خوێندکاران لە سلێمانی و گەرمیانیش چوونەوە سەر شەقام

  • ۲ سال قبل

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیان جارێکی تر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لە بەردەم زانکۆکانیان دەستیان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان کرد.

بەیانی ئەمڕۆ، هاوشانی خوێندکارانی زانکۆکانی ڕانیە و هەڵەبجە و کۆیە و قەڵادزێ، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیانیش لە بەردەم زانکۆکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و داوای دەرماڵەکانیان دەکەن.

خوێندکارانی زانکۆ باس لەوە دەکەن، بەشێک لە پێویستی بەشەناوخۆییەکانیانیان بۆ دابیننەکراوە، سوریشن لەسەر داواکردنی دەرماڵەکانیان و دەڵێن: تا دەرماڵەکانمان بۆ خەرجنەکرێت واز لە خۆپیشاندان ناهێنین.

ڕۆژی ٢٠ی مانگی ڕابردوو، خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان دەستیپێکرد.

خوێندکاران داوای خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان دەکرد، کە لە ساڵی ٢٠١۴ەوە ڕاگیراوە، لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتی خزمەتگوزاری بەشەناوخۆییەکان.

دوای پێنج ڕۆژ لە خۆپیشاندانی بەردەوامی خوێندکاران، ڕۆژی ٢۴ی مانگ بە زەبری هێز خۆپیشاندانەکان کۆتایی پێهێنرا و هەفتەیەک پشوو ڕاگەیەندرا، حکومەتیش ئامادەنەبوو داواکاری خوێندکاران جێبەجێ بکات.

دوای چەند رۆژێک لە کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی: لە هیچ شوێنێکی دنیادا نەبووە، خوێندن بێ بەرامبەربێت و دەرماڵەیش بدرێت بە خوێندکاران.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب