سیامەند موعینی و پێداویستی هەڵگرتنی بەرپرسیارتی و کردەوە هەڵەکانی پەژاک/ بەشی یەکەم

  • ۲ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆفی کوردستانی ئێران، شەوی دووشەمە، سێی خەزەڵوەر سیامەند موعینی هاوسەرۆکی گرووپی چەکدار و ملیشیای پەژاک (باڵی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە) کە لەنێو دڵی ئەورووپادا خەریکی چالاکییە لەدژی ئێران و خۆی دوور گرتووە لە ئامادە بوون لە کوێستانە ساردەکەی قەندیل و بەس گەنجان بەکوشت دا دەدات لەدانیشتنێکی ئەنتەرنێتی لەبەستێنی کلاب هاوس ئامادە بوو. لەم دانیشتنەدا چەند پەیامنێرێکی هاوتەریب و هەندێک لایەنگری پەژاک و گرووپە چەکدارەکانی دیکە ئامادە بوون کە ئەمە بۆ خۆی پیشاندەری ئاستی حەزکردنە لەم گرووپە چەکدارەی.

سیامەند لەم دانیشتنەدا شتی سەیری باس کرد کە هەر کەسێکی بە وێژدان و ئاگا لەپرسی کورد و مافی مرۆڤ (تەنانەت گەر دژایەتی لەگەڵ ئێران و کردەوەکانی تورکیا لەباکووری ئێراق و سوریا کردبێت) ئەمەی بەدرۆ خستەوە.

بەڵام چوونکە وڵامەکانی راستی پێوە دیار نەبوو، ئەرکی دەزگاکانی مافی مرۆڤە و چاودێر کە سێ ساڵ لەکردەوە چەکدار و تێرۆریستیەکانی پەژاکی کردووە بە بەڵگە؛ چاودێر و ئەنجوومەنی کارگێڕی بە پێویست دەبینێت کە ئەم قسانە وڵام بداتەوە تا سیامەند گرووپەکەی خۆی چاک بناسێت.

چوونکە ئەمان لەئەورووپان و هێزەکانی لەناوچە سنووریەکانی ئێران و رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵات سەرقاڵی منداڵ رفاندن و فریوی گەنجان و باجگرتن و تێرۆر و هەرجۆرە کردەوەیەکی پێچەوانەی پێوانەکانی مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتین.

بە هۆئ درێژ بوونی کارنامەی کردەوە تێرۆریستیەکانی پەژاک، چاودێر لەم بەشە رەخنە لە قسەکانی سیامەند دەگرێت لەمەڕ منداڵانی سەرباز و رفاندنیان و لەرۆژانی داهاتووداش لەبارەی باجگرتنی پەژاک قسە دەکەین.

پەژاک هەر ئەو پەکەکەیە واتە تێرۆر و زیان گەیاندن بە هەموو کوردانی سەرتاسەری جیهان موعینی لەیەکێک لەباسەکانیدا ئاماژەی دا بەوەی کە پەژاک سەربوخۆیە و گرێدراوی پەکەکە نییە. چاودێر پێی وایە ئەم قسە منداڵێکی ۵ ساڵانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستانیش رەتی دەکاتەوە. لەڕاستیدا، هەندێک قسەی ئەوەندە گەمژانە بوون کە ناکرێت رەت یا بەدرۆ بخرێنەوە.

پەژاک و هێزەکانی کە خۆیان بە فیدایی عەبدۆڵا ئۆجالان دەزانن، لەهەموو دانیشتنەکانی ئەم گرووپە بەناوەدا لە شاخ، وێنەی ئۆجالان هەڵدەواسن. ئەندامانی پەژاک زرۆ جار لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ماڵپەڕی فەرمی گرووپ و ئاژانسی فورات، کاناڵە تلێگرامیەکان و … خۆیان وەک ئاپۆچی دەناسێن و ئاماژە بە ڕێگای ئۆجالان دەدەن. پەژاک، واتە پەکەکە و پەکەکەش واتە پەژاک، پەکەکە بە پێی راگەیاندنی هەموو دەزگا لێکۆڵینەوەکان، مافی مرۆڤ و توێژینەوەکان و وڵاتانی ئەورپا و ئەمریکا وەک هەزار باڵێک چەندین باڵی هەیە کە یەکیان باڵی ئێرانی واتە پەژاکە.

ئەندامانی پەژاک، پێکهاتوون لەکوردانی ئێران و تورکیا. یەکەمین فەرماندەی ئەم گرووپە ئۆسمان ئۆجالان بوو کە برای عەبدۆڵا ئۆجالانە. کەوایە پەژاک، لەبواری دارایی وهزری و ئایدیۆلۆژیکەوە گرێدراوە. ئەم دوو گرووپە لەڕاستیدا یەک گرووپن و لەیەک ناوچەی جۆگرافی دا چالاکن. چۆن چۆنیە پەژاک؛ جیا لە پەکەکەیە؟ گەر پەژاک لەپەکەکە جیایە؛ پارە و کەلوپەل و چەک لەکوێ دێنێت؟ عەرەبستان، ئیسرائیل یا لەڕێگای دزیەوە؟

کەوایە سەلمێنرا کە پەژاک، واتە پەکەکە و ئەم دوو گرووپە، دەورێکی بەرچاویان لە رواندنەوەی ئاسایش و پەرەسەندووی و کوژرانی گەنجان و منداڵانی کوردی ئێرانی و … هەیە.

لەڕاستیدا، هەررووداوێک بۆ منداڵان و هاوڵاتیانی ئێرانی لەشەڕە گەمژانەکەی نێوان تورکیا و پەکەکەدا روو بدات، گرنگترین تاوانبارری پەکەکە/ پەژاکە. بۆیە بەرپرسی بوونی منداڵان لەژێرخانی سەربازی پەکەکە/پەژاک سیامەند موعینی، هەڤاڵان و هاوکارانی ژێر دەسەڵاتین. بەم روونکردنەوە، چەند پرسیار لەبارەی لێدوانە سەیر و درۆەکانی مەعینی (نەبوونی مندالانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لەنێو پەژاکدا) دەورووژێنین کە گونجاوە لەدانیشتووی داهاتوودا وڵامیان بداتەوە.

  1. ئەو دەڵێت:پەژاک منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لەچالاکییە سەربازیەکانیدا بەکار ناهێنێت و من ئاگاداری منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ نیم”. یەک ئەمە چ جور فەرماندەیەکە کە کەسێک لەئەورووپا بۆ کوردانی ئێران و مافەکانیان بەرنامە دادەڕژێت؟ گەر موعینی بەڕاستی نیگەرانی مافی کوردانی ئێرانە، بۆ بۆ خۆی و هاوسەر و ماڵباتەکەی لەشاخ چەکدار نابن تا لەگەڵ رژیمی ئێران شەڕ بکەن؟ کوژران و ژیان لەنێو ئەشکەوت و سەرما و مەترسی مردن و لەژێر ڕنوودا شارانەوە بەس بۆ منداڵانی کەسی دیکە باشە؟ گەر شەر لەگەڵ رژیمی ئێران، ئارمانجی سیامەندە بۆ لەئەرووپا دادەنیشێت؟ کاتێک سیامەند لەئەرووپا وتار دەخوێنێتەوە دیارە کە ئاگاداری تاوانەکانی پەژاک و بوونی سەدان و بەڵکوو هەزاران منداڵی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لەنێو پەژاکدا نەبێت.
  2. دووم ئەوەی کە مەر پەژاک ناڵێت بۆ پاراستنی مافی کوردانی ئێران پێکهاتووە؟ کەوایە بۆ منداڵانی و گەنجانی کوردی ئێرانی دەرفێنێت و دەیانێرێت بۆ شەڕ لەدژی تورکیا و ئێڕاق و سوریا؟ چەند کەس لەم منداڵانە لەم شەڕانەدا گیانیان بەخت کردووە؟ موعینی لەبارەی شاردنەوەی ئەم منداڵانە بۆ بێدەنگە؟ بۆ ڕێک ناڵێت چیان بەسەر هاتووە و چارەنووسی تەرمەکان و … ئەم منداڵانە روونکردنەوە نادات؟
  3. موعینی وا باشترە بۆ ئاگادار بوون لەقووڵانی تاوانەکانی پەژاک لەمەڕ مافی منداڵانی کوردی ئێڕانی چەند ماڵپەرێکی مافی مرۆڤ بخوێنێتەوە. ئەم ماڵپەڕە لەوانەیە لەقەندیل قەدەخە بێت بەڵام لەئەورووپا لەبەردەستدایە. دۆسیەی رفاندنی و کوشتنی ئەسرین محەمەدی کچی ۱۳ ساڵانی سەردەشتی خوار ۱۸ ساڵ هەژمار ناکرێت؟ ئایا موعینی ماڵپەڕی فورات (هی پەکەکە) ناخوێنێتەوە و نابینێت کە هەر ڕۆژ بە شانازیەوە وێنەی منداڵانی کوژراو لەشەڕ لەگەڵ تورکیا بڵاو دەکاتەوە؟
  4. خاڵی سەیری قسەکانی لەوێدایە کە لەئەورووپاوە قسە دەکات. ئایا ئەو نازانێت ئەورپا و ئەمریکا، پەکەکە و پەژاک وەک گرووپێکی چەکداری تێرۆریستی راگەیاندووە و ریزبەندی کراون؟ ئەم راگەیاندنە، بە هۆی چالاکییە مرۆڤ دۆستانیانەکەی پەژاک/پەکەکە رووی داوە یا کردەوە تێرۆریستیەکان و پێشلکاری مافی مرۆڤ؟
  5. موعینی ئاگادار نییە کە کاوە سەقزی بەرپرسی تۆڕی فریو و رفاندن و قاچاخی منداڵە کوردەکانی ئێڕانە لەکەناڵە تلێگرامییەکانیدا زۆر جار شانازی بە ئەندام بوون و لایەنگری لەپەژاکەوە کردووە. چاودێر دەنگ و کارنامەی رەشی کردەوەکانی لەبارەی رفاندنی منداڵانەوە بڵاو کردووتەوە. (ئێرە بخوێنەوە)
  6. موعینی، کەمال محەمەد بە پێی ئەوەی ماڵپەڕی فەرمی ئێوە وتوویە لەدایکبووی ۱۹۹۰ و لەساڵی ۲۰۰۶ تەڤلی بووە؛ ئایا ۱۶ ساڵ تەمەنی ئەندامبوونە لەنێو گرووپێکی تێرۆریستی و چەکدار و پێشلکاری مافی مرۆڤ نییە؟

لەکۆتایی ئەم بەشەدا، چاودێر جارێکی دیکە رادەگەینێت کە:

  1. پەژاک، واتە پەکەکە و پەکەکە واتە پەژاک ئەم دوانە واتە رواندنەوەی ئاسایش، تێرۆر و توندوتیژی و پێشگرتن لە پەرەسەندووی لەکوردستانی ئێران، هەڵبەت دەوڵەتی ئێرانیش تاوانبارە لەوەی کە پێشی لەم پێشگرتنانە بە پەرەسەندوویی و بەرەنگار نەبوونەوە لەمەڕ کردەوەکانی پەژاک؛ بەڵام کەم کاری دەوڵەتی ئێران قوتار بوونی بەرپرسیارتی سزادان و مافی پەژاک و پەکەکە و موعینی نییە!
  2. باسی منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاک و پەکەکەدا، ئەوەندە روونە کە باسکردنی لەم دەقەدا ناگونجێت و لەمە زیاتر شایستە نییە. ئەوەندە بەسە کە موعینی و هەڤالانی لەکلاب هاوس، ماڵپەڕی چاودێر بخوێننەوە تا ئاگاداری لیستی کوژراوان و ون بووانی نێو پەکەکە وپەژاک بن تا چیتر نەڵێن: ئاگاداری بوونی کەسانی تەمەن خوار ۱۸ ساڵ نین. بەس بگەڕێن بەدوای وشەی منداڵدا.
  3. گەر موعینی و پەژاک راست دەڵێن کە وا نییە دەبێت منداڵان ئازاد بکەن؛ شوێنی شاردنەوە و هۆکاری مردنیان بە روونی رابگەینن و رێگا بدەن ماڵباتەکان منداڵەکانیان ببینن. گەر موعینی تا ئێستا ئاگاداری ئەم دۆخە نەبووە؛ با ئێستا بزانێت و دەبێت لەگەڵ بکەرانی ئەم کردەوانە بەرەنگاری بکات. دەوڵەتی ئێران، کەم کاری کردووە؛ هیوادارین پەژاک هەڵوێستی هەبێت لەبەرانبەر ئەم تاوانانە. هەرچەند پێشینەی موعینی و پەژاک لەمبارەوە زۆر روون نییە.
  4. چاودێر لەحەفتەی داهاتوودا بابەتی رەخنەیی خۆی لەمەڕ لێدوانە گاڵتەجاڕی و یەکسەر درۆەکەی موعینی بڵاو دەکاتەوە. هەڵبەت بە پێچەوانەی ئەو؛ بەتەواوەتی بە بەڵگە….

سیامند معینی و لزوم پذیرش مسئولیت جنایات و اقدامات غلط پژاک/ بخش اول

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب