هەڵکشانی ژمارەی هێزە هەڵاتووەکان لەپەکەکە

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند لەساڵی 2020، 321 کەس توانیویانە لە پەکەکە هەڵبێن و خۆیان رادەستی دەوڵەتی تورکیا بکەنەوە. ئەم وەزارەتخانە باسی لەوە کردووە کە رۆژانە هێزەکانی پەکەکە روو لە کەم بوونن و لەگەڵ ئاشکرا بوونی ناوەڕۆکی دژە مرۆیانەی پەکەکەو هەوڵی ماڵباتەکان بۆ رازی کردنی منداڵەکانیان بۆ ئەوەی واز لەپەکەکە بێنن.

بە پێی ئەم راپۆرتە لەساڵی 2016 ژمارەی ئەوانەی هەڵاتوون 79 کەس بوون، لەساڵی 2017، 105 کەس

ساڵی 2018. 165 کەس، ساڵی 2019، 273 کەس، 2020، 321 کەس. هەروەها لەساڵی 2016، 703 کەس تەڤلی بوون، 2017، 161 کە تەڤلی بوون، 2018، 136 کەس، 2019، 108 کەس تەڤلی بوون.

هەروەها پەکەکە دەڵێت کە لەساڵی 2020 لەتورکیا 1262 چالاکی ئەنجام داوە کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رەتی دەکاتەوە و رایدەگەینێت کە چالاکی پەکەکە بەس تێکدان و ئاگربەردانی کارگەکان و دارستان و کۆمپانیاکانی ئاوەدان کردنەوە بوون و ئەم گرووپە نەیتوانیوە چالاکی سەربازی ئەنجام بدات. شایانی باسە پەکەکە هێشتا کاردانەوەی بۆ ئاماری دابڕاوەکان نیشان نەداوە. هەڵبەت لەدووساڵی رابردوودا بە هۆی هاوکاری پارتی دێمۆکراتی کوردستان لەگەڵ تورکیا، رەوتی ئامانج گرتنی فەرماندەکانی باڵای پەکەکە زیادی کردووە. هەروەها پێویستە بگوترێت کە پەکەکە و باڵەکانی لەوانە پەژاک، بۆ قەرەبووی کەمی هێزە چەکدارەکانی خۆی کەڵک لە منداڵان وەک هێزی چەکدار وەردەگرێت کە ئەمە کاردانەوەی رژدی دەزگاکانی مافی مرۆڤی لەگەڵ خۆی هێناوە.

 

افزایش شمار نیروهای فراری از پ.ک.ک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب