تورکیا زمانی کوردی لەئەنتەرنێتیش قەدەخە کرد

  • ۴ سال قبل

سیاسەتی دژە کوردی تورکیا هەرڕۆژ رەهەندێکی نوێی بە خۆیەوە دەبینێت. لەکاتێکدا کە بەدرێژایی یەک سەدەی رابردوو زمانی کوردی بەفەرمی لەتورکیا قەدەخە بووە و تەنانەت سیاسەتڤانی کوردیش لەبەرنبەر ئەم بابەتەوە بێ لایەن و هەڵوێست بوون، تورکیا رۆژلەدوای رۆژ سنوور و بەربەستی زۆرتر دەسەپێنێک بەسەر زمانی کوردی دا.

تورکر ئۆکۆز پارێزگاری قارس دوای ئەوەی کە جێگرەوە بۆ شارەوانی ئەو شارە دەستنیشن کرا، ئەنجوومەنی شارەکەی هەڵوەشاندەوە و هەژمارەکانی لە ئەنتەرنێت و کەشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەزمانی کورد سڕیەوە و بەکار‌هێنانی زمانی کوردی قەدەخە کرد.

ئەم قەدەخانە لەکاتێکدایە کە هەموو زمانەکان میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتین و لەناوبردنی هەریەکە لەوانە لەناوبردنی بەشێک لە کەلتووری مرۆڤایەتییە. دەبێت بگوترێت پەکەکە لەکاتێکدا کە باسی پاراستنی مافی کوردان دەکات، تورکی وەک زمانی فەرمی خۆی هەڵبژاردووە و زۆربەی سەرکردەکانی تەنانەت کوردیش نازانن.

لەسوریا هەرگیز دان بە بوونی کورداندا نەنراوە و لەئێراق و ئێران کوردەکان بە شێوازی فەرمی ناسێندراون تەنانەت پارێزگایەکیش بەناوی کوردستان لە ئێران بوونی هەیە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب