شەهاب ئەحمەد: پەکەکە قوتابخانەکانی شنگالی کردووە بە بنکە

  • ۳ سال قبل
شنگال

شەهاب ئەحمەد بەرپرسی بواری پەروەردەی شنگال دەڵێت ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە لەشنگال قوتابخانەیەکیان کردووە بە بنکە بۆ خۆیان ئەمە لەکاتێکدایە کە قوتابییەکان ئەوێ شوێنیان بۆ خوێندن نییە. ئەحمەد لەوتووێژێکدا رایگەیاند: لەکاتێکدا کە دەستپێکردنی ساڵی خوێندنە و لەدۆخی هەنووکەیی لەگەڵ کەمبوونی کەرەستە بەتایبەت لەبواری پەروەردەدا رووبەڕووین، پەکەکە یەکێک لە قوتابخانە گەورەکانی شنگالی کردووە بە بنکەی پەروەردەی ئەندامانی خۆی و چۆلیشی ناکات.

بەرپرسی پەروەردەی شنگال دەڵێت: شنگال لەبواری ئیداریەوە سەر بە موسڵە و ئێمە لەمبارەوە بەرپرسەکانمان ئاگادار کردووتەوە. ئەم قوتابخانە پێش هێرشی داعش و لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە بینا نرا و زۆر گەورەشە. ئەگەر پەکەکە ئەم قوتابخان چۆڵ بکات، کێشەی شوێنی پەروەردە لەشنگال چارەسەر دەبێت چوونکە بێجگە لەگەورەبوونی، زۆر پێشکەوتووشە. بەڵام ئەگەر چۆڵی نەکرێت، بەشێک لە قوتابیان ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

شەهاب ئەحمەد بەئاماژە دان بە رەوتی زیادکردنی ناڕەزایەی کوردانی ئیزدی بە هۆی بوونی پەکەکە لەناوچەکە بە یاد هێنایەوە کە پەکەکە نەتەنیا کۆسپە لەسەر رێگای خوێندنی قوتابیان، هەروەک چۆن زۆرجار لەناڕەزایەتی دایکانی ئیزدیدا بینیمانە، ژمارەیەکی زۆر لەقوتابیان لەلایەن پەکەکەوە رفێندراون تا وەک منداڵی سەرباز بەکار بگیردرێن و تائێستا هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەردەست نییە و تەنانەت بە قسەی هەندێک لە دایکان ئەندامانی پەکەکە هەڕەشەیان کردووە لەماڵباتی رفێندراوەکان ئەگەر بابەتەکە بۆ میدیاکان بورێژێنن یا خود باسی بکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب