سمایل بێشکچی: ئارمانجی پەکەکە لەناوبردنی کوردستانە

  • ۳ سال قبل

سمایل بێشکچی کۆمەڵناسی بەناوبانگی تورک لەدواین لێدوانیدا پەکەکە دەیەوێت شنگال دابڕێت و ئاستەنگ بنێتەوە لەدژی کوردان و بۆیە لەم ناوچەیە هەر کارێک دەکات.

ئەم نووسەرە لەبابەتێکدا دەڵێت: پەکەکە بە ویستی تورکیا و سوریا بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی فەرمی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات و دەیەوێت کۆتایی بە بوونی هەرێمی کوردستان بێنێت.

سمایل لەدرێژەدا دەڵێت: پەکەکە لەسەرەتاوە بە دروشمی سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد و ئێستا ئیشی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردستانە. ئەم گرووپە دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بێنێت.

بێشکچی هەروەها باسی دەوری پەکەکە لەخۆپیشاندانەکانی هەرێم دەکات و دەنووسێت: لەرووداوەکانی ئەم دوایەی سلێمانی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و راپۆرتی لەبارەی ئاژاوەگێڕی هاوڵاتیان دەیەوێت ئاژاوە بنێتەوە و بە جێگای ئەوەی کە تووڕەی گەنجان بەرەو بەغا هان بدەن بەرەو کوردستان هانیانیان دەدا کە چەک هەڵبگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب