ئاسایشی ئابووری؛ بازنەی ونبووی پەرەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

ئاسایشی ئابووری وەک گرنگترین فاکتەری پەرەسەندوویی لەناوچەیەکدا باسی لێوە دەکرێت. ئەم فاکتەرە واتە وەبەرهێنان و وەبەرهێنان کردن بۆ کەوتنە نێو ناوچەکەوە، نانەوەی ئیش و پەرەپێدان، دەبێت ئاسایشی تەواوی مافزانی، دارایی، رامیاری و تەنانەت گیانیشی هەبێت.

بەداخەوە زۆرجار لەماوەی ساڵانی رابردوودا، بە هۆی نەبوونی چاودێری تەواو لەلایەن دەوڵەتی ئێران لەناوچەکوردنشینەکاندا، دۆخی ئابووری کوردستان بە لەبەرچاو گرتنی هەنگاوی تێکدەرانەی گرووپە چەکدارە تێرۆریستیەکان بەتایبەت پەژاک نائارام بووە. ئەم گرووپە لەناوچە سنووریەکان بۆ دابینکردنی دارایی کردەوە چەکداریەکانی کەڵک وەردەگرێت. ئەوان یەکینەکانی بەرهەمهێنان، کەسانی دەوڵەمەند و وەبەرهێنەریان زۆر جار ناچار بە دائینی باج کردووە تا بەپارەکەی چەک بکڕن و کردەوە چەکداریەکانیان دابین بکەن.

سرووشتییە لەم کەشەدا، پەرەسەندوویی ئابووری و پەرەپێدانمان نابێت. چوونکە پێشکەوتن و پەرەسەندوویی هەرێمێک لەسایەی ئاسایش و هەروەها پاڵپشتی وەبەرهێنەران دەکرێت. بوونی هەرجۆرە هەستێکی نائاسایشی، وەربەرهێنەران لەدرێژەدان بە چالاکییەکانیان رادەگرێت بەڵایەک کە ساڵانێکە گرووپی تێرۆریستی پەژاک بە سەر خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانی دا دێنێت.

بەرهەمی ئەم کردەوە دژە کوردیانە، هەڵکشانی ئاستی بێ ئیشی، هەڵکشانی ئاستی کۆچ کردن بۆ پەراوێزی شارەکان، کۆڵبەری و ….

هەڵبەت نابێت چاو لەدەوری دەوڵەت و هێزە چەکدارەکان بۆ پێشگرتن لەم کردەوانە بپۆشین. هەڵسووکەوت لەگەڵ ئەم گرووپانە، خوازستی خەڵکە چوونکە پەرەسەندوویی مافی خەڵکە.

تەلەڤیزیۆنی ئۆفۆق لەئێران، دووشەمە (دوێنێ شەو) فیلمێکی دێکۆمێنتاری بەناوی “کوردستانی زێڕی زەر”ی بڵاو کردەوە کە تەنیا گێڕانەوەی سووچێک لەکردەوە تێکدەرانەکانی پەژاک لەناوچە کوردنشینەکانە. لەم دێکۆمێنتاریەدا قوربانیانی باج گرتن لەلایەن ئەم گرووپەوە ئەزموونی تاڵی خۆیان دەگێڕنەوە هی ئەو کاتەی ئەندامانی ئەو گرووپەیان بینیوە و هەروها لەناوبردنی وەبەرهێنانەکانیان. ئەمە بە باشی دەوری تێکدەرانەی پەژاک لەمبوارەدا بەیان دەکات.

ئەم گرووپە تاوانباری ریزی یەکەم لەپەرەنەسەندووییە لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران. بۆ پەرەسەندوویی دەبێت ئاسایش بەدی بێت. گەڕانەوەی ئاسایشی ئابووری بۆ ناوچە کوردنشینەکان لەسنوورەکان، خواستی خەڵک و کلیلی پەرەسەندوویی ناوچەکەیە.

بەمجۆرە، چیتر کۆڵبەران و هەژاران کۆچ ناکەن. بەدی هێنانی ئاسایش، خواستی خەڵکە و بۆیە چاودێر بەدواداچوون بۆ ئەم داواکاریەی خەڵک دەکات.

امنیت اقتصادی؛ حلقه مفقوده توسعه مناطق کردنشین ایران

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب