سەیرانی عەباسی؛ هاوژین و دایکی و دوو منداڵی، نوێترین قوربانی تێرۆریزمی پەژاک

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی شاردنەوە و کوشتنی ژمارەیەک لەگەنجان و هەرەزەکارانی ئێرانی لەبنکەکانی پەژاک و ئەشکەوتە ناستاندارەەکانی ئەم گرووپە کە بە هۆی هەرەس و بەفری قورسەو لەساڵی 1399بووە کاردانەوە و پرسیاری زۆری لەهەرێمی کوردستانی ئێراق و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ورووژاندووە. ئەم کەسانە لەپائیزی 1398 رفێندران یا هەڵخەڵەتێنران و گواسترانەوە بۆ بنکەکانی پەژاک. چاودێر بۆ لێکدانەوەی ئەم بابەتە و لێکۆڵینەوە و ورووژاندنی پرسیار لە بەرپسانی پەژاک لەبارەی چارەنووسی ئەم کەسانەوە سەردانی ماڵباتەکانیانی کردووە و یەکێک لەماڵباتەکان ماڵباتی سەیران عەباسییە. سەیران عەباسی، هاوژینی سەباح ئەمجەدی، دایکی دوو منداڵ و لەدایکبووی 1368ە.

سەباح ئەمجەدی بە پەیامنێری وت: ئێمە لەماڵباتماندا کێشەمان نەبوو. پەیوەندی من و هاوژینەکەم باش بوو و کێشەی دارایشمان نەبوو. پێش ئەوەی هەڵیخەڵەتێنن پەژاک لەناوچەی مەریوان لە گوندی گۆنەبۆ بوون و باجیان لەخەڵک دەستاند. دەمزانی رفاندنی منداڵان سیاسەتیانە. بەڵام قەد بیرم نەدەکردەوە کە هاوسەرکەی منیش هەڵخەڵەتێنن. ئێمە ئێستا نێزیکی ساڵێکە کە ئاگاداری نین. نازانین زیندووە یا کوژراوە. تەنانەت تەلەفۆنێکیشی بۆ نەکردووین.

سەباح ئەمجەدی لەدرێژەدا دەڵێت: کۆڕە مامی هاوژینەکەم هاوکاری پەژاک بوو و بۆ ئەوان ئیشی دەکرد و خۆراکی بۆ دەبردن. من دڵنیام بۆ پارە هاوژینەکەمیان فریو داوە و بردوویانە بنکەی پەژاک. ئێمە لە نێو ماڵباتدا هیچ حەزێکمان بۆ تەڤلی بوون لەنێو ئەم گرووپە تێرۆریستییە نەبوو. ئەوان دز و بکوژن. لەگوندەکان دا زۆرجار هێزەکانی پەژاک باجیان ستاندوو و منداڵیان رفاندوو. ستەمێک کە پەژاک لەمن و ماڵباتەکەمی کرد نابووردرێت. منداڵەکانم ئێستا بێ دایکن چۆن گەورە بن. تەنیا چاوەڕوانمی ئەوەیە کە هەواڵێکم لە هاوژینەکەم هەبێت.
چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران هەروەها چاوەڕێ وڵامی میدیایی پەژاک/پەکەکەیە.

سیران عباسی؛ همسر و مادر دو فرزند، جدیدترین قربانی تروریسم پژاک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب