سێرگەیی لاورۆف: ئەمریکا کوردانی سوریا بۆ جیابوونەوە هاندەدات

  • ۴ سال قبل

سێرگەیی لاورۆف وەزیری دەروەی رووسیا لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی سوریا و باکووری ئەو وڵاتە رایگەیاند رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشی خۆی کێشەی هەیە و تەنیا رێبازیشی دانوستاندن و رێبازی ئاشتیانەیە.

ناوبراو وتی: پرسی کورد تەنیا لەچوارچێوەی سوریادا چارەسەر دەبێت و هەرجۆرە هەوڵێک و هاندانێک بۆ جیابوونەوە پێشلکاری بەرچاوی پێوانەکانی مافی نێودەوڵەتییە و پەسەند ناکرێت. کوردانی سوریا دەبێت لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی قسە و دانوستاندن بکەن.

وەزیری دەرەوەی رووسیا هەرجۆرە هەوڵێکی نابەجێ و ناگونجاو بۆ جیابوونەوە وەک هۆکاری تەقینەوەی دۆخی ئێستا و دەرکەوتنی کێشەی زۆرتر دەبینێت و داوا لەئەمریکا دەکات بە جێگای بانگهێشت کردن بۆ جیابوونەوە بانگهێشتی شێواز و رێبازە ئاشتیانییەکان بکات.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب