برای عەلی نەورۆزی: کێ وڵامی خەمی ماڵباتەکەمان دەداتەوە؟

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارە لەگەڵ برای عەلی نەورۆزی دا قسەی کردووە.

ئەم دیمانەیە گێڕانەوەی خوێندکارێکی بلیمەتە کە دوای شکستێکی دڵداری، ڕەوتی ژیانی بەرەو شاخ و کاولکردنی داهاتووی خۆی و ماڵباتی چەواشە کرد و لە سەر ڕێگا لادا.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

 

دەقی دیمانەکە:

براکەم ئەوینداری کچە پووری خۆی بوو بەڵام کاتێک کە وڵامی نێگەتیڤی وەرگرت بە تەواوەتی بێ هیوا بوو و ژیانی نا وەلاوە و لەناوی برد.

عەلی کە خوێندکارێکی بلیمەت و بێدەنگ بوو، بەداخەوە ماڵبات و داهاتووی ڕوونی خۆی لەناو برد و فەوتاندنی.

هێشتا نازانم چۆن پەژاکی ناسی، چونکە تا ئەو کات نەمبیستبوو کە باسی هیچ پارتێک بکات یا حەزی لێیان بێت.

بەس دڵخۆشی و قسە و باسەکانی عەلی خوێندن و زانکۆ بوو، بەلام ئەو ئەوینە بێ سەرئەنجامە ڕەوتی ژیانی بەتەواوەتی بۆی گۆڕی.

ئێمە لە زەوین و ئاسمان بە دوایدا دەگەڕێین بەڵام هەواڵێکی لێ نییە و قەت بیریشمان لەوە نەدەکردەوە کە ببێتە ئەندامی پەژاک تا لەوێ بەدوایدا بگەڕێین.

بۆیە نێزیکی دوو ساڵ چاوەڕێ بووین بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ لەناکاو گەڕایەوە و توانیبووی هەڵبێت، بەڵام بەداخەوە ئەندامانی پەژاک هیوایەک کە نوێ گەڕابووەوە بۆ ماڵێیان دووبارە لێ ستاندینەوە.

ماوەیەکی کورت لەم گەڕانەوە تێنەپەڕی بوو کە دووبارە عەلی ون بوو بەڵام ئەمجارە چیتر دەمانزانی لەکوێ بەدوایدا بگەڕێین بۆیە باوک و دایکم ڕۆشتن بۆ ئێراق تا عەلی ببینن و هەوڵ بدەن بیگەڕێننەوە بۆ ماڵێ.

کاتێک کە گەیشتنە ئەوێ ئەندامانی پەژاک بە بێشەرمیەوە گاڵتەیان بە دایک و باوکم کردبوو و وتبوویان کە بەڵێ ئەوە ئێمە بووین کە دووبارە عەلیمان گەڕاندەوە و ڕێگا نادەین کە بیبینن.

ئێستا چەندین ساڵە کە چاوەڕێ گەڕانەوەی عەلین و لەم ماوەی چاوەڕوانیە دا دایکم جەڵتەی دڵ لێی دا و کۆچی دوایی کرد چ کەسێک لەبەرانبەر ئەم بوونەوەرە پیسانەوە دەوستێتەوە؟

کێ وڵامدەری خەمی ماڵباتە؟ دایکمان کە گڵۆپی ماڵ بوو کوژایەوە و براکەمان کە هیوای ماڵبات بوو لەناو چوو.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

برادر علی نوروزی: چه کسی پاسخگوی غم خانواده ما هست؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب