پەکەکە ئاژانسی فورات و منداڵانی سەرباز؛ درۆی نەزانانەو بەدرۆ خستنەوەی بێ کەڵک

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، گرووپێکی تێرۆریستی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی هێزە بە ئەزموونەکانی بەردەوام لەمنداڵان وەک سەرباز کەڵک وەردەگرێت. لەداعش و ئەلقاعدەوە بگرە لەرۆژهەڵاتی ناوین تا گرووپە چەکدار و مافیاکان لە رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەورووپا؛ بەکارهێنانی منداڵان بۆ چالاکی خۆتەقاندن، هەڵگرتنی چەک و مادەی تەقەمەنی، بەکارهێنان رەگەزی و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر و بەکارهێنانی کراس بۆ خەڵەتاندنی دەزگاکانی ئاسایش – سەربازی، روخساری هاوبەشی هەموو گرووپە تێرۆریستی و مافیا و چەکدارەکانە. ئەمە، پەیوەندی بە ئایدیۆلۆژیەکەیانەوە نییە. گرنگ بەکارهێنانی منداڵانە بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانیان.

لەناوچەی کوردستان رۆژهەڵاتی ناوینیش گرووپە تێڕۆریستی و مافیا و چەکدارەکان لەدەرەوەی ئەم بازنە نین. هەر هەمووی گرووپە چەکدارە کوردیەکان بە نێوی ئازادی گەلی کورد، ئازادی خاکی کوردستان و دروشمی بێ سەر و بەر کە نانرخێندرێن کەڵک لەمنداڵان بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانیان وەردەگرن؛ تێرۆر، باجگرتن، کرێکاری رەگەزی، هەڵگرتنی مادە هۆشبەرەکان و … نموونەی ئەو کارانەیە کە منداڵەکان دەبێت لەنێو گرووپەکاندا ئەنجامی بدەن تا لەوانەیە زیندوو بمێننەوە. گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و باڵەکانیشی لەدەرەوەی ئەم بازنە نین. زیاتر لە 4 دەیە شەڕ، تێرۆر و توندوتیژی و دەستدرێژی و منداڵ رفاندن ئەنجامی کردەوەکانی پەکەکە و باڵەکانییەتی. دەستکەوتی ئەم چوار دەیەیە بەس ئاوارەبوون و کوشتنی کوردان بووە. بەملیۆن کورد لەتورکیا ئاوارە بوون. گاڵتەی ناخۆش ئەمەیە کە زۆرترین قوربانیانی کردەوە تێرۆریستییەکانی پەکەکە و باڵەکانی کوردەکانن! گرووپێک کە بڕیار بوو ئازادی بۆ کوردان بە خەڵات بێنێت ئێستا بۆتە بەڵای سەریان. ئاسایشی کردنی کوردستان یەکێک لە تاوانەکانی پەکەکە و باڵەکانی و گرووپە چەکدارەکانی کوردیە.

بەڵام لەوانەی بە دڵ قورسییەوە بگوترێت گرنگترین و ترسناکترین تاوانی پەکەکە و پەژاک، بەکارهێنانی منداڵانە وەک سەرباز و بەکوشت دانیان لەشاخەکان. ئەوان منداڵەکان دەرفێنن و هەرگیز لاشەی گەنجان و منداڵانی کوردی ئێرانی رادەستی ماڵباتەکانیان ناکەنەوە. چاودێر زۆر جار رایگەیاندووە کە جیا لەپرسی سیاسی و ئایدیۆلۆژی، بەس بەدوای راگرتنی رفاندن و هەڵخەڵەتاندن و کوشتنی منداڵان و گەنجانی کوردی ئێرانییە. چاودێر نە لەگەڵ پەکەکە و پەژاک ئیش دەکات و نە بەدوای ئایدیۆلۆژییەکەیان کەوتووە. ئێمە بەس بەدواداچوون بۆ بابەتەکان دەکەین: رەوتی رفاندن، فریو و کوشتنی منداڵان و گەنجانی کورد رابگرن. قسەی چاودێڕ بۆ هەموان ئەمەیە: دەوڵەتی ئێران، دەوڵەتەکانی ناوچەکە، پەکەکە و پەژاک و دێمۆکرات و … دەوڵەتی ئێران دەبێت زۆر رژدانە هەڵسووکەوت لەگەڵ ئەم گرووپانە بکات. دەوڵەتی ئێران دەبێت لەرێگای دەوڵەتی ئێراق و تورکیا و دەسەڵاتی خۆجێی هەرێمی کوردستانەوە، بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی ئەم کەسانە بکات. پەکەکە و پەژاکیش هەرشەڕ و پێکدادانێک لەگەڵ هەردەوڵەتێک کە هەیانە، نابێت لەمنداڵان کەڵک وەربگرن. شەڕ و پێکدادانی مێژوویی گرووپە جیاوازەکانی کورد لەگەڵ یەکتری و دەوڵەتەکانی ناوچەکە، پەیوەندی بە کچان و ژنان و منداڵانەوە نییە. ئێمە شیمانە دەکەین کە سەرکردەکانی پەکەکە و بەڕێوەبەرانی ملیشیا گرێدراوەکانیان و هەروەها لایەنگرانی کەمی ئەم گرووپە لە کەشی ئەنتەرنێتدا، بەشێوازی رێک و پێک ماڵپەڕی چاودێر بخوێننەوە. بە پێی ئارشیڤی چاودێر، زۆرترین بابەتی دانراو و شرۆڤە و راپۆرتەکانمان، جەخت لەسەر ئەم بابەتە دەکات: منداڵی سەرباز.

کەوایە چاودێر سیاسی نییە، کەرەستەی هیچ دەوڵەت و رێکخراوێک نییە. ئێمە بەس دەڵێین منداڵەکان مەدزن و بە کوشتیان مەدەن. ئێمە دەڵێین بۆ لەشەڕی پەکەکە و تورکیا دەبێت کوردی ئێرانی بکوژرێت؟ بۆ هەواڵی مردنی ئەندامانی خۆیان درەنگ رادەگەینن؟ بۆ لاشەی ئەندامەکانیان لەشاخ بەجێ دەهێڵن؟

بەڵام بەم دوایانە ناوەندی هەواڵسازی پەکەکە واتە فورات، بابەتێکی لەبارەی منداڵە سەربازەکانەوە بڵاوکردۆتەوە کە دووبارە رێگای هەڵەی ئەم گرووپە پیشان دەدات. بەرواڵەت بڕیار نییە پەکەکە رەوتی هەڵە و درۆ بڵاوکردنەوەی خۆی چاک بکاتەوە.

ئاژانسی فورات نووسی: رێکخراوی ئیتلاعاتای ئێران، پاراستنی پارتی و میتی تورکیا بۆ گوشار خستنە سەر بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان پەکەکە، هێزەکانی سوریای دێمۆکرات هەسەدە، یەپەگە و یەپەژە، دەستیان بە کەمپەینێک بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی دەست پێکردووە لەبارەی رفاندنی منداڵانەوە. باوکی ئەسرین محەمەدی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەم راپۆرتەدا باس لەکچەکەی کراوە دەڵێت کە ئیتلاعاتی ئێران نامەیەکی بە زۆر و هەڕەشە بەدەستی هاوژینەکەی واژۆ کردووە کە تێدا هاتووە کە کچەکەم ئەسرین بە بڕیاری و ئیرادەی خۆی تەڤلی هێزەکانی گەریلا بووە لە بوردمانی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراوە. فریوی دوژمنان و ناحەزان مەخۆن. ماڵباتی ئەم منداڵە وتوویانە کە منداڵەکەیان نەرفێندراوە و ئارمانجی پارتی و ئیتلاعات و میتی تورکیا رەش کردنی پەکەکە، هەسەدە، یەپەگە و یەپەژەیە، شایان باسە کە هەپەگە و هەسەدە و یەپەژە رێکەوتنامەی ژنێڤیان لەبارەی بەکارنەهێنانی منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵیان واژۆ کردووە بەڵام رژیمی داگیرکەری تورکیا، ئێران و پارتی خۆفرۆشی پەدەکە بە ئارمانجی چەواشەکردنی رای گشتی چالاکی هاوبەشی خۆی لەدژی تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردان درێژە پێدەدات.

بابەتەی سەرەوە بە تەواوەتی لەماڵپەڕی فورات گواستراوەتەوە تا ئەمانەت داری لەبەرچاو گیرابێت و بە رێک و پێکی رەخنەی ئەم رەوتە و نیوچە میدیایەمان خستۆتە بە باس.

چاودێر پێێ وایە:

  • یەکەم کام رێکخراوی سەربەخۆ، کام گروپ کە جێ سەرنجی خەڵکی کورد و کام رێکخراوی نێودەوڵەتی، پەکەکە و باڵەکانی وەک بزاڤی ئازادیخوازی کورستان بەناو دەکات؟ پەکەکە و بەس پەکەکەیە کە خۆی بەمجۆرە ناودێر دەکات و نە هیچ رێکخراوێکی دیکە. دەزگا کەم و بە ناو مافی مرۆڤییەکانی سەر بە پەکەکە ئەم گرووپە بە پێشینەی تێرۆریستی 4 دەیە، بەم رێکخراوە دەڵێن گرووپی ئازادی خواز! کام گروپی ئازادی خواز، منداڵان درفێنێت؟ لەدابەشکردنی مادەهۆشبەرەکان دەستێوەردان دەکات؟ کام گرووپی ئازادیبەخش شەڕی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دەباتە نێو خاکی وڵاتانی دراوسێیەوە؟ پەکەکە بە کام مۆڵەت و چ مافێک هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی سوریای داگیر کردووە؟ ئایا ئەم رەوتە نییە کە بۆتە هۆی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر سوریا و هەرێمی کوردستان؟ چ کەسێک مۆڵەتی بە پەکەکە داوە کە کوردستان ئازاد بکات/
  • ئاژانسی فورات نووسیویە: کەمپەینێک بە ئارمانجی چەواشەکردنی رای گشتی لەژێر ناوی رفاندنی منداڵان؛ هەر ئەوەی کە پەکەکە و نیمچە راگەیاندنەکانی بڕوایان کردووە کە رفاندنی منداڵان کردەوەیەکی ناشایست و دژی مافی مرۆڤ و پێوانەکانی نێودەوڵەتین زۆر بە نرخە. بەڵام هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی بۆ خۆی رەوتی پەکەکە و نیمچە راگەیاندنەکانیەتی. زیاتر لەساڵێکە کە دایکانی کورد لەئامەد لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە کۆ بوونەتەوە. ئەوان بەس منداڵەکانیان دەوێت، ئەمە فریوی رای گشتییە؟ کردەوەی کاوەی سەقزی بۆ رفاندنی منداڵانی کوردی ئێرانی هەڵخەڵەتاندنی رای گشتییە؟ هەزاران منداڵ کوژراون لەنێو پەکەکەدا ەک هەر ئەم ناوەندەی هەواڵسازی فوراتە وێنەکانی بڵاوکردوونەتەوە، ئەمە فریوی رای گشتییە؟
  • وای دابنێین کە بەسەرهاتی ئەسرین محەمەدی راست نەبێت – کە بەدڵنیایەوە راستە – منداڵە سەربازەکانی دیکەش درۆیە؟ ناسر عەلیزادە، بنیامین فەرەج زادە، سەلمان مورادی، خالد حامێدی و … لەکوێن؟ بۆ فورات لەبارەیانەوە بێدەنگە؟ ئەمانە فریوی رای گشتین؟
  • بەڵام لەبارەی ئەسرین محەمەدی باوکی قوربانییە، وەک زەینەب جەلالیان ئەم کەسانە زیاتر لەوەی کە تاوانبار بن قوربانی پەکەکە/ پەژاکن. ئەسرین محەمەدی منداڵی حەسەن محەمەدیە کە لەلایەن پەژاکەوە بەدەستی کاوە سەقزی رفێندراوە و گۆماناوی کوژرا (بە پێی ئاژانسەکانی سەر بە پەکەکە)، بەڵام هەواڵی مردنی لانی کەم ساڵ و نیوێک دواتر بڵاو کرایەوە و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە وادەرکەوێت کە پەکەکە و پەژاک دەستیان هەبووە لەکوشتنیدا. چاودێر پێشتر رایگەیاندبوو کە بە پێی زانیاریە بڕوا پێکراوەکان لەسەرچاوە خۆجێیەکانەوە باوکی ئەسرین گوندێەکی نەخوێندەوارە کە دوای رفاندنی کچەکەی لەلایەن ملیشیاکانی پەکەکەوە بە هۆی دڵتەنگی دایکی رۆشت بۆ هەرێم تاکچەکەی بگەڕێنێتەوە، بەڵام نێزیکەی سێ مانگ لەلایەن پەژاکەوە لەگرتووخانە کرا و هەڕەشەی لێکرا. پەژاک هەڕەشەی کوشتنی لەئەسرین و دایکی کرد. بۆیە باوکی ئەسرین بۆ پاراستنی گیانی ئەسرین و دایکی بێدەنگ بوو و خۆی نایە بەردەستیان. بەڵکوو دەرفەتێکی گونجاو ببینێتەوە لەگەڵ کچەکەی هەڵبێت بەڵام سەرنەکەت. ئەوان باوکی ئەسرینیان لەشاری قەڵادزێ راگرت و بەکاریان هێنا بۆ دابینکردنی ئیشە پشتیوانییەکانی پەژاک. ئەمە بارمتە گرتنێکی فەرمییە کە بەداخەوە هیچ دەزگا و راگەیاندنێک و سیاسی لەئێران بەدواداچوونی بۆی نەکرد. لەڕاستیدا نەخوێندەواری باوکی ئەسرین و هەژاری لەلایەک و نیگەرانی بۆ پاراستنی گیانی ماڵباتی لەلایەکی دیکە ناچاری کرد کە هاوکاریان بکات. سەرچاوەیەکی هەواڵ بە چاودێری وت کە ئەندامانی چەکداری پەژاک بە باوکی ئەسرینیان وتووە ئەم کچە منداڵە کێشەی بۆمان ناوەتەوە. ئێمە دەمانەوێ رابگەینین کە لەبوردمانی ئاسۆس کوژراوە تا راگەیاندنەکانی ئێران لەبیری بکەن.
  • رێکەوتنی ژنێڤ لەبارەی بەکارنەهێنانی منداڵانی خوار 18 ساڵ گەر لەلایەن پەکەکە و باڵەکانی واژۆ کراوە کەوایە ئەم منداڵانەی سوریا لەکوێن؟ بۆ دایکان لە ئامەد هێشتا نیگەرانی منداڵەکانیانن؟
  • چاودێر پێشنیاز دەکات بۆ فورات و پەکەکە لە رەوتێکی سادە و بۆ سەلماندنی نیەتی باش هەموو منداڵەکان ئازاد بکات.
  • چاودێر پێی وایە چیرۆکی منداڵانی سەرباز لەنێو پەکەکە و پەژاک دا راستییەکی حاشاهەڵنەگرە، وێنەکانی فوراتیش باس لەمە دەکەن. فورات و پەکەکە باشتر وایە بە جێگای رەتکردنەوە، درۆ بڵاوکردنەوەی نەزانانەو بەدرۆخستنەوەی بێ کەڵک، راستییەکە بپەژرێنن، منداڵەکان ئازاد بکەن و تێرۆریزم، باجگرتن و کوشتن بننە لاوە و دووری لێبکەن. دەستکەوتی 4 دەیە شەڕی پەکەکە بەس یەک شت بووە: ئاواربوونی کوردان.

 

پ.ک.ک خبرگزاری فرات و کودک‌سربازان؛ دروغ‌پردازی ناشیانه و تکذیب منفعلانه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب