یەحیا ئوگار: پەکەکە لەکێڵانی مادە هۆشبەرەکان لە دیاربەكر چالاکە

  • ۴ سال قبل

یەحیا ئوگار بەڕێوەبەری ئەنجوومەنەی مانگی سەوز باڵی دیاربەكر لەدیمانەیەکدا لەبارەی چالاکییەکانی پەکەکە لە کێڵانی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت:

پەکەکە لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا بە تایبەت لە ناوچەی دیاربەكر هەمیشە لەبواری بەرهەمهێنانی مادەهۆشبەرەکان چالاک بووە و زۆرجار ژاندارمری مەزری کێڵانی حەشیش و لابراتواری مادەهۆشبەرەکانی ئەم گرووپەی لەناو بردووە. پەکەکە لەرێگای مادەهۆشبەرەکانەوە دارایی خۆی دابین دەکات و تائێستا بە چەک کڕدراوەکانی بەم پارەیە دەیان هەزار کەسی سڤیل کوژراون کە زۆربەیان کوردن. عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکەش لەلیستی گەورەکانی مادەهۆشبەرەکاندایە.

ئۆگار لەدرێژەدا دەڵێت: ئەم ناوچە شاخاوییە جۆرێکە کە هیچ شتێک بێ هاوئاهەنگی پەکەکە ناکرێت بۆیە ناتوانرێت بیری لێبکرێتەوە کە ئەم هەموو کێڵانەی حەشیش بێ زانیاری پەکەکە بێت. ئەمە بەواتای ئەوەیە کە پەکەکە خۆی دەستی لەنێو ئەم کارەدایە.

یەحیا دەڵێت: تەنیا لەساڵێکدا 85 هەزار تۆن حەشیش هی پەکەکە دەستی بەسەردا گیرا و لەناو برا ئەمە لە گەڵ دەستبەسەرداگرتنی مادەهۆشبەرەکان لە 15 ساڵی رابردوودا بەرانبەری دەکات. تەنیا بە دەستێوەردانی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەتوانرێت ئەم جووڵە بەربڵاوە بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان لەناو ببردرێت. بە بێ بن بڕ کردنی ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە ناتوانرێت هیوای لەناوچوونی هەڕەشەی مادەهۆشبەرەکان بکرێت. گرووپە تێرۆریستییەکانی دژی ئێران، ئێراق، سوریا، ئەفغانستان و تورکیا بەمادەی هۆشبەر داهاتیان دابین دەکەن. پێگەی جۆگرافی تورکیا رێگای بۆ پەکەکە خۆش کردووە تا بە ئاسانی مادەکە بگەینێتە ئەورووپا. هەڵبەت لەباشووری ئێڕان و لەڕێگای ئەماراتیش بەشێکی زۆری دەگوازێتەوە. واتە لە گەرووی هۆرمۆز بۆ دەریای سوور و دواتر بۆ دەریای ناوەڕاست دەڕوات. هەڵبەت هەندێک مادەی کیمیاییش لەئەورووپا بۆ تورکیا دێت و دوای بەرهەمهێنان لە تاقیگاکان دەنێردرێتە بازارەکانی رۆژهەڵاتی ناوین. هێزەکانی ئاسایش تەنیا جارێک دەستیان بە سەر زیاتر لە یەک تۆن هێرۆئین دا گرت.

ئەو دەڵێت: هەڵبەت پەکەکە لەبواری حەبە سەرخۆش کەرەکانیشەوە چالاکە. بۆئەمەش تۆڕێکی لە کەسانی بەرواڵەت ئاسایی پێکهێناوە بۆ دابەشکردنیان.

لینکی فایلی ویدیۆیی:

https://www.youtube.com/watch?v=v2vy4mVMRH0&t=275s

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب