زانیاریە تەواوکەر لەبارەی فیلمی تاوانەکانی ملیشیاکانی پەکەکە لە باکوری سوریا ناسراو بە یەپەگە

  • ۴ سال قبل

ئەم فیلمە لەبارەی زاهید حەمد عەبدۆلا سەرۆکی ملیشیاکانی یەپەگە ناسراو بە جاوارە کە کەسێک لەناوچەی ئەلبەحرا لەپەراوێزی رۆژهەڵاتی دێرەزوور و بەم شێوەیە دەکوژێت.

ئەم ویدیۆیە هی ساڵی 2018ەیە. ئەم ویدیۆیە لەگوندی ئەلبەحرا لەرۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سوریا تۆمار کراوە و پیشان دەدات کە ئەندامێکی یەپەگە ئەم کەسە دەبات بۆ شوێنێکی چۆڵ. کەسێکی دیکە لەهێزەکانی یەپەگە کە لەلایەن هەڤاڵەکانیەوە هانی دەدرێت و چەکی بەدەستەوەیە تەقەی لێدەکات و دەیان گولەی پێوە دەنێت. زاهید حەمد عەبدۆڵا سەرکردەی خۆجێی یەپەگەیە.

رێکخراوی پەکەکە لەباکووری سوریا باڵێکی داناوە بە ناوی یەپەگە کە باڵی چەکداری پەیەدەیە. پەکەکە زۆر حەزی بە دروست کردنی شاخ و پۆ و باڵ هەیە و لە ناوی جۆراجۆر کەڵک وەردەگرێت و هۆکارەکەشی ئەمەیە کە پەکەکە ساڵانێکە لەنێو لیستی تێرۆردایە و بۆ هەڵاتن لەم سنوورانە بەردەوام ناوی خۆی دەگوڕێت وەک ئەو ساختەچیانە کە بۆ هەڵاتن لەدەستی خاوەن قەرزەکانەوە بەرەوام سیم کارەت و ژمارەی مۆبایل و شوێنی نیشتەجێ بوونەکەی دەگۆڕێت.

تاوانەکانی پ ەکەکە لەئێراق و بە تایبەت لەباکووری سوریا چینی ستەم لێکراو و قوربانییەکانی کردۆتە ئامانج و بەم زووانە هەر ئەم چینە کرێکارەش لەناو دەچێت. پەکەکە ساڵانێکە وەک جاش و هێزی ملیشیای خزمەتکاری زلهێزەکان و سیستمی کاپیتالیستی ئیش دەکات و دروشمەکانی لەئەشکەوتەکانی قەندیل زیاتر بڕی هیچ کوێ ناکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب