موراد ئەسڵان: دەوڵەتی ئێراق، پەکەکە وەک هەڕەشەیەک دەزانێت

  • ۳ سال قبل

لەدوای هەڵکشانی هەڕەشەی بوونی پەکەکە لەباکووری ئێڕاق و کردەوە ناسەقامگیر کەرانەکانیان لەو ناوچەیە کە لەژێڕ دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندایە و هەروەها لەشنگال، تورکیای هان داوە خۆی ئامادە بکات بۆ هێڕش بۆ سەر ئەم گرووپە لەشنگال. لەم بارەوە موراد ئەسڵان شرۆڤەکاری ئاسایش لەدیمانەیەکدا رایگەیاند دەوڵەتی ئێراقیش بەم ئەنجامە گەیشتووە کە پەکەکە لەم وڵاتە هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایشی.

ناوبراو لەوڵامی ئەم پرسیارە کە بەرەنگاربوونە لەگەڵ ئەم گرووپە تا چەندە گرنگە وتی: ئۆپراسیۆن لەدژی پەکەکە ئەنجام دەدرێت و فاکتەری جیاوازی هەیە. فاکتەری یەکەم ئەمەیە کە پەکەکە لەمێشکی ئێراقییەکاندا وەک هەڕەشەیەکی پێناسە کراوە. چوونکە بە جێگیربوون لەشنگال بۆتە هەڕەشەیەکی رژد و ئێراقییەکان دەزانن پەکەکە هێزێکی جۆجێی و ئێراقی نییە. بۆیە نەتەنیا بۆ ئێڕاق بەڵکوو بۆ هەموو ناوچەکە هەڕشەیە، چوونکە لەدەرەوەی ئێڕاق هاتووە.

خاڵی دووەم ئەمەیە کە لەپێناو ئەم کردەوانە، گۆشاری زۆر لەلایەن دەوڵەتی ئێراق و دەسەڵاتی کوردستانەوە هەیە کە دەبێت پەکەکە ناوچەکە چۆڵ بکات. واتە هەرێمی کوردستانیش بۆ دەرکردنی پەکەکە گوشاری بۆ دەوڵەتی ناوەندی هێناوە و پەکەکە بۆتە بابەتێکی جێ باس. هاوکات تورکیاش گوشار بۆ ئێراق دێنێت تا بەرەنگاری پەکەکە لەشنگال ببێتەوە. خەڵکیش گوشار دێنێت چوونکە پەکەکە ئاستەنگە لەپێش پرۆژە ئاوەدانییەکاندا.

هاوکات کردەوە دوژمنانەکەی پەکەکە لەدژی هەرێم دەبینین. پەکەکە کرداری جیاواز لەدژی پێشمەرگە ئەنجام دەدات و تەنانەت زۆرجار کوشتوویانیە. ئەم کردارانە بۆتە هۆی ئەوەی تا بەکردار پەکەکە لەربەرانبەری راستەوخۆ لەگەڵ هەرێمدا خۆی ببینێتەوە.

ئەم کارناسەی ئاسایشی دەڵێت: پرسی شنگال لەم بوارەوە گرنگە کە لەگەڵ سوریا و بەتایبەت لەگەڵ ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانی پەکەکە لەباکووری سوریا هاوسنوورە. نابێت دەوری ئەمریکا لەم پرسەدا لەبەرچاو نەگیردرێت. چوونکە ئەمریکا هەوڵ دەدات لەنێوان کوردانی سوریا و تورکیا پردێک دروست بکات و هەروەها دەیەوێت پەکەکە هەر بەو ئۆنیفۆرمە رێکخراویەوە کە لەسوریا هەیە بپارێزێت. بەڵام ئێراق و تورکیا نایانەوێت لەنێوان قەندیل و شنگال خاڵێکی گرێدان هەبێت. بۆیە تورکیا و ئێراق و هەرێمی کوردستان بەدوای سڕینەوەی هەموو باڵەکانی پەکەەکن و ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ ئەم ئیشە. تا کاتێک کە پەکەکە لەشنگال بێت دەوڵەتی ئێراقیش ناتوانێت ئاوارە ئیزدیەکان بگەڕدرێنەوە بۆ شار.

شایانی باسە لەکاتێکدا کە بەڵگە و شایەتحاڵی جیاواز دەسەلمێنێت کە یەپەگە هەر ئەو پەکەکەیە و بەس بە ئارمانجی هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی بە نێوێکی دیکە لەباکووری سوریا جێگیر بووە و لەم رێگایەوە لەلایەن ئەمریکاو وڵاتانی رۆژئاوایی پاڵپشتی دەکرێت، دەوڵەتی ئەمریکاش سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بابەتە دەزانێت هێشتاش یارمەتی چەک و تەقەمەنی ئەم گرووپە دەدات؛ لەکاتێکدا کە پەکەکە لەنێو لیستی تێرۆری خودی ئەمریکادایە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە هەندێک لە بەرپرسانی فەرمی ئەمریکاش دان بەوە دا دەنێن کە پەکەکە و یەپەگە یەکن. رابرت فورد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لەسوریا لەو کەسانەیە کە دان بە یەک بوونی یەپەگە و پەکەکە دا دەنێت.

رابردت فورد لەگفتگۆیەکدا رایگەیاند: ئەمریکییەکان لەم ماوەیەدا هەوڵیان داوە ئەم بسەپێن کە یەپەگە پەیوەندی بە پەکەکەوە نییە. جئۆفری گوردۆن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوی لەدەوڵەتی ترەمپیش لەو کەسانەیە کە ئەم دوو گرووپە بە یک شت دەزانێت. گوردۆن دەڵێت: من پێم وانییە کە پەکەکە بەس ناو دەگۆڕێت بەڵکوو دەبێت ئیشێک بکرێت کە بەتەواوەتی لەناو بچێت. [1]

رۆیی گاتمەن رۆژنامەنووسی براوەی خەڵاتی راگەیاندنی پۆلیتزریش پێی وایە: لەنێوان ئەو کەسانەی کە لەگەڵیان دیمانەم کردووە ژمارەیەکی زۆر جیابووی پەکەکەی تێدان و لەسوریا بە جلی یەپەگە ئامادە بوون و ئەم کەسانە دەڵێن لەنێوان پەکەکە و یەپەگەدا هیچ جیاوازیەک نییە و لەکرداردا هەردووکیان یەک رێکخراون. [2]

 

[۱].https://www.youtube.com/watch?v=O4Ct4heJKIM

[۲]. https://www.youtube.com/watch?v=xMoXT43I8-I

 

مراد اصلان: دولت عراق، پ.ک.ک را یک تهدید می‌داند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب