باوکی تەیموور فەرەجی: پەژاک منداڵەکەمی فریو داوە و بەکوشتی داوە/ لاشەکەی لەکوێیە؟

  • ۲ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان تەیموور فەرەجی یەکێک لەئەندامانی پەژاک / پەکەکە بوو کە لەشەڕێک کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئێران و کوردانەوە نەبوو کوژرا.

ناوبراو بووە قوربانی دوژمنی پەکەکە لەگەڵ تورکیا و وەک هەزران ئەندامی ئێڕانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە، لەئەنجامدا گیانی لەم ڕێگە بێ ئەنجامدا بەخت کرد.

باوکی تەیموورلەنوێترین دیمانەی لەگەڵ چاودێر جەختی کردووتەوە کە پەژاک منداڵەکەی فریو داوە. ناسر فەرەجی بە پەیامنێرمانی وت: من وەک باوکێک هەردەم هەوڵمداوە منداڵەکانم لە ئاسایشدا گەورە بکەم. ئێستاش هەرچەند پیر بوومە و ۶۵ ساڵمە. تەیموور یەکێک لەپێنج کۆڕەکەی من بوو کە پەژاک/پەکەکە فریوی دا و لەئەنجامدا بەکوشتی دا.”

ئەو لەبارەی هۆکاری ئەندمێتی تەیموور لەنێو پەژاکدا وتی: قەت؛ کۆڕەکەم دوای ئەوەی کە بەری بوو لەسەربازی بۆ ئیش ڕۆشت بۆ سلێمانی. ئەو وەک کۆڕێکی ئارام، ناکرێت کە تەڤلی پەکەکە بێت و بۆیەش بە قسەی جۆراوجۆر فریویان دا. ئێستاش دۆخی دایکی باش زۆر خراپە. ئێمە هێشتا تەرمەکی تەیموورمان نەبینیەوە. بۆ کۆڕی من دەبێت لەشەر لەگەڵ تورکیا بکوژرێت؟ پەکەکە و تورکیا چی لەمن و تەیموور داوە؟

لەهەمووی ئەو ساڵانەی کە نەبووە، جارێکیش نەبوو کە دیداری لەگەڵ بکەین. گیراوی سزادراو بە سێدارەش مافی دیداری هەیە؛ بەڵام پەکەکە/پەژاک، ئێمەی بێ بەش کرد لە بینین و بیستنی دەنگی ئەو. ئەمە چ خزمەتێکە کە بە گەلی کوردی دەکەن؟ زیاتر لە ۱۵ مانگە کۆڕکەم کوژراوە تەرمەکەی لەکوێیە؟ چۆن کوژرا؟ بۆ پەژاک لەمبارەوە بێدەنگە؟ چارەنووسی دایکی چ دەبێت؟

شایانی باسە رۆژی ۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۹،ئاژانسی فورات دەزگای فەرمی پەکەکە لەهەواڵێکدا باسی کوژرانی تەیمور فەرەجی بە نازناوی عەگید ئایەر لەدایکبووی سنە کرد. فورات رایگەیاندووە کە تەیموور لەشەڕ لەگەڵ تورکیا لەڕۆژانی ۱۴ تا ۱۶ی مانگی مەی کوژراوە. میدیاکانی پەکەکە شوێنی کوژرانی ئەو و ئەندامانی دیکەی پەکەکەیان لەناوچەی بەستا لەپارێزگای شڕنەخ (باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا) راگەیاندووە.

پدر تیمور فرجی: پژاک فرزندم را فریب و به کشتن داد/ جنازه فرزندم کجاست؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب