ناپاکی بی بی سی فارسی لە خەڵکی ئێران و کوردستان

  • ۸ مانگ پێش

ناپاکی بی بی سی فارسی لە خەڵکی ئێران و کوردستان؛ دیمانە لەگەڵ سەرۆکی گرووپی شەڕخوازی پەژاک.

کەناڵی دەوڵەتی بەریتانیا (بی بی سی) کە لەڕێگای پارەی سەرانەدەرانی بەریتانییەوە بەڕێوەدەچێت لە نوێترین ناپاکی دا لەمەڕ خەڵکی ئێران کە هێمای دژە ئێرانی بوونیەتی، لەگەڵ سەرۆکی گرووپی چەکداری پەژاک دیمانەی ئەنجام داوە کە زۆر کرداری تێرۆریستی و کۆمەڵکوژی لەکارنامەکەیدا هەیە. کارنامەی بی بی سی لە بارەی کردارە دژە ئێرانییەکان، پاڵپشتی لە کودەتای 1332، پاڵپشتی لە تێرۆریست و وروژاندنیان بۆ نانەوەی ئاژاوە، بەجوانی و ڕوونی دیارە و بۆیە دیمانە لەگەڵ زیلان ڤەژینیش سەیر و سەمەر نییە. لە سەرەتای دیمانەکەدا، پەیامنێری بی بی سی وێڕای دانپێدانان بە بوونی ماڵە تیمیەکانی پەژاک لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران دەڵێت ئەم دیمانەیە لەم ماڵە تیمیانە تۆمار دەکرێت. پرسەکە ئەوەیە کە بۆ پەژاک ماڵی تیمی و بەئاسایش کراوی هەیە؟ بۆ دەبێت پارتێک ماڵی تیمی هەبێت و چەکدار بێت؟ پەژاک، چ ناوەڕۆکێکی هەیە کە ئەندامەکانی چەکدارن؟ بۆ دەبێت گرووپێکی بە ناوەڕۆکی تورکیەییەوە (پەکەکە) باڵێک بەناوی ئێرانی بە ناوی پەژاک دابمەزرێنێت؟ لەماڵە ئاسایشییەکان و بنکەکانی پەژاک چ ڕوو دەدات؟ دەسکەوتی ئەم گرووپ چ بووە؟ ئایا تاکەکان و ئەندامانی ئاسایی پەژاکیش دەتوانن لە ماڵە بە ئاسایشییەکانیان وەک زیلان ڤەژین بحەسێنەوە کە لە شاخە دژوارەکانی قەندیل و لەنێو بنکە ترسناکەکانیان بژین؟

لەدرێژەدا ڤەژین باس لە سەرۆکایەتی ئایدیۆلۆژیک لەنێو پەکەکە دا دەکات و جەخت لەسەر ناوەڕۆکی فرقەیی و ئایدیۆلۆژیکی ئەم گرووپە دەکاتە. ئەم دانپێدانانە بۆ خۆی پیشان دەری ئەوەیە کە پەکەکە/پەژاک ئایدیۆلۆژیەکی بێ کەڵکیان هەیە و تەنانەت هاوسەرۆکی ئەم فرقەیە کە باس لە مافی خەڵکی ئێران و کوردانی ئێران دەکات، بە زمانی فارسی قسە ناکات. واتە کەسێک کە باسی پارێزوانی لە ژنانی کوردی ئێرانی دەکات، دیمانە کردن لەگەڵ کەناڵێکی فارسی زمانیش بە فارسی ناکات.

ڤەژین لەدرێژەدا باس لەوە دەکات کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی لەپەژاک دا زاڵە. پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ڕەوتی هەڵبژاردنی سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک چۆنە؟ لەکام هەڵبژاردنی ئازاد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێن. تا چەندەیان خوێندووە؟ دوائین بابەت و پرتووکی زانستی ئەم کەسە ناوی چییە و لەکوێ لەچاپ دراوە؟ ڤەژین کە لەبارەی ئایدیۆلۆژی و ژنۆلۆژی و فەلسەفە و پێگەی ژنان و تێکۆشانی دێمۆکراسیخوازانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و… قسە دەکات، چەند ساڵی خوێندووە؟ بۆ خۆی ئەو ژنۆلۆژیەی کە پەکەکە و پەژاک باسی دەکات تا چ ئاستێک کیشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان چارەسەر دەکات. ژن ناسین کە وەک شانازیەکی ئۆجالان بانگەشەی بۆ دەکرێت، لەکام زانکۆ دا دەگوترێتەوە و کام مامۆستای بەناوبانگی کۆمەڵناسیش ئەم قسانەی ئۆجالانی پشتڕاست کردووتەوە؟

لەبەشێکی دیکە لە دیمانەکەدا، ڤەژین باسی پەیوەندی ڕێکخستنی پەکەکە و پەژاک و سەرۆکایتی ئۆجالان لەسەر هەموو ڕێکخستنەکە دەکات. ئەم خاڵە، ئەوەیە کە چەند ساڵە چاودێڕ قامکی لەسەر داناوە. پەژاک سەربەخۆ نییە و هەڵقووڵیوی پەکەکە و گرووپێکی تێرۆریستییە. لەڕاستی دا، ڕێکخستنی سەرەکی پەژاک، گرووپێکی تێرۆریستی تورکیەییە و پەژاک ناتوانێت باس لە ئێرانی بووین بکات و ئەوەی کە مافی کوردانی ئێران دەپارێزێت. ڤەژین وێڕای جەخت لەسەر پرسی ئازادی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە  دەڵێت کە دژی دەوڵەت – نەتەوەیە. ئەم ناکۆکییە زۆرە کە هەڵقوڵیوی تێنەگەیشتن لە زانستی مێژوو – ڕامیاری و نێودەوڵەتی پەژاک و سەرکردەکانیەتی، پیشان دەدات کە ئازادی کوردستان، پرسی پەژاک نییە. پرسەکە، دەسەڵاتخوازی ئەم گرووپەیە کە تەنانەت لەلایەن ڕەوتە کوردیەکانی دیکەشەوە دانی پێدانانرێت.

بەشێکی دیکەی دیمانەکە، دانپێدانانی ئەندامێتی زەینەب جەلالیانە لە نێو پەژاکدا. جەلیان خۆی قوربانی تێرۆریزم و منداڵ سەربازییە لە پەژاک دا. ڤەژین دانی بە ئەندامێتی جەلالیان لەنێو فرقەیەکی چەکداردا ناوە. ئەم دیمانە بۆ ورووژاندنی یەکێک لە شاگردەکانی ئۆجالان ئەنجام دراوە و ناوبراو قسەیەکی نوێی جە لە دووپات کردنەوەی بەردەوامی قسەکانی ئۆجالانی پێ نەبوو.

هەڵبەت پێویستە لە پێشکەشکاری بی بی سیش پرسیاربکرێت کە بۆ لەبارەی منداڵان و ژنانی ئەندامی پەژاک، منداڵانی سەرباز لەنێو ئەم گرووپە و کردەوە تێرۆریستیەکانی پەژاک و… هیچ ناپرسێت؟ بۆ لەبارەی کردارە تێرۆریستی و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان ناپرسێت؟

خیانت بی‌بی‌سی فارسی به مردم ایران و کردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک