە. ئەحمەدی پێش ئەوەی کە لە ستودیۆی رۆناهی دابمەزریت وەک یۆسفی ئەندامی پەژاک بوو.

یەکێکی دیکە لەو کەسە سەیرانە لەسۆشیال میدیا لەقامشلوو، کاوە سەقزیە خەڵکی سەقزە. کاوە لەئێستادا کۆمیتەی شەهیدانی شار بەڕێوە دەبات، کۆمیتەیەک کە یارمەتی ماڵباتی شەهیدان دەدات و رێوڕەسمەکانیان بۆ ناشتنی لاشەی شەرڤانە کوژراوەکان بەڕێوەدەبات. لەگەڵ ئەمەش گەر زۆر سەرنجتان دابێت دەتوانرێت تێبگەین کە ژمارەیەک لە ماڵباتە کوردەکان لەئێران خوازیاری بەدواداچوونی یاسایی لەدژی کاوە سەقزین و دەڵێن منداڵەکانیان دەکاتە ئەندامی پەژاک لەڕاستیدا دەیانڕفێنێت.

ئەم چوار کوردە ئێرانییە کە لەئێستادا لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا چالاکن بەس بەشێکی زۆر کەم لە هەموو شتەکەن. گەر کەسێک هەوڵ بدات دەتوانیت ئەندامانی ئێرانی، ئێراقی و تورکیەیی پەکەکە کە هێشتا لەرۆژئاوا چالاکن بناسێت. لەگەڵ ئەمەش چووار فایل کە باسیان لێوەکراو، ژێڕخانی دەسەڵاتی سێبەر پیشان دەدەن کە دەسەڵاتی بڕیارداینی کۆتایی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەدەستیاندایە. لەڕاستیدا ئەندامانی پلەبەرزی پەکەکە لەهەرشارێک کە هەسەدە تێدا هەبێت هەن و بڕیاری کەسانی خۆجێی و هەڵبێردراوی خەڵک لاواز دەکەن تا پارێزوانی ئارمانجەکانی پەکەکە بن. ئەوان نەتەنیا لەبواری سەربازیەوە چالاکن بەڵکوو وەک پێشتر پیشان درا، لەئاستێکی بەربڵاودالە دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی رۆژئاوا دزەیان کردووە. لەڕاستیدا دەبێت بگوترێت کە دەوڵەتی سێبەر رۆژئاوا بەڕێوە دەبات.

نووسینی هوودیگ کوئیجپرز

[۱]. https://hedwigkuijpersjournalism.wordpress.com/2021/01/30/pjak-leader-becomes-kobani-history-teacher/

 

https://www.ikhrw.com/article/%d8%af%d9%88%d9%84%d8%aa-%d8%af%d8%b1-%d8%b3%d8%a7%db%8c%d9%87-%d9%be-%da%a9-%da%a9%d8%9b-%d8%ad%d8%a7%da%a9%d9%85-%d8%a8%d8%b1-%d8%b1%d9%88%da%98%d8%a7%d9%88%d8%a7-%d8%aa%d8%af%d8%b1%db%8c%d8%b3/

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب