سنووری هاوبەشی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتی ئێڕاق و تورکیا و کۆڵبەری

  • ۳ سال قبل

تا ئەوڕۆکە لەراپۆرتی زۆردا باسی بوونی چەند سەد کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتی ئێڕاق و تورکیا و ئازەربایجان کراوە و هەروەها دەرفەتی زۆری وەبەرهێنان و نانەوەی ئیش لەم ناوچە وتراوە کە کاریگەری لەسەر بڕیاری وڵاتان و پارێزگا پەیوەندیدارەکانەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە نەبووە.

ئەو دەرفەتانەی لەدەستوچوون کە بۆتە هۆی ئەوەی تا چارەنووسی گەنجانی ئەم گوندانە کە ژمارەیانیش زۆرە بگۆڕدرێت و ناچار بن تەنانەت واز لەخوێندنیش بێنن و تەنیا مافێکی هەڵبژاردنیان هەبێت و ئەویش درێژەدان بە ئیش و پیشەی باوکانیان بە شێوازی کلاسیک ە و لەم مەرجە ناگونجاوەی ئابووریدا.  گەر ئەوڕۆکە لەم ناوچە سنوریانە کۆڵبەری درێژەی هەیە و زۆربەی گەنجان بە بڕوانامەی بەکەلۆریۆس و سەرووتر بێ ئیشن بە هۆی نەبوونی ژێرخانی گونجاو بۆ ئیش کردنە و ئەم بابەتەش تا ئەوڕۆکە زۆرجار لەمیدیا جیاوازەکان و کۆبوونەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار وتراوە و بەدواداچوونی بۆ کراە بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی نەبووە کە چارەنووسی گەنجان بەباشی بگۆڕیت. لەم قۆناخەدا کاتی ئەوە گەیشتووە کە بەرپرسانی پەیوەندیدا هزرێک بۆ ئەم ناوچانە بکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب