دەستگیرکردنی چوار رۆژنامەنووس بە هۆی ئاشکراکردنی تاوانەکانی سوپای تورکیا

  • ۴ سال قبل

دوای ئەوەی کە بابەتی دەستگیرکردنی دوو جووتیار لەیەکێک لەگوندەکانی پارێزگای وان و فڕێ دانیان بۆ گاڵتەو پێکەنین لەهێلی کۆپترەوە لەلایەن سوپای تورکیاوە کە بڵاو بووەوە، هەم رای گشتی لە ئینرتنێت کاردانەوەی پیشان دا و هەم لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەمبارەوە بوو.

ئەم بابەتە بووە هۆی ئەوەی تا کارنامەی پێشلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤی تورکیا لەدژی کوردان جارێکی دیکە ببێتە باسی رۆژ. تورکیا بە جێگای لێکۆڵینەوەی لەمبارەوە، چوار رۆژنامەنووسی دەستگیر کرد کە بابەتەکەیان ئاشكرا کرد و بڵاویان کردەوە. عەندنان بیلن، جەمیل ئۆگور، شەهریبان ئابی، نازان سالا.

پۆلیس رایگەیاند ئەگە ئەم رۆژنامەنووسانە راپۆرتیان نەدابایە لەراپۆرتێکی ساختەدا رامان دەگەیاند کە ئەم دو کەسە ئەندامی پەکەکە بوون و لەکاتی هەڵاتن لە هێلی کۆپترکەوە کەوتوونەتە خوارەوە!

لەتورکیا تەنانەت قسە کردن بە زمانی کوردی بەگوێرەی یاسای فەرمی قەدەخەیە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب