رادەستکردنی۹ پەناخوازی خەڵکی پاوە بە بەرەی ئەلنۆسرە لەلایەن تورکیاوە

  • ۳ سال قبل

پۆلیسی تورکیا ۹ گەنجی خەڵکی پاوەی لەپارێزگای کرماشان بە جێگای دێپۆرت بۆ ئێران رادەستی گرووپی تێرۆریستی بەرەی ئەلنۆسرە لەباکووری سوریا کردووە. ئەم ۹ پەناخوازە گوازراونەتەوە بۆ شاری ئەعزاز لەباکووری سوریا و لەکەمپێکی هێزەکانی دژبەری سوریا کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات راگیراون.

ئەم ٩ کەسە بەشێوەی یاسایی رۆشتوونەتە تورکیا و مۆڵەتی مانەوەی سێ مانگەیان بووە و دەگوترێت ویستوویانە لەتورکیا دەربچن بەرەو ئەرووپا، دوای دەستگیرکران لەدارستانەکانی نیزیکی ئەستەنبۆل لە ۲۲ی مانگی ئووتی ۲۰۲۱ بە جێگای دێپۆرت کردن بۆ ئێران، رادەستی ملیشیاکانی بەرەی ئەلنۆسرە لەباکووری سوریا کراون.

ماڵباتی ئەم کەسانە کە زانیاری رێکیان لەشوێنی مانەوەیان و دۆخیان نییە، لەمەڕ چارەنووسی منداڵەکانیان نیگەرانن.

سەرچاوە ئاگادارەکان راپۆرتیان داوە کە گرووپی ئەلنۆسرە بۆ ئازادی هەر یەک لەم پەناخوازانە داوای دوو هەزار دۆلاری کردووە.

شووناسی ئەم ٩ پەناخوازە بەهەمەن شادڕەوان، مەسعوود حەیدەری، سەعید ئەحمەدی، دەماوەند پاک سرێشت، ئەفشار رۆستەمی، هەدایەت رۆخزادی، ئارمان رەشیدی، مۆبین وەلەدبەیگی و فەردین دەروێش پوورە کە چوار ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنیان واتە لە رۆژی چوارشەمە ۳ی خەرمانانەوە لەگەڵ ۵۴ هاوڵاتی دیکەی کورد کە خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی تورکیا دێپۆرتی سوریا کراون. دەوڵەتی ئێران هێشتا لەمەڕ چارەنووسی ئەم کەسانە بێدەنگە.

تحویل ۹ پناهجوی اهل پاوه به جبهه النصره توسط ترکیه

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب