هووشەنگ ئۆسێ: پەکەکە وەک خزمەتکار چاوو لەکوردان دەکات

  • ۳ سال قبل

هووشەنگ ئۆسێ رۆژنامەنووس و نووسەری کوردی سوری، لەدیمانەیەکی کورت دا رایگەیاند: پەکەکە بە چەکی خۆی بۆتە بارێکی قورس لەسەر شانی خەڵکی کورد لەهەموو شوێنی تورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا و بارێکی قورسیشە لەسەر شانی هەرێمی کوردستان. ئەم گرووپە دەیەوێت هەژموونی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت.

ئەم نووسەرە دەڵێت: پەکەکە خۆی سەپاندووە بەسەر کوردانی سوریا و ئەوان وەک خزمەتکاری خۆی و کۆێلە دەبینێت. یاسای خۆی لەسەریان دەسەپێنێت. ئەم گرووپە هۆکاری هەموو چارەڕەشییەکانی کوردانی سوریایە.

هووشەنگ ئۆسێ دەستنیشان دەکات پەکەکە لەرواڵەتدا باسی شەڕ لەگەڵ تورکیا دەکات بەڵام ئەگەر سەرەنج بدەین تەنیا کوردەکانی کردۆتە ئارمانج. ئێستاش راشکاوانە چۆتە گۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ هەرێمی کوردستان. پەکەکە ئێستا لەگەڵ عەبدۆڵا ئۆجالان و ئەمریکاش کێشەی هەیە و لەژێر چاودێڕی عەبدۆڵا ئۆجالان دەرچووە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب