عەزیز خانەسوری: پەکەکە براکەمی رفاند

  • ۳ سال قبل

هاوڵاتییەکی کوردی ئیزدی لەناوچەی خانەسوور لەشنگال دەڵێت ئەندامانی چەکداری پەکەکە براکەیان رفاند و سەرەڕای بەدواداچوونە یەک لەدوای یەکەکان وڵامیان نەدنەوە. عەزیز خانە سوری لەدیمانەیەکدا رایگەیاند: براکەم شەفیق شۆفێری تەکسی بوو و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نەبوو. تەنیا لەڕیگای شۆفێری تەکسییەوە دەژیا. رۆژی 17/12/2018 ئەندامانی پەکەکە رۆشتنە ماڵەکەی و لەگەڵ خۆیان بردیان.

ئەم هاوڵاتییە کوردە رەخنە لە بوونی ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە لەشنگال دەگرێت  و خوازیاری بەرەنگاربوونەوە و هەڵوێست نواندنی رژدی دەسەڵاتی ناوەند و هەرێمی کوردستان لەگەڵیان بووە و دەڵێت: ئێرە خاکی ئێڕاقە. بۆ دەبێت گرووپێکی چەکداری کوردی تورکیا و باڵە سوریەکەی بە ئاسانی لەنیو خاکی ئێراق بسووڕێنەوە. ئێمە ئاسایشمان نییە و نموونەکەشی براکەم شەفیقە کە بەڕۆژ چوونە ماڵەکەی و رفاندیان. هەر رۆژ سەردانی ناوەندەکانی سەر بە پەکەکە دەکەین بەڵام وڵامێکی روونمان نادەنەوە و هەڵبەتە حاشا لەرفاندنەکەی ناکەن.

عەزیز خانەسوری دەڵێت: لەوانەی براکەمیان بردبێت بۆ سوریا چوونکە کەسانێکی دیکەیان بەم شێوەیە بردووە. کەسانێک دەبەن و لەوێ دەیانبەن بۆ شەڕ کردن و ئەگەر خۆڕاگری بکات لەگرتووخانەی دەکەن تا رابێت. هاوژین و منداڵەکانی شەفیق ژیانێکی ئارامیان هەبوو و داوا لەدەسەڵات دەکەین بە هاورمانەوە بێت.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب