درێژەی ناڕوونی لەبارەی چارەنووسی سلێمان مورادی؛ منداڵە سەربازی ئەنجامی پەژاک

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەسەرەتای ساڵی 1399 راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە رێدا هاتبوو بەپێی هەواڵەکان هێزەکانی پەژاک لە پائیز و زستانی 1398 چەندین منداڵ و گەنجی کوردی ئێرانیان فریو داو رفاندوویانن و بردوویانن بۆ بنکەکانی پەژاک لە قەندیل . ئەم منداڵانە بە هۆی کڕۆناو و نەبوونی کەرەستی تەندرووستی و خاوێن کردنەوە و دەرمان و هەروەها هێرشەکانی تورکیا کوژراون و پەژاک هێشتا هەواڵێکی رێک و دروستی لەبارەی چارەنووسیانەوە بڵاو نەکردۆتەوە. یەکێک لەو منداڵانە ئەسرین محەمەددیە کە بابەتی رفاندنەکەی زۆر جار لە راگەیاندنەکاندا بڵاو بووەوە. یەکێکی دیکە لەوانە سلێمان مورادیە. چاودێر لەسەرەتای ساڵی 1399 لەگەڵ باوکی گفگتۆی کردووە.

مورادی لەم گفتگۆەدا رایگەیاند کە سلێمان لەدایبووی 79 لەشاری مەریوانە. ئەو بە هۆی فریو دان لەلایەن ئەندامێکی پەژاکەوە تەڤلی بووە و لەم ماوەیەدا هیچ هەواڵێکمان لێی نەبووە. مادح مورادی، باوکی سلێمان زۆر نیگەرانی منداڵەکەیەتی و دەڵێت: ئەو ئێمەی بە خۆیەوە بەستووتەوە، ژیانمانی تێکداوە و قوڕبەسەری کردووین و نازانین سەردانی کوێ بکەین. ئەو لەبارەی هەوڵەکانی خۆی بۆ رۆیشتن بۆ هەرێمی کوردستان و قەندیل و بەدواداچوون بۆ چارەنووسی سلێمانیش وتی: من 65 ساڵمە ناتوانم بڕۆمە هەرێمی کوردستان و بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵەکەم بکەم. من توانای رێگە رۆشتنم نییە. هەروەها هەموو خەڵکی گوند و کەسانێک کە بە هۆی منداڵەکانیانەوە سەردانی قەندیلیان کردووە سەردانم کردوون پێیان وتم بی سوودە. چوون ئەندامانی پەژاک بێ وێژدانن و تەنانەت رێگا نادەن بیبینی چ بگات بەوەی کە بیگەڕێنیتەوە.

لەدیمانە نوێیەکدا وتی: براکەی سلێمان بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی براکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە دوای ماوەیەکی درێژ هێشتا نەگەڕاوەتەوە. چاودێر شیمانە دەکات کە براکەی سلێمانیش لەلایەن پەژاکەوە دەستبەسەر کرابێت و یا تەنانەت کوژرابێت. بەتایبەت ئەوەی کە هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ ماڵباتی نەبووە.

باوکی سلێمان وتی: سلێمان لەگەڵ یەکێک لەهەڤاڵانی لەلایەن پەژاکەوە رفێندراون. بەڵام هەڤاڵەکەی توانی هەڵبێت بەڵام چارەنووسی سلێمان نادیارە. من ئاگاداری چارەنووسی کۆڕەکەم نیم. من پێویستم بە یارمەتی دارایی هەیە. بەڵام پەژاک دوو منداڵی منی رفاندووە. سلێمان بەس 17 ساڵی بوو. ئێستا دایکی بەس دەگریت. دۆخی دەروونی ماڵباتمان باش نییە. دایکی سلێمان نەخۆشە و تووشی خەمۆکی بووە. پەژاکیش وڵام ناداتەوە کە چارەنووسی ئەم دوو کۆڕەم چی بەسەر هاتووە؟ هەڤاڵەکی سلێمانیش هیچ ئاگای لێ نییە. وەک بڵێی لەم جیهانەدا ناژیت. ئەو دەڵێت سلێمان دوای بیست رۆژ لەئەندامبوونی لەپەژاک چیتر نەمبینیوە. دەڵێت هەندێک لە ماڵباتەکان کە منداڵەکانیان لەلایەن پەژاکەوە رفێندراوە زیاتر لە پازدە جار سەردانی قەندیلیان کردووە بەڵام هیچ ئەنجامێکیان وەرنەگرتووە. ئێستا ئیشی ئێمە بەس بووە چاولێکردن لەتەلەڤیزیۆن تا هەواڵی مردنی منداڵەکەمان ببیستین. من لەرێگای ئاژەڵەوە داهاتم هەیە فرووتیانم چوونکە کۆڕەکەی دیکەشم لەلام نییە.

شایانی باسە کە پەکەکە لەکوردستان هەوڵ دەدات کە لەنێوان ماڵباتە هەژار و کەم داهاتەکاندا ئەندامانی خۆی فریو بدات یا برفێنێت. ئەم چینە، داهات و خوێندنێکی تەواویان نییە و ئەو گرووپە زاڵە لەسەر پەکەکە کە خەڵکی تورکیان خۆیان سەرووتر لە کوردانی ئێرانی دەزانن. کوردانی ئێرانی لەڕاستیدا قوربانی شەڕی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیان.

 

ادامه ابهام در مورد سرنوشت سلمان مرادی؛ کودک‌سرباز عضو پژاک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب