دەربڕینی نیگەرانی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی هەواڵە بڵاوکراوەکان لەبارەی شەڕی قەرەباخەوە

  • ۳ سال قبل

بەگوێرەی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەزاری راگەیاندنە جۆراوجۆرەکانەوە سەرەڕای دانوستان لەبارەی ئاگربەس لەقەرەباخە دوای زیاتر لەمانگێک شەڕ هێشتا ناکۆکییە مێژوویەکان لەم ناوچە مێژووییە بڵێسە دەکێشێت. بێجگە لەراپۆرتە زۆرەکان کە باسی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەهەموو بوارەکان و ئاستەکاندا دەکات (وەک هێرش بۆ شارەکان بە مووشەک، بردنی شەڕ بۆ نێو شارەکان و …) ئەم دوایانە فیلمی جیاواز لەکەشی ئەنتەرنێت بڵاو بووەوە کە پیشان دەدات منداڵانیش خراونەتە نێو ئەم شەڕەوە. ئەگەر تورکیا تاوانبارە بەوەی کە گرووپە توندڕەوەکانێک کە پێشینەی تاوانیان لەسوریا هەیە و لەلایەکی دیکەوە هەندێک هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئەرمنیاش بەدوای منداڵانەوەیە تا کێشەی مرۆیی خۆی چارەسەر بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە بە گوێرەی میدیاکان و دانپێدانانی دەولەتی ئەرمنیا، ئەم وڵاتە نەیتوانیەوە هەڵوێستی خۆی بپارێزێت و کۆماری قەرەباخ کەوتووتە نێو هەڵوێستێکی ناچالاکەوە و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە پێشڕەوەی هێزەکانی ئازەربایجان لەسنووری ئێڕان واتادارە. وادیارە ئەرمنیا بیەوێت کەمی هێزی خۆی و شکستە شیمانەکراوەکانی و بەکارهێنانی مرۆڤ لەم بوارەدا، دەستی بە بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز کردووە.

چاودێری مافی مرۆڤی ئێران پێی وایە کە هەروەک دەستێوەردانە نابەجێیەکانی تورکیا لەم شەڕەدا ( هەڵبەتە لەسوریا و لیبی و …) بۆتە هۆی پێشلکاری مافی مرۆڤ و داگیرکردنی وڵاتەکان، ئەرمنیاش نابێت منداڵانی ئەرمەنی بخاتە نێو شەڕەوە. بەکارهێنانی تێرۆریستەکان نەتەوە جیاوازەکان وەک تاقمی حەمزە لەلایەن تورکیاوە لەقەرەباخ هەر ئەوەندە هەڵە و پێشلکاری مافی مرۆڤە کە منداڵان بخەیتە نێو شەڕەوە. فیلمەکان واپیشان دەدەن کە منداڵانی خوار تەمەن یاسایی و 18 ساڵ بە پێچەوانەی هەموو رێسا نێودەوڵەتییەکان، خەریکی تەقاندنی گولە تۆپن. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای دەربڕینی نێگەرانی لەم رووداوە تاڵە، پێی وایە کە ئەو دەوڵەتانە کە لەشەڕدان بەرپرسی مسۆگەری پێشلکاری مافی مرۆڤن. هیچ دەوڵەتێکی نابێت وەک داردەست لەمنداڵان بۆ سەرکەوتن لەشەڕدا کەڵک وەربگرێت و قەڵخانی مرۆیی پێک بێنێت پێویستە دەوڵەتی ئەرمنیا ئەگەر ئەم فیلمە راست بێت بەخێرایی پێش لەم کردەوە ناشیرینە بگرێت.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب