درێژەی هاوکاری هێزەکانی سوریای دێمۆکرات لەگەڵ داعش

  • ۳ سال قبل

سەرچاوەی خۆجێی بە رۆژنامەی ئەلعەربی ئەجەدیدی وتووە کە ئەمە هەفتەمین گرووپ لەماڵباتی ئەندامانی داعشە لەم کەمپە دەڕۆن.

سەچاوەکە جەختی کردۆتەوە کە تێرۆریستەکانی ناسراو بە هیزەکانی سوریای دێمۆکرات کە سەر بە هێزە تێرۆریستەکانی ئەمریکان 105 ماڵباتی داعشیان کە زیاتر لە 350 کەس بوون ئازاد کرد ئەم ماڵباتانە دانیشتووی رەقە و ئەلتەبقە بوون.

شێخمووس ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ناسراو بە نووسینگەی ئاوارەکان و پەنابەرەکان باس لەوە دەکات کە زۆربەی ماڵباتەکان کە ئێشتا لە کەمپن ناسنامەکانیان ون کردووە و دەزگای ناسراو بە ئۆتۆنۆمی کورد لەهەوڵدایە کە بتوانێت ئەنجوومەنی خۆجێی شوێنی دانیشتنی ئەم کەسانە یا خود ناسنامەکانیان بدۆزێتەوە.

سمایل نەجار هاوسەرۆکی رێوەبەری کەمپی هۆلیش وتی کە خەریکی ناونووسینی ئەو ماڵباتانەن کە دانیشتووی شاری رەقە و رەیفن کە خوازیاری دەرچوون لەکەمپەکەن.

بە پێی راپۆرتەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی کەمپی هۆل 73 هەزار کەسی تێدایە کە 49 هەزاریان منداڵن. ئەم کەمپە گەورەترین کەمپی ژنان، منداڵان و ئەندامانی داعشە لەسوریا و ئێراق.

ئەلحەسەکێ لەژێر چاودێری ملیشیا کوردەکانی سەر بەئەمریکادایە. واشنگتۆنیش بەمەبەستی بەکار‌هێنانی سیاسی و گەیشتن بە بەرژەوەندیەکانی پشتیوانیان لێدەکات.

چەکدارە تێرۆریستەکانی ئەمریکا ئەم دوایان زیاتر لە 600 ژن و منداڵی ئەندامی ماڵباتی داعشیان لەهۆل گواستووتەوە بۆ ئێراق.

ناوەندی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤی سوریا (نێزیک لە ئۆپۆزسیۆن) یش 7ی سەرماوەز باسی لەئازادکردنی 110 ماڵباتی داعشی کرد.

چاودێران دەڵێن کە دەرووناسانی ئەمریکی لەم کەمپە جەخت لەسەر وەهابی بوون، لەکاتی پەروەردە و راهێنانی جیلی نوێ لەتێرۆریستەکان دەکەن.

 

ادامه همکاری نیروی سوریه دموکراتیک با داعش

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب