سۆنگۆل ئاڵتوون تاش: پەکەکە گەنجانی کوردی بن بڕ کردووە

  • ۴ سال قبل

سۆنگۆل ئاڵتوون تاش دایکی یەکێک لە سەربازە رفێندراوە کوردەکە لەلایەن پەکەکەیە کە لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە لە ئامەد نارەزایەتی توند دەردەبڕێت و بە یەکێک لە بەرپرسانی هەدەپە لەشوێنەکە دەڵێت: رێکخستنی ئێوە لەئامەد چیتر گەنجێکیان نەهێشتووتەوە یا لەگرتووخانەن یا لەژێر خاکن.

ئەم دایکە کوردە لەلێدوانێکدا دەڵێت لە چوار ساڵی رابردوودا کە کوڕەکەم رفێندراوە بەس یەکجار هەواڵم لێ گرتووە و دەڵێت کوڕەکەم سەرباز بوو کە پەکەکە رفاندی لە رۆژهەڵاتی تورکیا. ئەو تەنیا لەساڵی 2016 نامەیەکی بۆ دایکی هەنارد و وتی لەقەندیلە.

کوڕم سەرباز بوو. پەکەکە ئۆتۆباسەکەی راگرت و کوڕەکەمی لەگەڵ سەربازێکی دیکە رفاند و بردی. بەڕاستی ماندوو بووینە لەدەستی ئەم گرووپەوە. وەرەسمانیان کردووە. کوڕەکەم بگەڕێننەوە.

ئاڵتوون تاش یەکێک لە دەیان دایکێکە کە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵە رفێندراوەکی دەستی داوەتە مانگرتن. نارەەزایەتی لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە درێژەی هەیە کە دەوڵەتی تورک تاوانباری دەکە بەوەی کە پەیوەندی گەرم و گوڕی لەگەڵ پەکەکە هەیە. ئەم پارتە ئەم پەیوەندیانە رەت دەکاتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە هەڕەشەی لەم ماڵباتانەش کردووە.

ساڵحە ئدیزریش لەئەستەنبۆلە هاتووە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکەی نارەزایەتی دەربڕیوە. ئەو دەڵێت: کوڕەکەم 14 ساڵ تەمەنی بوو و قوتابی دواناوەندی بوو. لەناکاو رفێندرا. ئەو دەڵێت: لەهەڕەشەکانی پەکەکە ناترسم. کوڕەکەم دەوێت. ئەم گرووپە تێرۆریستیە و درێژە بە مانگرتنەکەم دەدەم. هەدەپە دەوری هەبووە لە رفاندنی کوڕم یاقۆب کە لەساڵی 2015 رفێندرا. ئەویان بۆ شەڕ کردن وەک ئەندامی پەکەکە بردووتە شاخ. لەیەکێک لەبەرنامەکانی هەدەپە ون بوو.

 

پەکەکە لەلیستی تێرۆری ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپادایە. گرووپە جۆراوجۆر و سەربەخۆەکانی پەکەکە بە پێشلکردنی مافی مرۆڤ بەتایبەت بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز و تاوانی شەڕ تاوانبار دەکەن.

عەلادین پارلاک شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت: بۆ خەڵک لەبەرنبەری نووسینگەی پارتێکی دیکە کۆ نابنەوە و خوازیاری منداڵەکانیان نین؟ وڵامە روونە. چوونکە هەدەپە دەوری هەیە لەرفاندنی منداڵەکان لەلایەن پەکەکەوە. واتە پەیوەندی رێکخستنی لەنێوانیاندا هەیە. ئەگەر گوێ لە قسەی ماڵباتەکان بگریت و سەرەنج بدەتی هەموویان منداڵەکانیان بە جۆرێک لەجۆرەکان لەگەڵ نووسینگەکانی هەدەپە پەیوەندیان هەبووە و لە رێۆرەسمەکانیاندا ون بوون.

ئەم مانگرتنە کاتێک دەستی پێکرد کە هاجەرە دایکی یەکێک لە منداڵە سەربازەکان لەپێش نووسینگەی هەدەپە دانیشت و هەڵنەسا و ئەمە بووە هۆی ئەوەی تا کوڕەکەی بۆ بگەڕێننەوە و ئەمە ئەوانی دیکەشی هان دا تا ئەم رێڕەوە لەپێش بگرن.

https://www.youtube.com/watch?v=4FSlQhEVT6k

https://www.ikhrw.com/interview/%d8%b3%d9%88%d9%86%da%af%d9%88%d9%84-%d8%a2%d9%84%d8%aa%d9%88%d9%86-%d8%aa%d8%a7%d8%b4-%d9%be-%da%a9-%da%a9-%d8%ac%d9%88%d8%a7%d9%86%d8%a7%d9%86-%da%a9%d8%b1%d8%af-%d8%b1%d8%a7-%d8%b1%db%8c%d8%b4/

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب