دایکی کورد بۆ گەورەی ئەڵمانیا: کۆتایی بە ڤایرۆسی پەکەکە بێنن

  • ۳ سال قبل

مائدەت دایکی کچێکی کوردی رفێندراو لەلایەن پەکەکەوە لەئەڵمانیا بە ناوی نیلوفەر بۆ ئەوەی دەنگی ببیسترێت پلاکاردێکی ئامادەکردوو و لەسەری نووسیوویە پەکەکە ڤایرۆسە و لەدەستی دیکەی وێنەی کچەکەی، پێش ئەوەی کە گەورەی ئەڵمانیا بڕواتە سەر ئیشەکەی لەسەر رێگا راوەستا و داوای لێکرد کە کۆتایی بە ڤایرۆسی پەکەکە بێنێت.

مائدەت دەڵێت: پەکەکە جیاوازیەکی لەگەڵ داعش نییە. کچەکامیان لەرێگا قوتابخانە رفاند و برد. ئەڵمانی بەرپرسی دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتیانییە. پەکەکە ڤایروسە. یارمەتیمان بدەن تا منداڵەکانمان بدۆزینەوە. من لەبەرانبەر نووسینگەی گەورە درێژە بەناڕزایەتییەکانم دەدەم. پەکەکە گورزی لەهومووان وەشاندوو. سکاڵاشم لەسەر دەوڵەتی ئەڵمانیاش تۆمار کردووە. چوونکە بەکردەوە ئاستەنگی لەپێش چالاکییەکانی پەکەکە دروست نەکردووە. تێرۆریزمی باش و خراپمان نییە. تێرۆریزم لەهەر حاڵێکدا خراپە و ئەگەر ئەوڕۆ داعش هێرش دەکات سبەی سرەی پەکەکەیە کە ئەڵمانیا بکاتە ئامانج. بیری لێبکەنەوە زۆربەی ئەو منداڵانە کە رفێندراون ئێستا دەزانن کە بەهەڵەدا رۆشتوون بەڵام ناتوانن بگەڕێنەوە چوونکە پەکەکە رێگەیان پێنادات.

ئەم دایکە کوردە لەدرێژەدا دەڵێت: ئەوانەی کە رۆشتوون بۆ ئەوێ و توانیویانە بگەڕێنەوە دەڵێن دۆخەکە لەوێ لەگەڵ ئەم چیرۆکانە کە لێرە دەگوترێتەوە زۆر جیاوازە. بۆیە بڕیارمان دا بگەڕێنینەوە بەڵام پەکەکە ئاستەنگە و ئەگەر کەسێک هەڵبێت دەکوژرێت. بنەمانی ئیشی پەکەکە هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و درۆکردنە.

مائدەت دەڵێت: کچەکام دەڕۆیشتە قوتابخانە بەڵام ئەویان لەبەرانبەر ئەنجوومەنی ناوەندی کریستیانەکانی سەر بە پەکەکە لەبرلین بینیوە. هەموو دەزانن کە ئەم ئەنجوومەنە سەر بە جیاخوازەکانی پەکەکەیە.

مادر کرد خطاب به صدر اعظم آلمان: «به ویروس پ.ک.ک. پایان دهید»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب