ئیسرائیل نەوتی هەرزان لەکوردانی سوریا کڕیوە

  • ۳ سال قبل

رۆژنامەی عبری یەدعوت ئاحارونوت رۆژی هەینی لەبابەتێکدا نووسی ئیسرائیل لەکێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی کوردی سوریا سەر بە ئەمریکا نەوتی هەرزانی کڕیوە.  لەم بابەتەدا گوتراوە ئیسرائیل

لەکێڵگە و بیرنەوتییەکان کەلەژیر چاودێری هێزە کوردیەکاندایە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا نەوتی هەرزانی کڕیوە. لەبابەتی رۆژنامەی ئیسرائیلی هاتووە کە ‌هێزە کوردیەکان بە یارمەتی لانی کەم کەمتر لە هەزار سەربازی ئەمریکایی، یەک لەسەر چواری رووبە و ژمارەیەک ناوچەی ستراتژیان لەژێر دەستدایە. وەبیر دێنیتەوە کە هێزەکانی کورد لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا توانیویانە بەرژەوەندی ئاسایشی ئیسرائیل بە باشی دابین بکەن. ئەم میدیایە باسی ئەوەی کردووە کە بیرە نەوتەکانی هەڵکەوتوو لەم ناوچە نەوتییە هەرزان کڕدراون کە پێشتر لەکۆنترۆڵی سوریادا بوون و ئێستا وەک سەرچاوەی داهات لەلایەن هێزە کوردیەکانەوە کەڵکیان لێوەردەگیردرێت.

نووسەر دەڵێت کە ئیسرائیل لەسەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی ناوخۆیی سوریا دەرفەتی باشی هەبووە کە بۆ رووخانی سیستمی سوریا هەنگاو بنێت؛ بەڵام ئەم دەرفەتەی لەدەست داوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە وڵاتانی رۆژئاوایی و ئیسرائیل لەگەڵ هاوپەیمانە ناوچەیەکانیان بەدەستپێکردنی قەیرانی سوریا هەموو هەوڵیان دا تا دەوڵەتی سووریا بڕووخێنن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

هەروەها لەگەڵ شکست هێنانی گرووپی تێرۆریستی داعش لەسوریا لەسەرماوەزی 1396، ئەمریکییەکان راستەوخۆ جێگرەوەی ئەم گرووپە بوون و رێک لەو کاتەش بەجێگای داعش دەستیان بە دەرهێنانی نەوت و دزینی نەوتی سوریایان کرد. بەدرێژایی ئەم ساڵانە ئەمریکا لەناوچەی رۆژئاوای ئاسیا بەتایبەت لەسوریا بۆتە بەڵا بۆ گیانی خەڵکی و سەرچاوەکانیان دەدزێت؛ کردارێک کە پێشتر داعش ئەنجامی دەدا.

لەدوو ساڵی رابردوودا ئەمریکا بە هەناردنی هێز و کەرەستەی زیاتر بوونی خۆی لەناوچەی نەوتی سوریا بەهێز کردووە، بوونێک کە بۆتە هۆی دزینی زیاتری نەوتی خەڵکی ئەم وڵاتە. هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا ملیشیاکانی سەر بە سەربازانی ئەمریکان کە لەرۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی سوریادان. دەوڵەتی سوریا زۆرجار جەختی کردۆتەوە کە ئەم ملیشیایانە و ئەندامانی تێرۆریستی ئەمریکا لەرۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ئارمانجیان جگە لە تاڵانی نەوت نییە، و دەبێت بە بوونی نایاسایان کۆتایی بێنن. ئەمریکا گەلاوێژی رابردوو بەم بۆنەوە گرێبەستێکی لەگەڵ گرووپە کوردەکان لە باکووری سوریا واژۆ کرد. ئەم هێزانە سەر بە گرووپە تێرۆریستەکانی پەکەکەن.

اسرائیل از کُردهای سوریه نفت ارزان خریده است

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب