جائیشانکار: دابەشکردنی تێرۆریزم بۆ سەر باش و خراپ پشیتوانییە لەتێرۆریزم

  • ۳ سال قبل

هەڵسووکەوتی دووفاقی لەجیهاندا لەمەڕ پرسی جۆراوجۆرەکان لەوانە هەڕەشە گرووپە تێرۆریستییەکان بۆتە هۆی ئەوەی کارناسان و بەرپرسانی ئاسایشی وڵاتانی جیاواز بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە قوربانی تێرۆریزمن تووشی ناکۆکی بکات لەوانە دابین کردنی دارایی و جێگیر کردنی ئاسایشی بۆ تێرۆریسستەکانن و ئەم پرسە لەلایەک هیوا بۆ بن بڕ کردنی هەتاهەتایی تێرۆریزم تووشی پرسگرێک دەکات و لەلایەکی دیکە هەوڵی زۆر لە بواری تێکۆشان بۆ تێرۆریزم پووچەڵ دەکاتەوە. وڵاتانی رۆژئاوایی زۆرتر لەهەروڵاتێکی دیکە رووبەڕووی تاوانی پشتیوانی لەتێرۆریزم و هەڵسووکەوتی دووفاقین و دابەشکردنی تێرۆریزم بۆ سەر باش و خراپ لەبنەڕەتدا بەرژەوەندی وڵاتانی رۆژئاو و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەمریکا بۆتە هۆی ناڕزایەتی دەربڕینی کەسانی زۆر لەم بوارەدا.

سەرەڕای ناڕزایەتی جیاوازەکان لەمەڕ باش و خراپ دیتنی تێرۆریزم بە پێی بەرژەوەندی هەندێک وڵاتەکان، هەوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم روانگەیە و رەتکردنەوەی درێژەی هەیە. لەم چوارچێوەیەدە دۆکتۆر ئس. جائیشانکار، کارناسی سیاسی و وەزیری پێشووی بواری دەرەکی هند لەدیمانەیەکی نوێدا لەبارەی تێرۆریزمەوە وێڕای لێکدانەوەی رەهەندە جیاوازەکانی مەترسی و هەڕەشەی ئەم دیاردەیە لەجیهاندا، رەخنەی لەو وڵاتانە کرد کە هەڵسووکەوتێکی دووفاقیان لەمبارەوە هەیە. جائیشانکار لەدانشتنێکی ناسراو بە باسی ئازاد لەدژی ئەو دەوڵەتانەی کە پاڵپشتی تێرۆریزم دەکەن هەڵوێستی گرت و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بە کۆمەڵ داوا لەم جۆرە وڵاتانە بکەن تا بەرپرسیارتی لەئەستۆ بگرن.

تێرۆریزمی باش و خراپمان نییە. لەهەر حاڵەتێکیدا تێرۆریزم خراپە

ئەو وتی: هەندێل لەوڵاتان چوارچێوەی یاسایی/ کرداری و پسپۆڕی تەکنیکیان بۆ ناسین و لێکدانەوە و بەدواداچوون لەمەڕ سەرچاوەی تێرۆریزمەوە هەیە. بەڵام هەندێک دەڵەتێش هەن کە تاوانبارن لەیارمەتی و پشتیوانی کردنی تێرۆریزم و بۆ دابینکردنی دارایی و شوێنی ئەمن بۆیانن لەکاتێدا کە ئێمە توانای دەوڵەتەکانی گرووپی یەکەم بەهێز دەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بەکۆمەڵ لەگرووپی دووەم داوا بکات واز لەم کردارانەی بهێنێت.

ناوبراو لەدرێژەدا لەبارەی شێوەی سەرکوتکردنی تێرۆریزم وتی: هەمووان دەبێت ئیرادەی سیاسی پێویست بۆ تێکۆشان لەگەڵ تێرۆریزمیان هەبێت نابێت بزانین چۆن دەبێت و چۆن نابێت لەتێکۆشاندا باسی لێوەبکرێت. هەروەها نابێت بۆ کردەوەی تێرۆریستی زەمینەی پاسا و پەرەسەندن بڕەخسێت. هەموو ئەندامانی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەبێت پێبەندی بەڵێنەکانیان بن لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی کردارە تێرۆریستییەکاندا.

ئەم کارناسە وتی: ناتوانرێت بە سیاسەت و کردارە دووفاقییەکان باس لەتێکۆشان لەبەرانبەر تێڕۆریزم بکرێت. تێرۆریست تێرۆریست و باش و خراپی نییە. کەسانێک کە ئەم جیاوازیە بانگەشەدەکەن هەر ئەو کەسانەن کە بە جلی دیکەوە پاڵپشتی لەتاوانباران دەکەن.

 

جائیشانکار: «تقسیم تروریسم به خوب و بد حمایت از تروریسم است»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب