بەڕێوەبەری دایرەی کاروباری پووچەڵکردنەوەی مین لەهەرێمی کوردستان دەڵێت نێزیکی ۷۷۶ کیلۆمەتری دوجا ناوچەی مین کێڵراو لەهەرێمی کوردستان هەیە کە زۆربەی هی سەردەمی سەدامە ماوەتەوە و تائێستا ۱۳۴۰۰ قوربانی گرتووە. لەکۆی رووبەری مین کێڵراوەکاندا هێشتا نێزیکی ۳۳ لەسەدی خاوێن نەکراوەتەوە. جەبار مستەفا دەڵیت لەساڵی ۱۹۹۱ تائێستا زیاتر لە ۱۳ هەزار قوربانی مینمان هەبووە کە نێزیکەی ۳ هەزار کەسیان خەڵکی سڤیل بوون و ئەوانی دیکەش کەم ئەندام بوون. لەساڵی ۱۹۹۲ تائێستا ئیشی خاوێن کردنەوەی شوێنە مین کێڵراوەکان دەستی پێکردووە و تائێستا ۳۹ ئەندامی ئەم کۆمەڵەیە بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەست داوە و ۱۰۶ کەسیش کەمئەندام بوون. زۆبەی مینەکان لەپارێزگای سلێمانین و بەگشتی دوو جۆر مینی دژە تاک و دژە دەبابە گیانی خەڵک دخاتە بەر هەڕەشەوە. مینە دژە دەبابەکان لەلایەن سەدامەوە لەدژی ئێران و لەناوچە سنووریەکان و مینە دژە تاکەکانیش لەدژی پێشمەرگە و لەنێزیکی ناوچەکانی دانیشتن دانراون. ئەم مینانە دروستکراوی وڵاتانی رۆژئاوایین.[۱]
[۱].https://www.rudaw.net/kurmanci/kurdistan/040420215