دیداری نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان لەگەڵ ئۆسمان ئۆجالان

  • ۳ سال قبل

ئۆسمان ئۆجالان ئەندامی پێشووی سەرۆکایەتی پەکەکە و برای سەرۆکی ئەم گرووپە بە هۆی رەخنە لە سیاسەتە سەرکوتی دژبەران و رەخنەگران لەنێو پەکەکەدا لەم رێکخراوە هەڵات و لەدیمانەیەکدا رایگەیاند نوێنەری ئەردۆغان لەبواری ئاشتی دا لەگەڵی دیداری ئەنجام داوە. ناوبراو وتی ئەم دیدارە چوار مانگ لەوە و پێش ئەنجام دراوە و خاڵەکانی گفتگۆش لەپێناو رەوتی نوێی ئاشتیدا بوو.

ئەندامی پێشووی پەکەکە کە زۆر جار لەسەر دەستی پیاوانی جەمیل بایک کراوتە ئامانج دەڵێت: نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان لەچاوپێکەوتنێکی چواررۆژەدا لەبارەی پرسی جۆراوجۆر پەیوەندیدار لەگەڵ ئاشتی لەگەڵ من گفتگۆی کردوو و بۆچوونی منی وەرگرتووە.

برای سەرۆکی پەکەکە لەدرێژەدا دەڵێت: چوار مانگ پێش کەسێک لەژێر ناوی نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان رایگەیاند دەیەوێت دیدارم لەگەڵ ئەنجام بدات. بۆ ماوەی چوار رۆژ لەبارە پرسی جۆراجۆرەوە باسمان کرد. رانگاکەم بۆیان ورووژاند. رام گەیاند پەکەکە بە ئەنقەست هاوکاری ناکات و لەکاتی هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا زەمینەی گفتگۆ هەبوو.

بە قسەی ئۆجالان ئەو کەسە رایگەیاندوو منیش لەرەوتی نوێی ئاشتیدا رەوتێکی باشم هەبێت و لەمنی پرسیە ئایا زەمینەی نەرم بوونەوەی پەکەکە هەیە یا نا. منیش پێم وتوومە نەتەنیا نەرم نابێتەوە بەڵکوو توندتریش دەبێتەوە. بە قسەی ئۆجالان ئەم دیدارە پێش لە وتەوتەکان لەبارەی بڕیاڕی ئەو بۆ دامەزراندنی حزبێکی سیاسی لەتورکیا بووە و ئەم دیدارانە دوای ماوەیەک پچڕاوە.

ئۆسمان ئۆجالان ئاماژەی بە گیرانی سەلاحەدین دەمیرتاش داوە و وتووی ئەم کردارە نایاساییە چوونکە کردەوەکانی دەمیرتاش لەچوارچێوەی یاسا و مافدا بوون. ئەم ئەندامەی پێشووی پەکەکە رەخنەی لە کرداری پەکەکە لەهەرێمی کوردستان گرت و وتی دەبێت دۆخەکە بەوردی لێکبدرێتەوە و هەڵوێستی گونجاو وەربگیردرێت. رێبازی پەکەکە توندتر دەبینم.

شایانی باسە تائێستا سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی شیمانەی دەستپێکردنەوەی رەوتی نوێی ئاشتی بەیانێکی دەرنەکردووە.

دیدار نماینده ویژه اردوغان با عثمان اوجالان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب