دەمیرتاش: خۆزیا هەدەپە دووری پەکەکە کەوتباوە

  • ۳ سال قبل

ئۆزتورک یڵماز سەرۆکی پارتی نێبوونەوە لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی تورکیادا رایگەیاند سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی هەدەپە پێی وتووە خۆزیا هەدپە دووری پەکەکە دەکەوتەوە.

لەم پێناوەدا محمەد مەتینەر نوێنەری پێشووی ئاکپارتییەکەی ئەردۆغان وتی: دەمەوێت ئەم پرسیارە لەدەمیرتاش بپرسم ئایا ئەم بابەتەی وروژاوندووە یا خود نا؟

ئۆزتورک یڵماز دەڵێت کاتێک کە لەگرتووخانەی ئەدرنە لەگەڵ دەمیرتاش دیداری کردووە پێی وتووە کە بەمجۆرە ناتوانرێت کاری سیاسی بکرێت. خۆتان لەپەکەکە دوور بخەنەوە. تا کاتێک کە ئەمە نەکەن، هیچ گۆڕەپانێکی رەواتان بۆ نییە. ئەو وتی دەمیرتاشیش لەوڵامدا ئارەزووی کرد خۆزیا هەدەپە لەپەکەکە دوور دەکەوتەوە.

شایانی باسە زۆرێک لەکارناسانی کورد پێیان وایە پەکەکە بە رەوتی توندی خۆی بۆتە ئاستەنگ لەسەر رێگای هەرجۆرە دانوستاندنێکی ئاشتیانەی کوردانو لەبارەی هەدەپەوە دەڵێن ئەم پارتە باڵێکە لە پەکەکە و سەربەخۆیی کرداری نییە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب