ونبووان لەنێو پەژاکدا؛ نموونە سێیەم: کەمال محەمەدی

  • ۲ سال قبل

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەتدا بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوونی بۆ ونبوونی زۆرەملێ و بەکوشت داینی گەنجانی کوردی ئێرانی لەسەر دەستی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی کەماڵ محەمەدی داوەتە چاودێر. شایانی باسە هەموو زانیاریەکان لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە وەرگیراون.

نێو: کەماڵ محەمەدی

نازناو: زانا کاوە – زانا مەهاباد

شار: مەهاباد

بەرواری لەدایکبوون: ۱۹۹۰

بەرواری ئەندام بوون: ۲۰۰۶(لەتەمەنی ۱۶ ساڵیدا، وەک منداڵی سەرباز و بە پێچەوانی پێوانەکانی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ)

بەرواری مردن: ۲۰۱۱ – سیرت

زانا کاوە خەڵکی خێڵە گەڕۆکەی گورگ، لەتەمەنی زۆر خوارەوە هەڵخەڵەتاو و تەڤلی پەژاک بوو. ئەو “عەلی” و”فەرمان” لەو منداڵانە بوون کە بەردەوام لەتەنیشت دوران کاڵکان و کۆچەرۆ (خۆشکەزای عەبدۆڵا ئۆجالان) دەبینران. ئەو کە تا سێی ناوەندی خوێندبوو، زۆر تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی نەبوو؛ تاکتیکی وەرزشە رەزمییەکانی دەزانی و شارەزایان بوو.

ئەم سێ منداڵە لەتەنیشت کاڵکان سێ چارەنووسی جیاوازیان هەبوو. عەلی هەڵات؛ فەرمان دوای هەوڵێکی ناسەرکەوتوانە بۆ تێرۆری کاڵکان و لەکاتی لێپرسینەوەدا هەڵات و لەئەنجامدا زانا کاوە… ئەو کوژرا….

ناوبراو لەهەموو ساڵانی ئەندامبوونی بەس کۆڵەپشتیی کەسانی دیکەی لەنێو پەژاک/پەکەکەدا هەڵدەگرت. ئەم پرسە، لەگەڵ دەروونی خۆبایی سازگار نەبوو. بۆخۆی پێداگر بوو کە بڕوات بۆ گابار و بۆتان و ئەوێ واتە مەترسی، واتە شیمانەی بەرزی کوژران لەشەڕ لەگەڵ تورکیادا،،، زاناش کوژرا. تەرمەکەی و شوێنی شاردنەوەکەی وەک هەزاران ئەندامی پەکەکە/پەژاک ناڕوونە…. ماڵباتی هێشتا چاوەڕێین؛ بەڵام پەکەکە/پەژاک هیچ کات وڵامی فرمیسکەکانی دایکیان نەدایەوە….

گمشدگان در پژاک؛ نمونه سوم: کمال محمدی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب