برای ئەندامی کوژراوی پەژاک: هەرگیز بڕوام بە مردنی نییە

  • ۲ سال قبل

ئیبراهیم یەزدی یەکێک لەو سەد گەنجە ئێرانیە کە پەژاک لەخشتەی برد و تەڤلی کرد و ئێستا پەژاک دەڵێت لەشەڕ لەدژی تورکیا کوژراوە بەڵام نە تەرمی رادەستی ماڵباتی کردووتەوە نە شوێنی شاردنەوەکەشی پیشان دەدات.

براکەی لە دیمانە لەگەڵ چاودێر خاڵی گرنگی لەبارەی هەڵخەڵەتاندنی لەسەر دەستی پەژاک باس کرد.

ئامادە نەبوونی لەناکاوەوە

ئیبراهیم کۆڕێک ئارام و لەسەرە خۆ بوو و هیچ کات حەزی لەتەڤلی بوون ئەم گرووپە چەکدارانە نەبوو. خەریکی ئیش و کاری خۆی بوو. ماڵباتێکی مام ناوەندی کە کێشەیەکی ئەوتۆی ئابووریمان نەبوو. بۆ خۆی ئیشی لکاندنی ئاسن (جۆشکاری) دەکرد لەبیرم بڕیاری دابوو کە بڕۆات بۆ کیش و لەوێ ئیش بکات دوائین ڕۆژ کە بینیم موتورەکەم خراپ ببوو و بەناچاری ئەوەی ئەوم لێ ستاند.

دوائین شەو بوو کە گەڕامەوە بۆ ماڵێ تا موتورەکە بدەمەوە پێ دایکم وتی لە نیوەڕۆوە رۆشتووە و نەگەڕاوەتەوە. شیمانەمان کرد کە تا سبەی بگەڕێتەوە؛ بەڵام ناگەڕایەوە. هەرچەندە تەلەفۆنمان بۆی کرد کوژاوە بوو.

من وای بۆ ڕۆشتم کە لەوانەی رۆشتبێت بۆ کیش و لەگەڵ یەکێک لە هەڤاڵانی پەیوەندیم کرد وتی بەڵێ بڕیار بوو کە حەفتەی داهاتوو بڕۆین بەڵام من ئاگاداری نیم و ئەوە بوو کە نیگەرانی بووم….

گۆمانلێکراوی هەردەمی: پەژاک

چیتر بەڕاستی نیگەرانی بووم و رۆشتم بەدوایدا. هەموو شوێنێک گەڕام لەئەنجامدا بیرم لە پەژاک کردەوە کە هەندێک جار دەهاتن گوندەکەمان و هەندێک گەنجیان لەگەڵ خۆیان بردبوو. لەگوندەکانی دەورووبەریشمان شتی وەها رووی دابوو ئێمە نیگەران بووین کە ئەمەیش فریوی پەژاکی نەخواردبێت.

بە دژواری و لەڕێگای چەند پەیوەندی دانەرێکەوە بینیانمەوە و وتیان کە تەڤلیان بووە و بردوویانە. بۆیە دایک و باوکم خێرا گەیاندە ئێراق بەڵام بە پێچەوانەی لێدوانەکانیان ئەوانەی ئەوێ رەتیان کردەوە کە ئیبراهیم لەوێ بێت. واتە وەک بڵێی قەت پەژاک فریوی نەدابێت.

چەندین جار رۆشتنی ماڵبات بۆ ئێراق

چەندین جار لەگەڵ باوک و دایکم بۆ چەندین شوێنی ئێراق رۆشتین بەڵام رەتیان کردەوە. ماوەیەک نیگەرانی بووین و چاوەڕوان دەمانگووت لەهەرکوێ بێت دەگەڕێتەوە. باوک و دایکم چەندین جار ئاوارەی شاخ و کێو بوون بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو. ئەوەندە باوکم دژواری کێشا و چاوەڕوانی کێشا کە تاقەتی نەهێنا و مرد.

هەواڵی مردنی

چەند مانگ دوای مردنی باوکم لەناکاو یەکێک لە هەڤاڵان ئاگاداری کردینەوە کە نێوی ئیبراهیمی وەک یەکێک لەکوژراوەکان لە شەڕی تورکیا راگەیاندووە خێرا و سەر لیشێواو رۆشتین بەدوایدا و وێنە و ناو نیشانیمان وەک کەسێکی پەکەکە کە لەشەڕی تورکیا کوژرابێت بینی.

بەڵام هیچ کات بڕوام نەکرد. بۆیە دووبارە رۆشتمەوە بۆ ئێراق وڵامێکی راستیان نەدامەوە و دەیانگووت ئێمە نازانین چۆن و لەکوێ کوژراوە بەس دەزانین کە کۆڕەکەتان کوژراوە و بەس. جا دەکرێت ئەوهەمووە بەدوایدا بووین رەتیان دەکردەوە ئێستا چ قەوما کە لای ئێوە بوو و لەشەڕی تورکیا کوژراوە؟

کەوایە تەرمەکەی کوا؟ لەکوێ شاردراوەتەوە؟ بۆ وڵامێک جگە لەهەڕەشەمان نادەنەوە و بەس وتیان بڵێن خودا شۆکرت کە لانی کەم رێگایان دا لێرە زیندوو بڕۆینە دەرێ چیتر بەدوایدا نەگەڕێن. ئەو مردووە. چیتر دەستان پێڕا ناگات و گەڕاینەوە و هیچ کات نەمانتوانی بڕوا بکەین کە مردبێت. ساڵانێکە کە دایکم چاوەڕوانە و هەڕۆژ تووشی نەخۆشییەکی نوێ دەبێت.

بەڕاست نازانم چ بکەم. ئایا براکەم کوژراوە یا زیندووە؟ گەر مردووە لانی کەم گۆڕەکەم پێ پیشان بدەن کە دایکم ئارام بگرێت. …. پەژاک ئەمەشی بۆ نەکردین….

 

 

برادر عضو کشته‌شده پژاک: هرگز مرگ برادرم را باور نکرده‌ام

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب