راپۆرتی هەژێنەر لەچارەنووسی ژنانی قوربانی کوشتنی نامووسی لەهەرێمی کوردستان

لەناوچەی کوردی باکووری ئێراق، قوربانیانی ژن “کوشتنی نامووسی” لەگۆرستانە نایاسایەکانی دەشاردرێنەوە، تەنانەت نێویان لەسەر نانووسرێت. بەڵام فمێنیستە کوردەکان سەرقاڵی تێکۆشان بۆ گۆڕینی ئەم رەوتەن.

راپۆرتێکی دوور و درێژی ئەلجەزیرە لەمبارەوە بەم رەستانە دەست پێدەکات.

نازا (نێوی خوازراو) رۆشتووە بۆ سەر گۆڕی کچەکەی لەبەشی بێ ناونیشانی گۆڕستانێک لەسلێمانی. ئەو بەدزیەوە رۆشتووە بۆ ئەوێ. چوونکە مردنی کچ لەپەردەی شەرمساری ماڵبات داپۆشراوە و گۆڕەکەی ناو و نیشانی لەسەر نییە.

نازاا دەڵێت: “کچە جوانەکەم لەلایەن کۆڕە مامیەوە کوژرا. کاتێک کە هاوسەرگیریان کرد رازی نەبوو. هیچ شتێک بۆ بکوژەکە رووی نەدا. پۆلیس بە بێتاوان دایانا. دواتر، چوونکە گەورەکانی ماڵبات گووتیان کە ئیشی پیسی کردووە ئەویان لە گۆڕستانی بێ ناو نیشانەکان شاردەوە، وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبێت. منیش دەبێت بەدزیەوە بێمە ئەم گۆڕستانە. ئەوەی کە ناچارم لەنیوەی شەو بۆ ئەوەی لەلای گۆڕی کچەکەم جووڵە بکەم ئازارەکانم دەبن بە هەردەمیانە.”

یەکێکی دیکە لەژنان کە ئاژانسی ئەلجەزیرە لەگۆڕستانەکە دیداری لەگەڵ کردووە – کە خۆشکی کوژرا بوو – وتی کە لەلایەن سەرۆکی کۆمەڵگای پیاوانەوە پێی گوتراوە کە خۆشکی کوژراوە ئەو “بەختەوەر بووە” کە شوێنێکی هەبووە کە ” ئێسکەکانی دوای ئەوەی ئەو ئەنجامی داە بشاردرێتەوە [هەڵاتن لە هاوسەرگیری زۆرەملێ] لەڕاستیدا، مەبەستی پیاوانی خێڵ ئەوە بووە کە ئەم ژنە دەبووا کرابا بە تۆز!

یەکێکی دیکە لە دیدارکەرەکانی گۆڕستان باس لەم هەستە دەکات کە ئەم شوێنە وەک بڵێیت “رۆحە مردووەکانی بەڕاستی زیندوون کە لەبەر ئازار بەدەنگی بەرز دەگرین.

گوڕستانی وەک ئەمە لەچەندین ناوچەی کوردی باکووری ئێراق هەن. پڕن لەگۆڕی بێ ناو نیشانی کچ و ژنانێک کە لەلایەن کەسوکاریانەوە لەژێر ناوەی کۆشتنی نامووسی کوژراون.

لەسەردەمی سەرهەڵدانی ۱۹۹۱ ناوچە کوردنشینەکانی ئێراق، زیاتر لە ۲۰ هەزار ژنی کورد لەتاوانی نامووسی دا کوژراون.

هەنگاوێک بۆ پێداچوونەوە بۆ ئەم گۆڕستانانە هەڵنەگیراوە. لەڕێگەی هەوڵەکانی رێکخراوە گەلێریەکانی مافی ژنان لەهەرێمی کوردستان وەک کۆمەڵەی سۆفیە، سەرنج و ورد بوونەوە لەسەر بابەتی تاوانی نامووسی خەریکە دەست پێبکات.

قوباد تاڵبانی، جێگیر سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمبارتەوە پێی وایە ” ئەمە جۆرەێکە لەتوندوتیژی کە ئەم ژنانە تەنانەت لەدوای مردنیشیان ئازاری لێدەبینن. لەدوای شاردنەوە بێ ڕێز و ناسین، ئەوان ڕێز بۆ ئەم قوربانیان تەنانەت لەکاتی مردنیشتدا راناگرن. من وەک بەرپرسێکی فەرمی، کورد و پیاوێک هەست بە شەرم دەکەم کە وەها تاوانێک لەلایەن کوردان لەدژی ژنان ئەنجام دەدرێت. لەکوشتنی ژنان هەرگیز شانازی نییە، بەس شەرمەساری هەیە. شەرم بۆ تاوان و شەرم بۆ کۆمەڵگایەک کە وەها کردارێک دەسەپێنێت.”

بە پێی دابونەریتی کوردی، ئەندامانی ماڵباتەکان لەو گۆڕستانە دەشاردرانەوە، بەڵام نە گۆڕستانی قوربانیان “کوشتنی نامووسی”. دایکان رێگایان پێ نادرێ کە لەگەڵ کچانیان بەخاک بسپێردرێن و لاشەکانیان بێ هێما و تەنیا بشاردێنەوە.

ئەم پێشلکاریەی مافی ژنان، لەکاتێکدایە کە ژنانێکی زۆر لە پۆستە رامیاریەکانی لەهەرێمی کوردستان بوونی هەیە. سەرۆکی پەرلمانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ژنان و هەروەها هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی کاروباری ژنان. پشکی ۳۰ لەسەدیان بۆ نوێنەرانی ژن لەپەرلمان داناوە و زۆرێک لەڕێکخراوەکانی مافی ژنان و ئن جی ئۆەکان لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرێن.
ئەنجوومەنی سووفیە بە ئارمانجی سەرەتایی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێنەواری لەنێوان کچان و ژنانی گەنج لەشارە بچووکەکان و گوندەکانی ئەم ناوچەیە دامەزراوە. چالاکانی سووفیە بە پاسکڵ بەکیلۆمەتران دەڕۆن تا بگەنە ئەو کچانەی کە لەشوێنی دوور دەژین.

ئەندامانی ئەم گرووپە دەڵێن پرتووکخانەکانی ناوچەی کوردستان وەک ژینگەیەکی زۆرینە پیاوانە لەبەرچاو گیراوە. یەکێک لەئەندامانی سووفیە روونکردنەوە دەدات:”زۆرێک لەکچانی گەنج بەدوای پرتووکەوەن. ئێمە پێمان باشە کە وڵامدەرەوەی ئەم ویستەیان بین چوونکە دەزانین کە زۆرێک بەشێوەی شارەوە دەخوێنن. زۆرێک لەماڵباتەکان رێگا نادەن کچەکانیان بڕۆنە پرتووکخانە چوونکە پێیان وایە لەوانەی لەدژی داب و نەریتەکانی باوکسالارای سەرهەڵدان بکەن.”

لەساڵی ۲۰۱۷، کۆمەڵگای سووفیە، کە لەژمارەیەک لەشارەکانی هەرێم چالاک بوو، لەکەمپەینێکی میدیایی کۆمەڵایەتیدا لەدژی ئازاررەگەزی بەڕێوە برد و داوای لەژنان کرد کە وێنەی خۆیان شێر بکەن. بۆیە هەشتەگی #Kurdistanwomenpower لەلایەن سەدان ژنەوە بەکار هێنرا.

بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و ئازدی بەیان، کۆمەڵگای سووفیە پێی باشە کە لەدەوڵەت، پارتە رامیاریەکان یا رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بکات پارەیەک وەرنەگرێت.

شایانی باسە کە ژنانی چالاک لەم گرووپەدا بوێرن، بەڵام دەترسن لە دەرئەنجامی ئیشەکانیان. هەموو ئەو ژنانەی کە لەگەڵیان قسە کراوە جگە لەیەکیان ویستوویان لەپەیامنێری ئەلجەزیرە کە ناویان بڵاو نەکرێتەوە.

ژنان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەلجەزیرەیان وتووە کە بە ژنان دەگوترێت دەبێت نامووسی ماڵباتی خۆیان بپارێزن و گەر شەرمەساری بخۆڵقێنن بە توندی سزا دەدرێن.

بە پێی راپۆرتەکانی تۆڕی ئاگاداری لە توندوتیژی نامووسی (HBVAN)، ساڵانە نێزیکی ۱۲ نموونە کوشتنی نامووسی لەبەریتانیا روو دەدات کە پیشان دەدات لەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکانیشدا بوونی هەیە.

دۆسیەی باناز مەحموود، کوردێکی ۲۰ ساڵەی ئێراقی، راستی ئەم تاوانە و مەترسی لەبەرچاو نەگرتنی لە بەریتانیا زۆرتر دەخاتە ڕوو. باناز کە لەباشووری لەندەن دەژیا، دوای ئەوەی کە هاوسەرکەی بە جێهشت، بە فەرمانی باو و مامی لەساڵی ۲۰۰۶ لەسەر دەستی دوو کۆڕە مام و پیاوێکی دیکە دەسدرێژی لەسەر کرا و کوژرا. لاشەکەی لەچانتایەکدا دۆزرایەوە کە لەباخێکی چۆڵ لەبیرمنگام لەژێر خاک کرابوو.

باوکی، مەحموود مەحموود و مامی سزای هەتا هەتایان بۆ بڕایەوە. باناز لەگوڕە بێ ناونیشانەکان لەناوچە لەلایەن ماڵباتیەوە لە باشووری لەندەن بە خاک سپێردرا. ساڵێک دواتر ڕێوڕەسمی یادەوەری بەڕێە چوو و گڵکۆیان بۆ دانا. تێچووەکەی لەلایەن رێکخراوی مافی ژنانی ئێران و کورد، ئەفسەرانی پۆلیس و پارێزەری چاودێر درا.

کوشتنی بەناز دەکرا پێشی لێبگیردرێت. سێ مانگ پێش لەکوشتنی بەناز لەپێنج نموونەی جیاواز دا داوای لەپۆلیس کردبوو، بەڵام پۆلیس گوێ لە داواکاریەکانی نەدابوو. نەبوونی زانیاری لەبارەی توندوتیرژیەکن لەبارەی نامووس لەوانەی گەورەترین هۆکەی گوێ نەدانی پۆلیسی بەریتانیا بوو.

چالاکان دەڵێتن کە کۆڕۆنا توندوتیژی رەگەزی لەهەرێمی کوردستان زۆرتر کردووە چوونکە ئاستی خۆکوژی لەنێوان ژنانیش زیادی کردووە. کوشتنی ژن، لەهەرکوێ روو بدات بەم چەمکە کە نامووس و ناوبانگی پیاو دەبێت هەرجۆرێک بوو بپارێزرێت، و ژنان بەرپرسیاری پاراستنی نامووسن لەنێو ماڵباتدا، رەوایە.
لەهەرێمی کوردستان لەباکووری ئێراق، توندوتیژی رەگەزی، بریتیە لە توندوتیژی رەگەزی، توندوتیژی ماڵباتی، تاوانی نامووسی، هاوسەرگیری منداڵانی، قاچاخ و خەتەنەکردن لەهەڵکشاندایە. ئەمە بۆتە هۆیە ئەم قەیرانە کە ژمارەیەکی زۆر لەژنانی کورد خۆ دەکوژن و ئەم پرسە بەس بە هاتنی کۆڕۆنا توندتر بۆتەوە.

بەڵام ئاستی توندوتیژی زۆرتر بە هۆی کەمبوونی سیستمی دادوەری سزادان لەبەدواداچوون بۆ تاوانبار ناڕوونەکانە. تاڵبانی پێی وایە کە بۆ باشتر کردنی دۆخەکە، گرنگە کە وێنای هەڵەی زاڵی سرووشتی پیاوان و خزمەتکاربوونی ژنان بخرێتە بەرانبەر ناکۆکییەوە. “ئەم گۆڕانکاریە لەماڵەوە و دواتر لەبەشی پەروەردەدا دەست پێدەکات. ئێمە دەبێت باش و نەباشی چاندی بگۆڕێین کە بە جۆرێک بۆتە جێگای شانازی بۆ ماڵباتەکانمان و هەڵسووکەوتی کەسانی دیکە.”

ناوبراو پاڵپشتی لەدانانی گڵکۆ لەسەر گۆڕی بێ ناونیشانەکان کرد. ئەو دەڵێت: من فەرمانم بە تاقیگەی دی ئن ئەی کردووە کە لەگەڵ ماڵباتەکان هاوکاری بکەن.

لەگەڵ ئەمەش، ئەو سوورە لەسەر ئەوەی کە یاسایەکی پتەو بۆ پاراستنی ژنان بوونی نییە. ئەو وتوویە:”ئێمە پێویستمان بە فەرمانگەی بوێر و چالاک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەتوندوتیژی لەدژی ژنان هەیە. هێڵێکی گەرمی تەلەفۆن بۆ قوربانیانی توندوتیژی رەگەزی بەمەبەستی راپۆرت داینی نادیاری تاوان، کە خێرا بەدواداچوونی بۆ بکرێت، و تەنانەت فەرمانگەیەکی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخ مرۆڤ و منداڵان هەیە.”

رێگایەکی درێژ لەهەرێم لەپێشە تا روانگاکان لەسەر ژنان و ویستەکانیان بگۆڕدرێت….

گزارش تکان‌دهنده از سرنوشت زنان قربانی قتل‌های ناموسی در اقلیم کردستان عراق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب