لەتەنیشتی مردن؛ لەقوتابخانەوە تا گۆڕەپانی شەڕ/ درێژەی رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجانی کورد لەلایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە

  • ۳ سال قبل

ناوچە سنووریەکانی ئێران لەبواری سەرچاوە ئاوی و داپۆشی گیا وەک دەوڵەمەندترین ناوچەی وڵاتە. نەتەنیا ئەم ژێرخانە سرووشتییە بەردەوام دەرفەتی باشی بۆ بەکارهێنانی بەرژەوەندیەکان لەرێگای کشت و کاڵ و مەڕ و ماڵات داری و پیشەکانی گرێدراویەوە بووە بەڵکوو جوانیەکی تایبەتی بە تاکی ئەم بەشە لەئێران وەک دەرفەتێکی بێ وێنەی گەشتیاری و داهاتە. کلتووری دەوڵەمەند و رەسەنی خەڵامی ئەم ناوچانەش یەکێکی دیکە لە فاکتەر راکێشەرەکانە بۆ ئەوەی گەشتیار و وەبەرهێنەر و تەنانەت کەسانێکە کە بە هۆی حەزی خۆیان بۆ دانیشتنی وەرزی و یا هەتاهەتایی لەم ناوچە خۆش ئاو و هەوایەی ئێرانن.

خەڵک بە گشتی بەکوردی لە رۆژئاوای ئێران کە بەشێکی دانەبڕاوی مێژووی کۆنی ئەم وڵاتەیە بووە و هەیە. لەکاتی جۆراوجۆری مێژووی ئێراندا دەوریان هەبووە. دەوری کلتوور، ئابووری و کۆمەڵایەتی و لەهەموویان گرنگتر زیرەکی و بەورەبوونی ئەم خەڵکە لەپاراستنی خاکی دایکی بۆتە هۆی ئەوەی کە بە قسەی خۆیان ئێرانی ترین نەتەوەی ئێرانن بزانین.

دوای شۆڕشی 57یش دەوری خەڵکی کورد لە پاراستنی سەروەری خاکی وڵات، کاریگەر و نموونە بوو. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەڕەشەکان لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای وڵات بەتایبەت دوای شۆڕشی لەهێڵی ژمارە و جۆرەوەش دەگمەن بووە. بەڵام لەگەڵ ئەمانەش بەردەوام شتێکی سەرەکی بۆ پاراستن و ئاسایشی  ئێران لەبەرانبەر دەستدرێژی  بۆ ئەم ناوچەیە بوون. ورە و زیرەکی ئەم خەڵکەی کورد فاکتەری سەرەکی لەم بارەوە بووە.

لەگەڵ ئەمەش ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات بە تایبەت کوردستان بە هۆی رەنگاورەنگی سیاسی و جۆگرافییەوە ئامادەی ململانێ بووە. یەکێک لە رژدترین نموونەکانی دوژمنی و گەلەکۆمە لە جۆگرافیای رۆژئاوای وڵاتە، پرسی جووڵەی نەتەوی و باسی جیابوونەوە. کێشە نانەوە لەم ناوچانە لەسەرەتای شۆڕشەوە لەلایەن گرووپە جیاخوازەکان و ئەوانەی باسی نەتەوەی کورد بەشێوازەکانی وەک کێشەکان لەسنوور و هاوکاری لەگەڵ سەدام حسێن و تێرۆر و دەستدرژی خۆی پیشان داوە. هەرچەند ئەوڕۆکە لەسەقامگیری و ئەو ئاسایشەی کەهەیە ئەم کێشە نانەوە لاوازتر بووە بەڵام هێشتا درێژەی هەیە و بەداخەوە تێچووەکان و زیانە راستەوخۆەکانی بۆ سنوورنشینەکان دەمێنێتەوە. بۆ لێکدانەوەی ئەم بەڵگانە رۆشتین بۆ لای ماڵباتێک کە راستەوخۆ رووبەڕووی ئەم هەڕەشە و کیشە نانەوە بوون.

محەمەد خەلیفانی یەکێک لە دانیشتوانی کوردی ناوچەی رۆژئاوای وڵاتە ئەو باوکی مۆبین خەلیفانی هەرزەکاری 17 ساڵەیە کە ماوەیەک پێش ئێشتا یەکێک لە گرووپە چەکدارەکان رفاندیان. هەرچەند لە دابو نەرێتی کۆمەڵگای ئێران مۆبینی 17 ساڵە وەک هەرزەکار دەناسرێت بەڵام لە پێناسەی نێونەتەوەیی یۆنیسێفدا کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ منداڵن و بۆیە لەگۆڕەپانی باسی نێونەتەوەییدا شەڕیان پێناکرێت و تەنانەت بە پێی یاسای مافی مرۆڤ پارێزراوی زۆریشیان هەیە.

هەروەک لە نێو گرووپە تێرۆریستییەکان وەک حدک بەڵگەی زۆر لە هەڵسووکەوتی نائاکارانە ئاسایی بۆتەوە و دووبارە دەبێتەوە، هەڵخەڵەتاندنای منداڵی خەلیفانیش کردەوەیەکی باوە. لەراستیدا گرووپە تێرۆریستییەکان باس لە شەڕ بۆ بەدی هاتنی مافی خەڵکی کورد دەکەن لە ترنجراوی نەبوونی رەوایی و ناتوانی لە تەڤلی کردنی هێز روویان بۆ هەڵخەڵەتاندنی منداڵان هێناوە. تێرۆریستەکان چاوی تەماحیان بڕیوە منداڵانی گوندی سنوورنشینی کورد و بۆیە لەچەند ساڵی دوایدا هەموو وردبوونەوەیان داناوە لەسەر رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان و گواستنەوەیان بۆ بنکەکانی ئەم گرووپە لەشاخەکانی کوردستانی ئێراق.

خەلیفانی زانیویە کە کۆڕەکەی مۆبین لەچەند قۆناخی پەیوەندی کردنی شاراوە لەگەڵ گرووپی دێمۆکرات، ئەندامانی ئەم گرووپە بەڵێنی ئیش و ژیانی باشتر و هاوسەرگیریان پێداوە و بۆیە ئەمانە بۆتە هۆی ئەوەی تا بکەوێتە ژێر کاریگەری و هەڵخەڵەتاندنی ئەم گرووپە و ئامادە بووە لەگەڵیان بڕوات.

پیاوانی ئەم گرووپە بۆ هەڵخەڵەتاندنی منداڵان پەروەردەیان بینیوە و لەقۆناخی پەیوەندی کردن و هەڵخەلەتاندندا ئەوەی ناویانەتەوە رازی دەکەن تا لەبارەی تەڤلی بوون بە گرووپەوە هیچ قسەیەک بۆ ماڵباتی نەکات. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ماڵباتەکان بەردەوام دوای رفاندنی منداڵەکانیان بزانن کە هەڵبەت ئەوکات ئیشێکیان پێ ناکرێت.

منداڵانی وەک مۆبین دوای ئەوەی کە رۆشتنە بنکەی تێرۆریستانەوە لەنێو شاخ تازە تێدەگەن کە بڕیارە ژیانێکی دژواریان هەبێت و نەتەنیا بەڵێنەکان کرداری نابن بەڵکوو ژیانێکی بە چەک و هەرکات لەوانەی لەپێکدادانەکانی لەشاخەکان بە واتای دراوسێیەتی مردن بێت. خەلیفانی پێمانی وت کە هاتۆ چۆی شاراوە و بەدزی ئەندامانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە بۆناوخۆی وڵات ئاسایشی خەڵکی سنوورنشینی رووبەڕووی کێشە کردۆتەوە. چوونکە تێرۆریستەکان جگە لە هەڕەشەی بەهێز کە بۆ منداڵانی گوندین نان و خۆراک و تێچووەکانی دیکەشیان لە خەڵکی ناوچەکە داوا دەکەن. هەندێک لەم تێرۆریستانە بە یارمەتی ئەو چەکەی لەدەستیاندایە لەخەڵکی گوند باج دەستێنن.

خەلیفانی دەڵێت گرووپەکانی وەک دێمۆکرات باس لەوە دەکەن کە بڕیارە خەڵکی کوردستان ئازاد بکەن و ئەم ناوچە سەربەخۆ بکەن لەکاتێکدا کە هیچ کات ئەم بابەتە ویستی خەڵکی کوردی ئەم ناوچەیە نەبووە بەڵام بوونی ئاسایش لەبەرانبەر ئەم گرووپە تێرۆریستیەوە ویستی ئەم خەڵکە بووە. ماڵباتی پوورمحەمەدیش یەکێکی دیکە لە ماڵباتە کوردنشینەکانن کە منداڵەکانیان لەلایەن تێرۆریستانی دێمۆکراتەوە رفێندراە و ئێستا بێ سەروشوێنە.

سوونیا کچی ماڵباتی پوورمحەمەدی 15 ساڵانە و بۆ خۆی بە هۆی زیانەکانەوە کە پێی گەیشتووە ئەم پرس زۆرتر کاریگەری هەبووە. ئەم پرسە بۆتە هۆی رۆشتنی سوونیا و دایکی تووشی کێشەی دڵ بووە و لەنەخۆشخانە خەوێندراوە.

ماڵباتی سوونیا خەڵکی گوندی سنگانن و باوکی رەسوول پوور محەمەدیش لەپیاو چاکانی ناوچەکەیە و کەسێکی ناسراوی شنۆیە. ئەو کە دۆخێکی ئابووری باشیشی هەیە لەدیمانە لەگەڵ ئێمە وتی ئامادەیە هەموو داراییەکەی بدات تا سوونیا بگەڕیتەوە. ئەو دەڵێت ئەکەم رۆژەکانی دوای ون بوونی سوونیا وای زانیوە کە کچەکەی وەک بارمتە بەمەبەستی باجگرتن گیراوە بەڵام کاتێک لەلایەن حزبی دێمۆکراتەوە بۆ پارە پەیوەندی پێوە کرا تێگەیشت کە سوونیا لەلایەن گرووپێکی تێڕۆریستیەوە رفێندراوە.

پوورمحەمەدی دەڵێت لەلایەک ئامادە نییە هیچ پارەیەک بەم تێرۆریستانە بدات چوونکە دەزانێت ئەم پارە لەدژی ئاسایش هاوڵاتیان سەرف دەکرێت. بەڵام لەلایەکیش ئارامی خۆی و ماڵباتەکەی لەدەست رۆشتووە و ئەوان هەرڕۆژ نیگەرانی ئەوەن کە کچەکانی لەنێوان ئەو هەموو پیاوە چەکدارە توندوتیژی چ چارەنووسێکی دەبێت. پوورمحەمەدی دەڵێت سوونیا لەپۆلی هەشتەم دەیخوێند و بە هیوای بە ئایندەی هەبوو بەڵام ئێستا دیار نییە کە ئایا دەتوانێت دووبارە کچەکەی ببینێتەوە و لەباوەشی بگرێت؟!

سوونیا هەروەها نەخۆشی لەخۆ بوورانەوەی هەیە و بە قسەی باوکی شەوان دەترسێت و دەبێت لەباوەشی دایکی بنوێت بەڵام ئێستا لەشاخ و لەنێوان تێرۆریستەکان گیری خواردووە. لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رفاندنی سوونیا پیشان دەدات کە ئەو لەگەڵ سێ کەس لە هاوڕێیانی کە ئەوانیش منداڵ بوون کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەندامانی تێرۆریستی دێمۆکرات.

رەسووڵ پێی وایە دوای شۆڕش ئاسایش لەم ناوچە سنووریانەی رۆژئاوای وڵات سەقامگیر بوو بەڵام ئەم تێرۆریستانە چەند ساڵێکە کە بە هەڵسووکەوتەکانیان هەوڵ دەدەن ئاسایشی خەڵکی کورد تێکبدەن. ئەو داوا لە دەوڵەت دەکات تا هەرچی زووتر منداڵەکی رزگار بکەن و بیگەڕێنێتەوە باوەشی ماڵباتی.

کۆڕێکی 16 ساڵان بە نێوی هێمنیش نموونەیەکی دیکەی رفاندنە لەسەردەستی حزبی دێمۆکراتی کوردستان. باوکی هێمن یاسینی ناوەوە و بەرگدوورە. ئەو لەدیمانەیەکدا لەگەڵ پەیامنێری ئێمە وڵامی ئەم پرسیارانە دایەوە کە چۆن رفێندراوە و ئاگاداری رفاندنەکەی بووە کە هەرجار منداڵێکی گوند ون دەبێت ئێمە دەزانین کە گرووپە تێرۆریستەکان رفاندوویانە. ئەو دەڵیت کە گرووپە تێرۆریستی و جیاخوازەکان لەو بەری سنوورەوە باس لەوە دەکەن کە بڕیارە کوردستان ئازاد بکەن! و لەسەر ئەم بنەمایە چالاکی دەکەن و ئێستا چەند ساڵێکە کە رکابەری دەکەن بۆ هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی منداڵان.

نەتەنیا باوکی هێمن بەڵکوو دانیشتوانی دیکەی ئەم ناوچە لەمەڕ چالاکی ئەم گرووپە ناسینێکی باشیان هەیە. یاسین لەم بارەوە بە پەیامنێرمانی وت کە ئەم گرووپە سەرەتا بە نائارام کردنی ئەم ناوچانە و دەرکردنی وەبەرهێنەران هەوڵ دەدات کە لەئجامی بێ ئیشی و هەژاری گوندەکاندایە دەست پێبکات دواتر بە بەڵێنی ئیش و پارە و ژیانی باشتر بە منداڵان فریویان دەدات و دەیانباتە بنکەکانی خۆی.

باوکی هێمن دەڵێت زۆر جار بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی هەوڵی داوە بەڵام تەنانەت منداڵەکەی نەبینیوە. بەڵام ساڵێکە کە ون بووە و جارێک پەیوەندی تەلەفۆنی گرتووە. یاسین دەڵێت کە هەرچەند هێمن لەم پەیوەندیەدا دەیگووت دۆخی باشە! بەڵام دەڵێت من منداڵەکەم دەناسم و لەدەنگیەوە و لەرزینی دەنگی ناخۆشیم لێ بینی کە پەشیمان بۆتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. یاسین تەنانەت هەوڵی داوە کە ئادرەسی کۆڕەکەی بپرسێ کە وادیار بوو هێمن لەژێر گوشاردا بوو و نەیتوانی وڵامی باوکی بداتەوە.

یاسین دەڵێت هێمن لەگەڵ باوژنی دەژیا و ناکۆک بوون پێکەوە و ئەمە زەمینەی پەسەند کردنی بەڵێنەکانی دێمۆکراتی رەخساندووە و لەگەڵیان رۆشتووە. یاسینیش وەک باوکانی دیکە منداڵەکی دیلی گرووپە تێرۆریستیەکانە و داوا لەدەوڵەت دەکات رزگاری بکات.

هەروەک لەقسەکانی ئەم ماڵباتانەدا دەرکەوت هاتنە ناوەوەی شاراوە و بەدزی ئەندامی تێرۆریستەکان لەسنوورە رۆژئاوایەکانەوە و کردارەکانیان بۆ رواندنەوەی ئارامی و رفاندنی منداڵانی گوند بۆتە پرسێکی رژدی ئاسایش بۆ ئەم ناوچەیە. هەرچەند رێبازی وەک ئاگادارکردنەوە و پەروەردەی منداڵان لەقوتابخانە و دایک و باوک لەنێو ماڵبات دا دەتوانێت تا ئاستێکی زۆر پێش لە سەرکەوتنی ئەندامە تێرۆریستیەکان لە رفاندنی منداڵانی گوندی بێت بەڵام لەسەرووی ئەمانەوە لەمەڕ رووبەڕووبوونەوەی رژد لەبەرانبەر هاتنە ناوەوەی نایاسایی و شاراوەی تێرۆریستان بۆ ناوخۆی وڵات و هەروەها هاوکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ گورزوەشاند لەبنکەکانی ئەم گروپە تێرۆریستیانەیە تا پاڵپشتیەکەیان لەناو بچێت.

پشتیوانی دەرەکی لەم گرووپانە کە زۆربەیان لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی و بەتایبەت ئەمریکاوە بە شێوازی دارایی و چەک و تەنانەت زانیاری دەکرێتیش بابەتێکی دیکەیە کە دەبێت لەرێگای کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بەدواداچوونی بۆ بکریت. بەڵگەی روونی ئەم پاڵپشتییە دەتوانرێت لە نیشتەجێ بوون و هاتوچۆە ئازادانەی سەرکردەکانی ئەم گرووپانە لەوڵاتانی ئەورووپایی بزاندرێت و ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆربەی ئەم سەرکردانە پێشینەی تاوانەکانیان راگەیاندنی سووری نێودەوڵەتی بەدواوە هەبوو و بە پێی یاسا دەبێت بەدواداچوونیان بۆ بکرێت. بەڵام وێڕای ئەمەش وڵاتانی ئەورووپی لەبواری دەستگیری و رادەستکردنەوەیان هەنگاو نانێن.

لەوانەی هاوکاری و رێکەوتنی وڵاتە زیان پێگەیشتووەکان لەم گرووپانە وەک تورکیا، ئێراق، سوریا و ئێران بۆ بەدواداچوونی نێودەوڵەتی بە مەبەستی بڕینی پاڵپشتی جۆراجۆری وڵاتانی رۆژئاوایی لەتێرۆریستەکان بتوانێت شادەماری ژیانی ئەم گرووپانە بپچڕێنێت و پێش لەدرێژەی هەرەشە ئاسایشییەکانیان بگرێت.

همجوار با مرگ؛ از مدرسه تا میدان جنگ/ ادامه ربایش و فریب نوجوانان کُرد توسط حزب دموکرات کردستان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب