فەرماندەی پێشووی سوپای ئێراق: پەکەکە هۆکاری کاولبوونی شنگالە

  • ۳ سال قبل

لەکاتێکدا کە میدیاکانی جیهان و دەزگا لێکۆڵینەوەکانی پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و ئێراق و تورکیا لەبارەی ئامادەکاری سوپای تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر پەکەکە لەشەنگال دەدوێن کارناسان بوونی ئەم گرووپە بە هۆکاری هاندان و ورووژاندنی تورکیا بۆ هێرش کردن دەزانن. لەچەند رۆژی دوایدا میدیاکانی تورکیا و ئێراق باسی ئامادەکاری تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر شنگال دەکەن و هۆکارەکەشی بوونی ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە لەناوچەکە دەزانن.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن نەتەنیا پەکەکە هێزەکانی لەشنگال ناکشێنێتەوە بەڵکوو ژمارەکەشیانی زیاد کردووە. ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە بڕیاربوو بە پێی رێکەوتنی هەولێر و بەغا بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال هێزە بیانییەکان لەوانە پەکەکە لەشنگال بکشێنەوە. بوونی ئەم هێزانە بۆتە هۆی ئەوەی ئاوارەکان نەگەڕێنەوە شارەکەیان.

بابەکر زێباری فەرماندەی پێشووی سوپای ئێراق لەمبارەوە وتی پەکەکە هێزێکە لەخزمەت کورداندا نییە بەڵکوو کۆنترۆڵی بەدەستی دوژمنانەوەیە. ئەوان بەهەرجۆرێک کە بیانەوێت پەکەکە بەکاردێنن. پەکەکە لەڕێڕەوێکدایە کە نایەوێت شنگال ئارامی و سەقامگیری بە خۆیەوە ببینێت. گەر تورکیا هێرش بکاتە سەرشنگال کوردانی ئیزدی رووبەڕووی وێرانی و چەرمەسەری دەبنەوە. بەڵام پەکەکە گوێ لە قسەی بەرپرسان و گەورەی کوردان ناگرێت و بەڕێگای چەوتدا دەڕوات.

فازل جابر نوێنەری پەرلمانی ئێراقیش لەکۆنفرانسێکی راگەیاندنیدا رایگەیاند ئارمانجی تورکیا لەئۆپراسیۆن لەشنگال ئەوەیە کە کێوی زۆر ستراتژیکی شنگال بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. هەروەها قادر قاچاخ بەرپرسی پارتی لەشنگال رایگەیاند پەکەکە ژمارەی ئەندامانی زیاد کردووە و نایەوێت ناوچەکە چۆڵ بکات تا رێکەوتنی هەولێر و بەغا بکەوێتە بواری کردارەوە. ئارمانجی پەکەکە ئەوەیە کوردانی ئیزدی نەتوانن بگەڕێنەوە. پەکەکە شنگالی کردووە بە مۆڵگەی خۆی و بیانووی پێویست دەداتە دەست تورکیا بۆ داگیرکردن و هێرش بردن.

 

فرمانده پیشین ارتش عراق: پ.ک.ک. عامل ویرانی شنگال است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب