نوێنەری تایبەت ئەمریکا: پەکەکە هۆکاری ناسەقامگیری لەباکووری سوریایە

  • ۳ سال قبل

جیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوری وتی: تورکیا بۆ هێرشی چالاکییەکی دیکە لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا بەرنامەیەکیان نییە. ناوبراو جەختی کردەوە ئێمە لەگەڵ تورکیا رێکەوتنمان هەیە و بۆیە هەر جۆرە جووڵەی سەربازی تورکیا پێشلکردنی ئەم رێکەوتنەیە. هەمیشە لەکۆبوونەوەکانی لەگەڵ تورکیا بابەتەکەی زۆر زەلالانە باس کردووە.

جیفر وتی: ئێمە هیچ نیشانەیەکمان بۆ ئەنجام وەها کردارێک نەبینیوە و لەلایەن هەسەدەشەوە کارێک نەکراوە کە ببێتە هۆی کاردانەوەی تورکیا. ئەم بەرپرسە لەبارەی دانوستاندنی کوردی – کوردی سوریاش وتی: پشتیوانی لەم دانوستاندنە دەکەین و ئەمەش چەند هۆکاری هەیە. یەکەم، دەمانەوێت دژبەرانی ئەسەد یەک بگرن. دووەم بە کۆمەڵگای کوردی سوریا پەیوەنددارە و ئەوە دەرەوەی پەکەکەیە و ئێمە پەکەکە وەک رێکخراوێک تێرۆریستی دەزانین.

جیمز وتی: ئێمە دەمانەوێت کادرانی  پەکەکە لەسەریا دەرکەون چوونکە هۆکاری سەرەکیا ئاژاوەکانی باکووری سوریان و پەکەکە دەبێت بە دەرچوونی لەسوریا کۆتایی بەم ئاژاوانە بێنێت. بۆ ئەمەش لەناوچەی لەگەڵ تورکیا هاوکاری نێزیکمان هەیە. نێگەرانی تورکیا لەبارەی بوونی ئەندامانی پەکەکە لەنێو هەسەدەدا لەجێگای خۆیدایە. رێگا چارەش ئەمەیە کە پەکەکە ناوچەکە چۆڵ بکات و بۆیە پشتیوانی لە دانوستاندنی کوردی – کوردی دەکەین.

ناوبراو جەختی کردەوە ئەمریکا بۆ هیچ نەتەوەیەکی تایبەت بەرنامەی سیاسی تایبەتی نییە و ئاماژەی بە رێکەوتنی 2254 کرد.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب