نوێنەرانی پارلمانی کوردستان: پەکەکە تێڕۆریستە

  • ۳ سال قبل

ئەندامێکی لێژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان لەپارلمانی کوردستان دەڵێت: پەکەکە هێڕش دەکاتە سەر ئابووری کوردستان. رێبوار عەبدۆلرەحمان وتی: پەکەکە بۆتە سەرئێشەیەکی گەورە بۆ خەڵکی سڤیل و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و بوونی هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئابووری کوردستان. ئەم گرووپە تائێستا چەندین جار بۆڕی نەوتیان تەقاندووتەوە لەکاتێکدا کە ئەم هێڵی بۆڕیە شادەماری خەڵکی کوردستانە و دابینکەری بژیوی ژیانیانە.

ئەم نوێنەرە وتی: بەداخەوە پەکەکە هەرڕۆژ زیاتر هێرش دەکاتە سەر ئابووری هەرێمی کوردستان و دواین نموونەشی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی تەقاندەوە. ئەم کردەوە پیسە و پیشان دەدات کە داردەستەی کەسان و لایەنانی دیکەیە. هەرکات ئامانج ئەوە بێت هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت  لەپەکەکە وەک داردەست کەڵک وەردەگیردرێت لەپێناو دوژمنی کردنی کوردان.

نوێنەرێکی دیکە لەپارلمانی کوردستان وتی: پەکەکە دەستی داوەتە کردەوەی دوژمنانە و ماوەیەکی لەتەپڵی شەڕ دەدا. حکمەت محمەد گودا ئەندامی لێژنەی ئاسایش و کاروباری ناوخۆ دەڵێت: لێژنەی ئێمە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ لێکدانەوەی تەقینەوەی بۆڕی نەوت لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام دا و ئەم کردوە تێرۆریستییە و دۆژمنایەتی کردنی خەڵکی کوردستانە.

ئەم نوێنەرە وتی: پەکەکە سیاسەتی شەڕخوازی گرتۆتە پێش و لەکوشتنی بەرپرسی ئاسایشی گۆمرکی سەرزیری بگرە تا هێرش کردنە سەر بۆڕی گواستنەوەی نەوت هەمووی ئەمانە لەم چوارچێوەیەدان. حکمەت محەمەد وتی: پارلمان دەبێت لەبارەی ئەم کردەوانەی پەکەکە دانیشتن ئەنجام بدات و دەبێت بڕیاری رژد لەبارەی ئەم کردەوانەی پەکەکەوە وەربگرێت چوونکە رۆژ بە رۆژ زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەینێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە گەنجانی نەتەوەیی کوردستانیش بە دەکردنی بەیانییەیەک کردەوەکەی پەکەکەیان بە توندی ئیدانە کردووە و دەستێوەردانی پەکەکە لەکاروباری خەڵک و دەسەڵاتی هەرێمی کودستانیان قەبووڵ نەکراو زانیوە و وتوویانە: پەکەکە ئەمڕۆ چارەنووسی شنگالیش وەک قەندیل لێ دەکات و پێویستە لەگەڵ ئەم گرووپەدا بەرەنگاری بکرێت. پەکەکە گرووپێکی ناڕەوایە و دەبێت کوردستان چۆڵ بکات.

نەسێح غەفوور چالاکی سیاسی کوردیش لەکاردانەوەی کردارەکانی پەکەکە بە تایبەت تەقاندنەوەی بۆڕی نەوت وتی: بەهیچ جۆرێک ناکرێت هەڕەشەکانی پەکەکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان قبوڵ بکرێن. ئەم کردەوە دەستدرێژیە بۆ سەر ئابووری و داهاتی خەڵک.

ناوبراو هەوڵی سەرکردانی کورد لەساڵی 1982 بۆ پەنادانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستانی بە هەڵە ناودێڕ کرد و وتی: ئەمڕۆکە هەر ئەو پەکەکە لەکردەوەیەکی ئۆپۆرتۆنیسیانە و تێرۆریستانەدا بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کردۆتە ئامانج. پەکەکە زۆر جار باسی ئەوەی کردوو کە پارێزوانی لەهەرێمی کوردستان دەکات بەڵام ئەم کردەوە تێرۆریستییەی پەکەکە پیشانی دا کە دوژمنی کوردانە و ئەو قسانە درۆن. پەکەکە بۆتە داردەستی وڵاتانی دیکە بۆ گوشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان.

نمایندگان پارلمان اقلیم: پ.ک.ک. تروریست است

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب