نوورەدین مستەفایی؛ راگەیاندنی هەواڵی مردن دێر لەلایەن پەژاک و جەڵتەی دایک

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ماوەیەک پێش ئێستا لەهەواڵێکدا و بە پێی دانپێدانی ئاژانسی فورات – سەر بە گرووپی تێرۆریستی پەژاک و پەکەکە – رایگەیاند کە گرووپی پەکەکە لەرەوتێکی نوێ و خەمناکدا، جگە لە رفاندنی منداڵان و گەنجانی ئێرانی، هەواڵی مردنی ئەندامانی ئێرانی درەنگ رادەگەینێت و جاری وایە چەند مانگ و چەند ساڵی پێدەچێت جا رایدەگەینێت، رایگەیاند کە ئاژانسی پەکەکە هۆکاری مردنی ئەم کەسە بەڕاستی راناگەینێت و بەکردار ئەم کەسە لەترس و هیوای مردن و ژیاندا ئەندامانی ئێرانی دا دادەنێت و بەمجۆرە تووشی تاوانی گەورە بووە. هەڵبەت بە پێی بەدواداچوونی کارناسی چاودێر، ئەم رەوتەی پەکەکە چەند ساڵێکە کە دەستی پێکردووە و کۆتایشی نایەت.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە مەبەستی بەدواداچوون و هەڵبەت لێکدانەوەی دۆخی دەروونی ماڵباتی مستەفایی هەوڵی دا لەگەڵ ئەندامانی ماڵباتی نورەدین قسە بکات کە ئەمە دوای 10 رۆژ روی دا. خۆشکی نوورەدین مستەفایی بەهۆی واق مانیەوە بەهۆی بیستنی هەواڵی مردنی براکەی لەنەخۆشخانە خەوێنراوە و ناکرێ قسەی لەگەڵ بکرێت. یەکێک لە خزمانی مستەفایی بەپەیامنێری چاودێری وت: ناوچە سنووریەکان وەک هەمیشە، هێلانەیەکە بۆ گرووپە تێرۆریستییەکانی پەکەکە و پەژاک. مەریوان و ماکۆ، شوێنی گەڕانی پەکەکە  و پەژاک و شنۆ و خانێ شوێنی جەولەی حدک و حدکایە. منداڵانی ئەم ناوچەیە هەمیشە لە مەترسی فریودان و رفاندندان. ئەو ناوچانەی کە ساڵانێکە بەهۆی کێشەی ناسەقامگیری و نەبوونی ئاسایش و پەرەنەسەندووی دەوڵەت ئازار دەبینێت.

ANF Images

رێکۆردی نوێی پەکەکە لە بێ شەرمی؛ راگەیاندنی هەواڵی مردنی ئەندامانی ئێرانی دوای 21 مانگ

ئەو وتی: کەمبوونی کەرەستەی ئاسایش و ئابووری، بە هۆی کردەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستیانەوە، روو دەدات و نەبوونی سەرنجی دەوڵەتیش زیادکەری هۆکارەکەیە. باجگرتن لەچالاکانی ئابووری و خاوەن ئیش و کارەکان گورزی لە ئیش و کارداوە و بۆتە هۆی ئەوەی زەمینەی ژێرخانی ناوچە کوردنشینەکان زۆر دواکەوتوو بێت. لەم نێوەندەدا باشترین رێگا بۆ دابینکردنی هیزی مرۆیی لەلایەن گرووپە تێرۆریستییەکان رفاندن و فریوی منداڵان و گەنجانی نەزانە. لەم نێوەندەدا ئەم گرووپانە تاوانەکانیان گەیاندووتە لووتکە و تەنانەت هەواڵی مردنی ئەندامانی ئێرانی دوای چەند مانگ یا چەند ساڵ رادەگەینن. نوورەدین مستەفایی لەتەمەنی منداڵیدا لەلایەن پەژاکەوە هەڵخەڵەتا و لەئەنجامدا دوای چەند ساڵ هەواڵی مردنی راگەیەنرا. خۆشکی لەنەخۆشخانە خەوێنراوە. دایکیشی دوای رفاندنی کۆڕەکەی جەڵتە لێیدا و کەوتە ماڵەوە. ئەو هەرچەند هەوڵی دا هیچ زانیاریەکی لەبارەی منداڵەکەیەوە نەدۆزیەوە. تائەوەی کە ئەم دوایانە زانی کۆڕەکەی کوژراوە و هەواڵێکیش لەبارەی لاشەکەیەوە نییە. ئێستا ئەم دایکە نازانێت ئەم هەواڵە تا چەندە راستە. ئەوان پێنج بران و خۆشکێک. دایکی بە هۆی کێشەی داراییەوە لەگەڵ کەسێکی دیکە هاوسەرگیری کردووە تا منداڵەکانی لای خۆی گەورە بکات. بەڵام پەکەکە بەزەیی بەم دایکەدا ناهات و داخی نا بەسەر دڵی خۆی و ماڵباتەکەیەوە و تەنانەت هۆکاری مردنەکەشی رانەگەیاندووە. ناوبراو لەماڵباتێکی هەژار و پڕحەشیمەت گەورە بوو و باوکی کۆچی دوایی کرد و دایکی هاوسەرگیری کرد و ئەو براکانی لەگەڵ خۆشکەکەی زەینەب – کە ئێستا بە هۆی مردنی براکەی لەنەخۆشخانە خەوێندراوە – لای مامیان گەورە دەبن. ناوبراو خوێندنی کزی هەبوو و ئارمانجی سەرەکی ئەم گرووپەش هەر ئەم چینانەن؛ واتە ماڵباتی نەخوێندەوار و هەژار و ماڵباتە پڕ حەشیمەتەکان. ماڵباتەکەی لەگوند بوون و لەهێڵی سنوور ئیشیان دەکرد. لەوکاتەدا کە گازۆئیلی دەگواستەوە لەگەڵ هێزەکانی پەژاک ئاشنا بوو و هەڵخەڵەتا و رفێندرا. لەو گوندەدا تائێستا چەندین منداڵ رفێندراون و ماڵباتەکانیش ئاگایان لێ نییە.

ANF Images

شایانی باسە چاودیر پێشتر رایگەیاندبوو کە پەکەکە و پەژاک بەلەبەرچاوگرتنی کارنامەی رەشیان، ئەندامە ئێرانییەکان دەکوژن و رادەگەینن کە بەهۆی بوردمانی تورکیاوە کوژراون. پەکەکە هەروەها چەندین وێنەی لەنوورەدین بڵاو کردۆتەو کە دەسەلمێنێت لەتەمەنی منداڵیدا لەلایەن پەژاکەوە رفێندراوە.

نورالدین مصطفایی؛ اعلام خبر مرگ با تاخیر توسط پژاک و سکته مادر

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب