ئەمجارە سرەی قەزاقەکانە کە هێرشی گوندی کوردان بکەن

لەئێران کاتێک نێوی قەزاق دەبیسترێت دەکەوینە بیری هێزە هۆڤەکان بە سەرکردایەتی رزاخانی قوڵدۆر کە توندوتیژییەکی بێ وێنەی لەدژی هاوڵاتیانی ئێرانی لەوانە کوردەکان ئەنجام دا. تارا ممدۆف هۆنەرمەندی کورد لەتویترەکەیدا رایگەیاندوو کە قەزاقەکان هێرشیان کردۆتە سەر گوندە کوردنشینەکانی سەر سنووری نیوان قەزاقستان و رووسیا.

هەروەک لەوێنەکەدا دەبیندرێت ئەم قەزاقانە خۆیان رووت کردۆتەوە و بە کۆڵەگۆچان بەدەستن. دەگوترێت قەزاقەکان لەلایەن تورکیاوە هاندراون و ئازاری کوردەکان دەدەن تا ئەو وڵاتە بە جێ بهێڵن. خاتوو مەمدۆف دەڵێت قسە باوەکانی ئەێ باس لەوە دەکات کە لەگەڵ پێکدادان و توندوتیژی کوردەکان ناچار دەبن بڕۆن بۆ رووسیا و خان و زەویەکانیان داگیر دەکرێت.

کوردانی قەزاقستان بەشێکن لەکوردان کە دوای هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سور لەلایەن ستالینەوە و بە هاندانی مستەفا کەمال ئاتاتورک لەساڵی ۱۹۲۹ بۆ ئەم ناوچەیە دوورخرانەوە و لەگوندەکان نیشتەجێ کران.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پربازدید‌ها