سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رای گەیاند، دوو خاڵی ”مەترسیدار“ی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی ئاشکرا کرد و رای گەیاند کە هەم حزبێکی ”دیکتاتۆری و خودپەرستە“ و تەنیا خۆی قەبووڵە، هەمیش دەست بۆ ڕفاندنی منداڵان دەبات.
حەسەن شێخ عەبدوڵا، بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان راگەیاند، پەکەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چالاکی هەبووە لە ناوچەکەیاندا و مافی ئەوەشی پێدان کە چالاکییان هەبێت، بەڵام ”پەکەکە دەست بۆ دوو شتی مەترسیدار دەبات، یه‌که‌م منداڵی خوار تەمەن ۱۸ ساڵی دەبات. دووەم، دان به هیچ حزبێکدا نانێت، دیکتاتۆری و خودپه‌رستی هه‌یه و به‌س خۆی قەبووڵە، له‌و شوێنه‌ی په‌که‌که هەبێت، نایەڵێت که‌سیتری تێدابێت، ئه‌و شوێنانه‌ش که ئه‌وی لێیه، هیچ حزبێکی دیکه ناتوانن چالاکی تێدا ئەنجام بدەن“.
سەرکردەکەی یەکگرتوو رەخنەی لە ڕفاندنی منداڵان لە لایەن پەکەکە گرت و جەختی کردەوە: ”خه‌ڵک ده‌ناسم له‌م سنووره په‌که‌که منداڵی بردووه، تەنانەت نایەڵن کەسوکارەکە منداڵەکەشیان ببیننەوە و بە تەلەفۆنیش ڕێگە نادەن قسە بکەن“. گوتیشی: ”بنه‌ماڵه‌یەک هاتوون بۆ لام پێیان گوتووم ئه‌مه جێی قەبووڵ نییه منداڵ بڕفێنرێت، ناکرێت هه‌ڵه‌بجه بکرێته شنگال و قه‌ندیل، به‌س ئێمه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات نین تا ڕێگە لەمە بگرین“.
بە بڕوای حەسەن شێخ عەبدوڵا، دەبێت ئاسایشی ناوچەکە بپارێزرێت و دامەزراوە فەرمییەکان هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە بدەن.