کەناڵی مافی مرۆڤی سوریا: زۆرترین دەستگیریە نایاساییەکان لەسوریا لەسەردەستی هەسەدە ئەنجام دەدرێت

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران و لەزاری کەناڵی مافی مرۆڤی سوریا، ئەم دەزگایەی مافی مرۆڤ لە راپۆرتی سۆباتی 2021ی خۆیدا باسی دەستگیری نایاسایی لەسوریا لەلایەنی گرووپە جیاوازەکانەوە کردوو و نووسیوییە لانی کەم 171 نموونە دەستگیری/ دەستبەسەرکردنی خۆسەر لەمانگی سۆبات لەسەردەستی لایەنە جیاوازەکانەوە و ئەوانەی کۆنترۆڵی ناوچە جیاوازەکانی سوریا دەکەن لەوانەی 11 منداڵ و 7 ژن ئەنجام دراوە کە زۆرترین رێژەی ئەمانە لەلایەن هەسەدەوە لە حەسەکێ و دێرەزوور ئەنجام دراوە. جگە لەمانە، راپۆرتەکە لانی کەم باسی 9هێرش بۆ سەر دەزگا گرنگە سڤیلەکان دەکات کە یەکیان بەدەستی سوریا و دووشیان لەلایەن هەسەدەوە ئەنجام دراون لەکاتێکدا کە شەش کردەوەی دیکە مین دانان بووە کە کەناڵی مافی مرۆڤی سوریا هێشتا نەیتوانیوە بکەرەکانی بناسێنێتەوە، زۆرتری ئەم شتانە لەپارێزگای حەلەب روویان داوە. لەم نێوەندی هێرشانەدا، راپۆرتی هێرش بۆ ناوەندێکی دەرمانی، هێرش بۆ شوێنێکی پرستگەی ئائینی و چوار هێرشی بۆ سەر بازار دێکۆمێنت کراون.

ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە کەمپە پەڕۆش حاڵەکانی باکووری سوریا هێشتا لەدۆخێکی خراپدان کە لەگەڵ دۆخی دژواری کەش و هەواش خراپتر دەبن و لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، منداڵان و بەساڵاچووان لەسەرمانی زۆر دەناڵن. ئەم راپۆرتە لەمانگی سۆبات مردنی هەشتی کەسی سڤیلی لەوانە دوو ژن لە کەمپی ئەلهۆل بەدەستی کەسانی نەناسراو دێکۆمێنت کردووە کە سەر بە داعشن.

ئەم راپۆرتە دەنووسێت بوردمانی زیادە لەئاست و ناگونجاو لەلایەن هەسەدە بە سەرۆکایەتی کوردان ئەنجام دراوە، پێشلکاری یاسای مرۆڤ دۆستانەی نێودەوڵەتی، بەجۆرێک کە ئەم جۆرە کوشتنانە گەیشتوونەتە ئاستی تاوانی شەڕ.

لەم راپۆرتەدا جەخت کراوە لەسەر ئەوەی کە وڵاتانی پشتیوانی هەسەدە دەبێت گوشار بێننە سەر ئەم هێزە تا ناچاری کەن کۆتایی بە تاوانەکانی لەناوچەو شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی بێنێت، ئەفسەر بەرپرسیارەکان لەم تاوانانە وڵامدەرەوە بن و بەڵین بدەن کە منداڵە سەربازەکان دەستبەجێ ئازاد بکەن. راپۆرتەکە هەروەها داوای لە دژبەرە چەکدارەکان و سوپای نەتەوەیی سوریا کردووە تا لەپاراستنی خەڵکی سڤیل لەهەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دا دڵنیان ببنەوە و داوایان لێدەکات تا ئاگادار بن لەنێوان ئارمانجی نامرۆڤیانە و سەربازی جیاوازی دابنێن و هەرجۆرە هێرشێکی لەڕادەبەدەر بوەستێنن.

لەئەنجامدا ئەم راپۆرتە جەختی کردۆتەوە لەسەر نیازی رێکخراوە مرۆیەکان بەمەبەستی دارشتنی بەرنامەی چالاکی دەستبەجێ بەمەبەستی دابینکردنی شوێنی ژیان بۆ ئاوارەکان و دابینکردنی کەلوپەل و ئامرازی گواستنەوەی پارێزراو و پزشکی، قوتابخانە و ئامبۆلانسەکان بە هێمای جیاواز و ناسراوەکان.[1]

[۱].https://sn4hr.org/blog/2021/03/04/55991/

 

شبکه حقوق بشر سوریه: بیشترین دستگیری‌های غیرقانونی در سوریه توسط قسد انجام شده است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب