حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێڕان وڵام بداتەوە: سەردار تابناک لەکوێیە؟

  • ۳ سال قبل

شنۆ بەرواڵەت لەبێدەنگی دەوڵەتی ئێران و دەزگاکانی سەربازی و ئاسایشی ئێرانی، بۆتە مۆڵگەی ملیشیاکانی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا). حدکا ئێستا لەشنۆ وەک گەورترین شوێنی تەڤلی کردنی کەڵک وەردەگرێت. بەڵام خاڵی گرنگ لەم بوارەدا جیا لەکردەوە تێرۆریستیەکان، بەکارهێنانی منداڵانەکانە وەک سەرباز لەلایەن حدکاوە. چاودێر لەدوو هەفتەی رابردوودا چەندین راپۆرتی لەبارەی رفاندن، هەڵخەڵەتاندن و دەرچوونی نایاسایی گەنجانی کوردی ئێرانی لەلایەن ملیشیاکانی حدکاوە بڵاوکردۆتەوە. گەنجان بە بەڵێنی پارە و کارە و ژیانی باشتر هەڵدەخەڵەتێن و بەڵام لەئەنجامدا لە کەمپەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە خۆیان دەبیننەوە. هەندێکیان دەتوانن بگەڕێنەوە بەڵام هەندێکی دیکەش دیلی ئەم گرووپە تێرۆریستیە دەبن.

سەردار تابناک، (لەدایکبووی 1381 منداڵی بیروت) ناوی گەنجێکی کوردە کە دیلی ئەم گرووپە چەکدارە و نایاساییەیە و هێشتا هەواڵێک لە چارەنووسی نییە. ئەو قوربانی نەبوونی ئاسایش لەناوچە سنووریەکانی وڵات لەگەڵ ئێراقە و ئێستا ماڵباتەکەی نیگەرانی چارەنووسیین. شنۆ، وەک گوترا وادیارە ئاسایشی پێویستی و سەقامگیری کەشارێک پێویستیە نەیبێت. چوونکە سەدان منداڵی کورد لەلایەن ملیشای چەکدارەکانەوە رفێندراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە دادوەری و یەکسانی دروشمی ئەم گرووپەیە، بەڵام ئێستا سەرکردەی ئەم گرووپە چەکدارە لەئەورووپایە و منداڵەکانیان لەکەمپ لەلای منداڵانی دیکە نین. هەژاری و نەبوونی زانیاری بۆتە هۆی ئەوەی گەنجان فریوی ئەم گرووپە بخۆن و منداڵانیش برفێندرێن. دایکی سەردار تابناک بە پەیامنێری وتین کە زۆر نیگەرانی منداڵەکەیەتی. ئەو وێڕای رەخنەی توند لەم گرووپە وتی دایکانی زۆر لەشنۆ و گوندە سنووریەکان منداڵەکانیان لەدەست داوە. ئەو کە خەڵکی گوندی سینگانە پێمانی وت: ئەمانە زۆر ئاسان دێنە نێو گوندە سنووریەکان و منداڵان لەتەمەنی هەستیار دەرفێنن. منداڵان بەئاسانی فریو دەخۆن و بۆیە ئەم گرووپە دەستی لەسەر گەنجان داناوە. بەس منداڵانی ماڵباتە هەژارەکان دەکاتە ئامانج. تائێستا نەمبینیوە منداڵی ماڵباتێکی دەوڵەمەند بڕفێنن. چوونکە ئەوان ئامانجەکانیان لەنێو ئەو ماڵباتانە دیار دەکەن کە لەبواری داراییەوە هەژارن. گوندە سنورنشینەکان هەمیشە ئارمانجی ئەم گرووپانەن. مامی سەرداریش ئەندامی ئەم گرووپانە بوو. گرووپ دەڵیت کوژراوە بەڵام ئێمە نە لاشەیەکمان بینیوە نە وێنەیەکی. هێشتا دیار نییە چیان بەسەر هێناوە.

ئەو لەبارەی شێوازی فریودانی منداڵانی شنۆ لەلایەن ملیشیاکانی حدکاوە دەڵێت: ئەوان گەنجان فریو دەدەن و بە بیانووی ئیش و ماڵ و هاوسەرگیری لەوڵات دەیانبەنە دەرەوە. کەمپی ئەم گرووپە پڕیە لە گەندەڵی ئاکاری. کچ و کۆڕی گەنج پێکەوەن. ئەمانە بۆ فریودانی گەنجان بەکاریگەرە. من جگە لەسەردا دوو منداڵی دیکەشم هەیە ئەوانیش لەمەترسیدان. بۆ دەوڵەتی ئاورێک لەم ناوچانە ناداتەوە؟

ئەو وتی: ئەو 16 ساڵان بووم کە رفێندرام. ئێستا سێ ساڵە کە بێ سەروشوێنە. نازانین زیندووە یا مردوو؛ لەکاتێکدا کە لەشنۆ و شارەکانی دەورووبەری، هەموومان نیگەرانی منداڵانی خۆمانین کە نەیانڕفێنن. هەست بە نەبوونی ئاسایش و هاتۆچووی کەسانی ئەم حزبە لەنێو گوندە سنوورەیەکان زۆرە. من وێڕای هەموو کێشە داراییەکان رۆشتم بۆ هەولێر و سۆران. بییم لەکەمپ. داوام لێکرد بگەڕێتەوە بەڵام سەرکردانی ئەم حزب ئەندامە ئێرانییەکانیان ترساندوو لەگەڕانەوە. بە گەنجانیان وتووە گەر بگەڕێنەوە بۆ ئێڕان سزا دەدرێن و لەگرتووخانە دەکرێن. بۆیە سەردا نەگەڕایەوە بۆ ئێران. ئەوان ناویان نابوو سەرکەوت. ئەو دەیویست بگەڕێتەوە. بەڵام دەترسا.من دایکیم و هەست دەکەم پەشیمانە و دەیەوێت بگەڕێتەوە. بەڵام ترس و خۆبەزڵبینی رێگای پێ نادات. سەیرە لەوێ تەنانەت کەسێکی سی ساڵانیشم نەبینی. هەموویان منداڵانی 14 و 15 ساڵان بوون.

ئەو لەبارەی ئاستی خۆشەویستی گرووپە چەکدارەکان لەشنۆ وتی: ئەمانە بکوژنی خەڵکی کوردن. ئەوان کاتێک بەزەیان بە منداڵەکاندا نایەتەوە و دایکانێک کە ئەم منداڵانیانە بە چەرمەسەری گەورە کردووە گرنگایەتی بۆیان نییە و گرنگایەتی بە مرۆڤ نادەن؟ ئەوان هیچ بەرنامەیەکیان جگە لەناوبردنی خەڵکی ناوچە و ماڵباتەکان نییە. دەوڵەت کارێک بکات! ئێمە ماندوو بووین یەکێک لەمنداڵەکانم دەرفێنن بەڵام هێشتا دوو منداڵی دیکەم لەماڵییە. ئەوان ئاسایشیان نییە یارمەتی بدەن و ریشەیان وشک بکەن.

 

حزب دموکرات کردستان ایران پاسخ دهد: «سردار تابناک» کجاست؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب