گێڕانەوەی گۆرانی بێژی ژنی ئەڵمانی – کورد لەئازاری ۸۳۲ رۆژە لەگرتووخانەی تورکیا

ئەم راپۆرتە باسی دەستبەسەر کران، دادگایی و رۆژانی گیرانی سایدن ئیناک لەتورکیایە و چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وەریگێڕاوەتەوە و بڵاوی کردۆتەوە. ناوەڕۆک و بۆچوونەکانی ئەم گۆڕانی بێژە لەبارەی پەکەکە و کرداری دەوڵەتی تورکیاوە و … لەلایەن چاودێرەوە پشتڕاست یا رەت ناکرێتەوە.

سێ ساڵ پێش، ساید ئیناک کە زۆرتر بە ناوی هۆنەری هۆزان کین دەناسرێت، بۆ سەفەر رۆشت بۆ تورکیا بۆ پاڵپشتی لە کوردان لە مەڕ تێکۆشانەکانی هەڵبژاردنیان و زۆر بە جۆش و خرۆش بوو. ئەم گۆرانی بێژە لەکاتێکدا کە لەماڵەکەی لەئەڵمانیا دەرکەوت، ۱۱ی ژوەنی ۲۰۱۸ بوو رۆشت بۆ تورکیا تا لایەنگری لە هەدەپە بکات کە بەدوای تێپەڕاندنی سنووری ۱۰ لەسەدی پێویست بۆ رۆشتن بۆ نێو پەرلمان بوو.

کین زیاتر لە دوو ساڵ لەگرتووخانە بوو و هیچ مافێکی نەبوو. بەڵام رێگای نەدا ئەم مەرجە ژیانی تێکبدات و لەبەرانبەری گیراوانی دیکەدا کە وەک فەیلسەوف ناویان لێدەکرد سەردەمی گیرانی کرد بە قوتابخانە.

چەند رۆژ پێش لە دەنگ دانی ۲۳ی ژوەن، کین لەشاری ئەدرنە چووە بەرانبەری خەڵک و بە کوردی گۆرانی خوێند و جلی کوردی لەبەر کرد. ئەم گۆرانی بێژە ۴۸ ساڵە لەڕێگای سکایپەوە بە رووداوی ئینگلیزی وت:”من وەک هۆنەرمەندێکی کورد دەمەوێت یارمەتیان بدەم. گەر لەبەشێک لە ناوچە کوردنشینەکان هەڵبژاردن بەڕیوە بچێت وەک هۆنەرمەندێکی کورد دەتوانم بڕۆمە ئەوێ و بۆ خەڵک بخوێنم. ئەمە مافی هۆنەری منە.”

نێزیکی کاژێر ۲ی بەیانی ۲۲ی ژوەن کین و نێزیکی ۵۰ کەس لەلایەنگرانی هەدەپە بە ئاوتۆبۆس دەڕۆشتن بەرەو ئەدێرنە کە لەلایەن ژاندارمریەوە راگیران. “کاتێک دەرگای ئاوتۆبۆسەکە کراوە، بینیم کەسێک نێوی هێنری بوو بانکی کرد هۆزان کین، من خۆم نەناساند وام زانی بەس هێنری دەمناسێت. دواتر ژەنراڵەکەیان بەسەربازێکی وت: “ساید ئیناک” نێوی فەرمییە.”

هۆزان کین دەیزانی کە تووشی کێشە بووە و رێگەیەکی بۆ هەڵاتن نییە. بێدەنگی یارمەتی نەدەدا. بۆیە خۆی ناساند. جلی کلاسیکی لەبەر بوو کە بۆ گۆرانی وتن لەبەری دەکرد. “ئەوان دەستبەسەریان کردم. من پرسیارم کرد لەفەرماندەکە بۆ لەنێوان ۵۰ کەس ناسنامەی منتان داوا کرد.”

کین لەکاتێکدا کە لەگەڵ فەرماندەکە قسەی دەکرد، لەمێشکی خۆیدا بەدوای رێگایەک بوو تا هەندێک لەکەلوپەلەکی کەلەگەڵی بوو بشارێتەوە. “مۆبایلە ئەڵمانییەکەی لەگەڵ بوو کە وێنەی زۆری لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و ئێرق تێدا بوو. ژنێکی ئیزدی لەقوبرسێەوە لەنێو ئاوتۆبۆس لەگەڵ بووم و یارمەتی دام. موبایلەکەم لەبەشی سەرووی جلە کوردیەکان شاردەوە. من ئەمەم لەکاتێکدا ئەنجام دا کە باڵم ۆێش چاوی سەربازەکانی گرتبوو بۆ ئەوەی نەزانن. ئەوان کەلەبچەیان کردم و بردمیان بۆ بنکەیەکی چکۆلە کە نیو کاژێر لەوەێەوە دوور بوو. لانی کەم ۱۰۰ سەرباز پارێزوانیان لە بنکەکە دەکرد. ئاوتۆبۆس، شۆفێر و نەفەرەکانی هەر هەموویان رێگای دەرچوونیان پێدرا. کین تەنیا لەنێو لەپی سەربازاندا مایەوە.

کین کە لەساڵی ۱۹۷۳ لەناوچەی کارایازی لەپارێزگای ئەرزرووم لەدایک ببوو، ئاواتی بوو کە ببێتە گۆرانی بێژ. کاتێک کە چوار ساڵی بوو باوکی کۆچی دوایی کرد و چوار خۆشک و چوار برای لەخۆ گەورەتری هەبوو. دایکی لەگەڵ براکانی هاوسەرەکەی پەیوەندیەکی باشی نەبوو و زۆر جار کیشەیان بۆ نایەوە.

کین لەگرتووخانە

دوای جووڵەی ئاوتۆبۆس، کین لەگەڵ سەربازە پیاوەکان بە تەنیا مایەوە. پۆلیس لە نێو کیفەکەی سێ فەلەش مێمۆری ئەمریکی دۆزیەوە. ئەو وتی بەس یەکیان هی منە و دوانی دیکەیان هیچیان لەسەر نییە. “کاژێر ۴ی دوانیوەڕۆ بوو ئەوان بۆ ماوەی یەک هەفتە لە ژووری تاکەکەسی لەئەدرنە هێشتمیانەوە. دواتر منیان برد بۆ دادگا و بڕیاریان دا بمنێرن بۆ گرتووخانەی ئەدرنە.”

چوار رۆژ دوای دەستبەسەر بوونم، سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی حزب، کە لەنۆڤەمبەری ۲۰۱۶ لەئەدرنە لەگرتووخانە بوو، پارێزەری بۆ هەنارد. ئەو لەکاتی دەستگیرکراندا دەستی بە پارێزەر رانەدەگەیشت. دوو ڕۆژ دواتر، کین لەدادگا ئامادە بوو و دادوەر سزای گیرانی فەرمی بەسەریدا سەپاند.

ناوبراو تاوانبار بوو بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە. ئەم تۆمەتە لەبەر ئەوە فیلمە بوو کە تێدا دەوری هەبوو. شەرڤانانی کورد لەباکووری سوریا کە ئەنکەرە دەڵێت سەر بە پەکەکەن لەفیلمەکەدا هەبوون و ئەو لەگەڵ موراد کارایلان فەرماندەی پەکەکە وێنەی گرتبووە.

کین وتی:”درایڤی فلەشەکان وێنەکانی من و کارایلانی تێدا بوو.” “ئەم وێنە لەلایەن میدیایەکی تورکی لەقەندیل لەرەوتی ئاشتی ۲۰۱۴ لەنێوان ئەنکەرە و پەکەکە گیرابوو. کین بەشێک لەگرووپی هۆنەرمەندان، رۆژنامەنووسان و رامیارڤانان بوو کە رۆشتبوون بۆ بنکەکانی پەکەکە.” دوای دەرچوونی سزای داداگای کین، هەنێردرا بۆ ئاسایشی ترین گرتووخانەی ئەدرنە.

“کاتێک گوازرامەوە بۆ گرتووخانەی ئەدرنە، ژنە پاسەوانەکەی گرتووخانە هەڵسووکەوتێکی زۆر پیسی لەگەڵ کردم. یەکێک سەرم و یەکێکی دیکە باڵی دەگرتم و پشکنینی لەشیان دەکردم. گەڕان و پشکینن زۆر نائاکاریانە و بە ئارمانی بچووک خستنەوەی رەگەزی بوو.وەک بڵێی شێر یا گورگێکان بەدیل گرتووە و لەت لەتیان کردووە.”

ناوبراو لەگەڵ ۱۵ ژنی سەر بە بزاڤی گۆلەن و منداڵەکانیان لەژوورێکدا بوو. بزاڤی گولەن لەلایەن کابینەی ئەردۆغانەوە تاوانبار کراوە بە رێکخستنی کودەتای ژووئیەی ۲۰۱۶٫ زۆربەی گیراوە رامیاریەکان لەتورکیا تاوانبارن بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە یا گولەن.

کین، ئازارەکانی لەشێوەی دەنگیادا ئاشکرا کرد و وتی:”ئاودەستەکە لەنێو ژوورەکە بوو و دەرگاکەی هەردەم کراوە بوو. بۆنەکەی شێتی دەکردین. ئاوی گەرم بۆ ماوەی نیو کاژێر لەهەفتەیەکدا ڕێگە پێدراو بوو.

چۆن ۱۵ کەس لەم ماوە کەمەدا خۆیان بشۆن و جلەکانیان بشۆن؟ لەنێوانماندا منداڵانی کۆرپەش هەبوون لەوانە منداڵێکی یەک و یەکیش دوو مانگان.”

دوو رۆژ لەڕۆژێکدا کەوچکێک خواردن و لەتێک نانی ۱۰۰ گرەمیان دەدا بە گیراوەکان. ژوورەکە بەس یەک دەلاقەی چکۆلەی هەبوو.

کین نێزیکی یەک مانگ لەو مەرجەدا ژیا، تا ئەوەی کە ئەڵمانییەکان کەوتنە نێو دۆسیکەوە. ئەو رێگای دیداری پێنەدەدرا و خوازیاری دەستێوەردانی کنسۆلی ئەڵمانی کرد. شاندێک لەسەرکنسولی ئەڵمانیا لە ئەستەنبۆل هاتن بۆ گرتووخانەکە و کین هەموو ئازارەکانی کە چێشتوویە بۆیانی باس کرد.”من پێیان و کە لەوێ خەریکە دەمرم، چوونکە نان و تەندروستی لێ نییە، ئەڵمانییەکان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسەیان کرد و پێیان وتن کە دەبێت لەچەند رۆژدا بگوازرێتەوە بۆ باکرکۆی ئەستەنبۆل.” باکرکۆی گرتووخانەیەکی ژنانەیە لەلای ئەورووپایی ئەستەنبۆلە.

کین بە شاندی ئەڵمانی وتبوو کە پاسەوانەکان هەرشەو دەرگای ژوورەکەیان دەکردەوە و تفیان لەناو چاوی گیراوان دەکرد و ئەویش سکاڵای لە بۆنی ئاودەستەکە دەکرد.

کین لەکاتێکدا کە پێدەکەنی و ئەم شتە گەمژانەی باس دەکرد وتی:” پاسەوانەکانی گرتووخانە و پرسنێلەکەی بەیەکتریان دەگووت کە “تێرۆریستێکی زۆر گەورە”یان دەستگیر کردووە. ئەوان تەنانەت منیان وەک یاریدەدەری کارەیلان لەئەورووپا بانگ دەکرد.”

ئەم گۆرانی بێژە لەهەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بانگەشەی بۆ پارتی دێمۆکراتی کوردستان کرد، وتی کە هەرگیز سەر بە هیچ حزب و گرووپێک نەبووە، بەڵام هۆنەرمەندێکی نیشتمان پەروەر بووە. پەکەکە تەنانەت منیان وەک دۆستیش لەتەلەڤزیۆنەکانیان دەنەخست. ئەوام خۆشیان لێم نایەت چوونکە من نیشتمان پەروەرم و دەمەوێت هەر بەوجۆرە بمێنمەوە. من بەڕاستی پەیوەندیم لەگەڵ پەکەکە نەبوو.”

چەند ڕۆژ دوای دیداری ئەڵمانیەکان کین گوازرایەوە. “رۆژێک کاژێر ۵ی دوای نیوەڕۆ، خستمیانە نێو ئۆتۆمبێلی گرتووخانە کە بۆ خۆی گرتووخانەیەکە. لەپۆڵا دروست کراوە. دەست و پێیان بەستبووم.” کین کاتێک کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەگوازرایەوە بۆ باکرکۆی وتی کە ناچار بوو گوێ لە گۆرانی تورکی ناسیۆنالیستی Olurum Turkiyem من بۆ تورکیام دەمرن گوێ بگرێت. “گۆرانییەکە بۆ ماوەی چوار کاژێر بێ وەستان بڵاو کرایەوە. چوونکە من کەلەبچە کراو بووم نەمدەتوانی گوێم بگرم. بۆیە گوێیەکم دەگرت و دواتر ئەوی دیکەیان. ئەم چوار کاژێڕ ئەشکەنجەی سیستماتیکیان دام.” کین وتی کە مووسیقا ئەوەندە خراپ بوو کە وەک لێدان لەتەنەکە وا بوو. کەگەیشتین گرتووخانەی باکرکۆی کین هیوادار بوو کە بتوانێت وەک مرۆڤێک بژیت بە پێچەوانەی ئەدرنە.

دیدار لەگەڵ فەیلسۆفان

ئەوانەی کە لەژوورە نوێیەکان بوون دوو دڵ بوون لەوەی کە دۆستی لەگەڵ کین بکەن ئەوان کورد بوون بەڵام لەگەڵ ئەوانەی کە پێشتر بینیبووی جیاواز بوون ئەو وتی:”ئەوان فەیلسۆفن.”

“چەند مانگ دژوار بوو چوونکە من کەسم نەدەناسی. ژووری ۲۵ مەتری دوو جا بوو بەڵام ۶۰ ژن لەوێ دەژیان. ئەوێ ژووری ۱٫۵ مەتری و چوار قەرەوێڵەی هەبو واتە چوار کەس لەوێ نووستبوون. مرۆڤ تەنانەت ناتوانێت نەفەس هەڵبمژێت. ئەوێ دەلاقەی چکۆلەی هەبوو کە بەسی نەفەس هەڵمژینی نەدەکرد. وێنا بکەن چوار ژن لەوێ دەژیان. لەزستان ئەوەندە سارد بوو کە نەماندەتوانی دەگاکان بکەینەوە. گەر دەمانکردنەوە شەختە لێدەداین. بەڵام گەر ئەمەشمان نەدەکرد بۆنی ئاودەستەکە دەمانیکوشت.”

گیراوان لەژوورەکەیدا ئەندامانی پەکەکە بوون کە نێزیکی ۳۰ ساڵ پێس دەستگیر کرابوون، بۆیە ئەوان هەرگیز لەبارەی گۆرانی بێژێکی کورد بە نێوی هۆزان کین هیچیان نەبیستبوو. دوای چەند مانگ نامەیەک لەپەکەکەوە گەیشت و کینیان ناساند بە هاوژوورەکانی. پەکەکە داوای لە ئەندامانی خۆی کردبوو کە هەرجۆرە پشتیوانی لەکین بکەن، لەوانەیە بەم هۆیەوە کە لەبەر پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کراوە.

“دوای ئەمە، هەموو شت گۆڕا، ئەوان جل و خۆراکەکانیان دابەش دەکرد. سەرەتا هەندێک لەخۆراکەکەی منیان دەخوارد تا بزانن ژەهراوی نییە.”هەندێک جار هەندێک شتیان دەخستە نێو خۆراکەکەیەوە کە زیانی بە تەندرووستی دەگایاند پێستەکەیان وشک دەکرد و تووکەکانیانی دەوراند و کاریگەری لەسەر مێشکیانی دانا.”

ئەو ژوورەکەی وەک قوتابخانەیەک باس دەکرد و ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی پەکەکەی وەک فەیلسۆف. لەبارەی رزگاریخوازی کورد، مێژوو، جۆگرافیا و کەسایەتییە ئەفسانەیەکان وانەیان بۆ وتەوە. ئەوان دۆکتۆر، مامۆستا، پارێزەر، ئەندازیار و مێژوونووسیان هەبوو کە ۳۰ ساڵ لەگرتووخانە بوون. ئەوان بەڕاستی خوێندەوار و ژیر بوون.

کین لەساڵانی سەرەتایی ژیانی خۆی لەتورکیا واتە لەوڵاتێک تێپەڕاندبوو کە خوێندن بە کوردی یا لەبارەی مێژوو و چاندی کوردیەوە قەدەخە بوو. ژمارەیەکی زۆر لەکوردان توانەتەوە لەوەی کە تورکیا دەیگێڕێتەوە. زۆرێکیان هیچ لەبارەی مێژوو و چاندی خۆیانەوە نازانن و زمانی دایکیشیان نازانن. زمانی کوردی لەتورکیا نێزیک بە یەک سەدەیە کەکۆژاوەتەوە.

ڕاوەست (Rawest)، ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی کوردیە لەئامەد، لەسێپتەمبەری ۲۰۱۹ لەناوچە کوردنشینەکان لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لێپرسینەوەیەکی ئەنجام دا تا ئاستی زاڵ بوون بە سەر زمانی کوردان لەنێوان گەنجانی ۱۸ بۆ ۳۰ ساڵان دیاری بکات. لەنێوان ۶۰۰ گەنجی کورد کە بەشداربوون بەس %۱۸ وتیان دەتوانن بەکوردی قسە بکەن بخوێنن و بنووسن. لەوڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا زمانی فەرمی تورکیا دەبێت چ بێت؟ %۷۱٫۵ بەشداربووان وتیان کە زمانی تورکی و کوردی.

دیپلۆماتە ئەڵمانییەکان درێژەی دا بە دیدار لەگەڵ کین و چەندین کاژێر قسەیان لەگەڵ کرد تا ئاگاداری دۆخەکەی بن. ئەویش هەموو شتی بۆ باس کردن.

“رۆژانی گرتووخانە بەڕاستی سەخڵەت بوو. کاتێک نەخۆش دەکەوتم، منیان نەدەبرد بۆ دۆکتۆر. دەوایان پێ نەدەدام و کاتێکیش دایان سێ مانگی پێ دەچوو. ئەوان دەواکانیان بۆمان فڕێ دەدا. لەکاتی گەڕان، هەموو جلەکانمانیان دەدڕاند. هەروەها خۆراکەکەمانیان دەڕژاندە سەر زەوی و ئاوخۆریەکانمانیان دەشکاند. دووجار لەهەفتەیەکدا ۲۰۰ سەرباز ژوورەکان دەگەڕان و ئاژاوەیان دەنایەوە.” زۆرێک لە گیراوەکان نەخۆشی درێژەخایەنیان بوو.

ئەرەن کەسکین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پێشڕەو و مافی مرۆڤی تورکیا (آی.اچ.دی)، بەسکایپ و واتساپ بە رووداوی ئینگلیزی وت کە کین چەندین جار خوازیاری دیدار بوو بەڵام رێگای پێنەدراوە، ئەو وتی مافی کین وەک گیراوێک پێشل کراوە.

هۆزان کین، وەک زۆرێک لە گیراوە ژنەکان، ئازاری لەپێشلکاری مافەکانی دەبینی. ئەو هەڵسووکەوتی خراپی وەک گەڕانی بەنێو شریتەکان و جوێن داینی بینی. وێڕای ئەوەی کە نەخۆش بوو لەژووری تاکەکەسی رادەگیردرا. بێبەش بوو لەدەستڕاگەیشتن بە پێداویستیەکانی رۆژانە. کەسکین، کەزۆربەی تەمەنی لە ژووری تاکەکەسی بووە پارێزوانی لە مافی مرۆڤ لەتورکیا کردووە و وتی:”ئەو بەس بە هۆی هزرەکانیەوە بە هۆی شووناسی وەک هۆنەرمەندێکی کورد دادگایی کرا.”

“پێشلکاری مافی مرۆڤ لەگرتووخانەکان بەخەستی درێژەی هەیە. هەڵسووکەوتی خراپ، گەڕان بەدوای شریتەکاندا، دەست بەسەرداگرتنی پرتووک و رۆژنامەکان و پێشلکاری مافی دەرمان زۆر بە خەستی بوونی هەیە. نێزیکی ۱۴۰۰ گیراوی نەخۆشی خەست بوونیان هەیە.”

کۆمەڵگای سڤیل لەسیستمی سزادانی (CISST) ڕێکخراوێکە کە چاودێری گرتووخانەکانی تورکیا دەکات و پاڵپشتی لەچاکسازی ماف دەکات. ئەوان وتیان کە بەرپرسان، زانیاری لەبارەی سەرپێچییەکان لەنێو گرتووخانە بەکەس نادەن.”وێڕای ئەمەش، بە پێی راپۆرتەکان کە ئێمە و دەزگا ناحکۆمییەکانی ئامادەمان کردووە، لەم ساڵانەدا راپۆرتی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەگرتووخانەکانی تورکیا بەرژدی لە‌هەڵکشاندایە. دەتوانین بڵێین کە هەڵکشانی بەرچاو لەراپۆرتی گیراوانی داد و رامیاری بەتایبەت لەسەردەمی کڕۆنادا بوونی هەبووە.”

کین رۆژانێکی لەگرتووخانە لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە و گولەن تێپەڕاند. لەولامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا لەگەڵ هەموو گیراوەکان بە یەکسانی هەڵسووکەوت دەکرێت یا جیاواز وتی:”لەڕاستیدا پێشلکاری مافی گیراوان، کێشەیەکی بەرفراوانە لەگرتووخانەکانی تورکیا، گیراوە رامیاریەکان بە شێوەی سیستماتیک گۆڕەوشار دەدرێن، بەڵام سەرپێچیەکان لەدژی گشت گیراوەکانیش زۆر رژدە.”

ئازادی

دوای ۹۳۲ رۆژ لەگرتووخان، کین لەیەکی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ بە مەرجی مانەوە لەوڵات ئازاد کرا. ئەو لەنۆڤەمبەری ۲۰۱۸ بە هۆی ئەندامبوونی لەنێو پەکەکە سزادرا بە شەش ساڵ و سێ مانگ. ناوبراو لەسۆباتی ۲۰۲۱ جارێکی دیکە تاوانبار کرا بە هاوکاری لەگەڵ تێرۆریزم و دادگایی کرا.

ئەو وتی کە بەرپرسان و رامیارڤانانی ئەڵمانی پێیان وتووە کە بە هۆی دەستێوەردانی ئەوان ئازاد بووە و ئانگلا مێرکێل گەورە بەرپرسی ئەڵمانیا و بەرپرسانی دیکە ئاگاداری رەوتی دۆسیەکەی ئەو و هەڤاڵانی بوون. ئەو تەنانەت دەڵێت کە ئەڵمانیا تێچووی ئازادی داوەتە تورکیا.

رووداوی ئینگلیزی لەگەڵ کنسولی ئەڵمانیا لەئەستەنبۆل و وەزارەتی دەروەی ئەڵمانیا پەیوەندی کرد بەڵام وڵامێکیان نەدایەوە.

کچەکەی، دیلان لەئەڵمانیا بۆی تێکۆشانی کرد و لەگەڵ میدیا و رامیارڤانەکان قسەی کرد. پارێزەرەکەشی دەڵێت پشتیوانی کردن لێی لەلایەن بەرپرسانی ئەڵمانی وای کرد تا دۆسیەی کین لەسەرەوەدا جێگا بگرێت.”دوای باس لەبارەی ئەم دۆسیە لەپەرلمانی ئەڵمانیا، مێرکل سێ تا چوار جار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دیداری کرد… ئەوان تایبەت بۆ ئیشی من هاتن… کنسول ئەمەی وت بەڵام وتیان ناتوانن ئەم بابەتە بۆ میدیاکان باس بکەن و ئاشکرای بکەن.”

کین لەسەرەتای مانگی ژوئیە رێگای پێدرا بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا. کاتێک نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی کۆلن چاوی پڕ بوو لە فرمێسک. ئەو لەو کاتەدا بە رووداوی وت:” من بەختەوەرم کە گەڕامەوە. وەک دایکێک. زۆر پێم خۆش بوو کە منداڵەکەم ببینم.”

ناوبراو لەهەوڵدایە تا ژیانی ئاسایی خۆی کە لەساڵی ۲۰۱۸ لەکیسی چووبوو درێژە پێبدات، بەڵام ناکرێت بتوانێت ئەوەی لەگرتووخانە چێشتوویە لەبیری بکات.

دانیشتنی دواتری دادگاکەی ۲۰ی سێپتەمبەری بۆ دانرابوو چوونکە دادگایی کردنی بێ ئامادە بوونی خۆی بوو. [۱پ

سەرچاوە:

[۱].https://www.rudaw.net/english/middleeast/turkey/08092021

 

روایت خواننده زن آلمانی-کرد از رنج ۸۳۲ روز زندان در ترکیه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب