باوکی کامل سەلیمی: سێ ساڵە کە ئاگام لە زیندوو یا مردووی کۆڕەکەم نییە

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارە لەگڵ باوکی کامل سەلیمی قسەی کردووە.

کامل کۆڕی چەتۆ لەدایکبووی ۱۳۷۵ لە ورمێ ناوچەی مڕگەوەرە کە لەساڵی ۱۳۹۸ەوە بۆتە ئەندامی پەژاک.

ماڵباتەکەی و منداڵەکانی ئاگایان لێ نییە و بەوجۆرە کە بە چاودێریان وتووە، ئەوان رۆشتوون بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە لەسنووری تورکیا بەڵام هیچ هەواڵێکیان دەست نەکەوتووە.

باوکی کامل پێمانی وت کە لەڕێگای دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئێرانەوە بەدواداچوونی بۆ کردوە و هیوادارە کە کۆڕە هەڵخەڵەتاوەکەی یا رفێندراوەکەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بەردەوام ئەنجامی دەدەن و سوورن لەسەر.

دەقی دیمانەکە:

بەڕاستی هیچ کێشەیەکی ئەوتۆی نەبوو کە بڵێم بەو هۆیە رۆشتووە؛ بێ ئیش نەبوو و بابەتی ماڵباتیشی نەبوو، بەڕاستی نازانم چۆن لە خشتەیان بردووە و هەڵیانخەڵەتاندووە.

کامل لە بەیانی تا دوا نیوەڕەۆ خەریکی ئیش بوو و هیچ کێشەیەکی نەبوو، نازانم لەم نێوەندەدا کێ هەڵیخەڵەتاندن و بردیە نێو ئەم ڕێگایەوە.

ئەوە سێ ساڵە کە هیچ هەواڵێمان لێ نییە و نازانین زیندووە یا مرووە.

ئێراق یا شوێنێکی دیکە شارەزا نیم کە بتوانم بە دوای چارەنووسیدا بگەڕێم.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

 

پدر کامل سلیمی: سه سال است که از زنده یا مرده بودن پسرم خبری نداریم

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب