ئەندامی پێشووی پەژاک: بە هۆی کێشەی ئابووری و ماڵباتییەوە فریوی پەژاکم خوارد

  • ۳ سال قبل

ئەلف مەحموودی بانازناوی ئاوات لەدایکبووی 1/5/1378 خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی چاڵدۆران سەر بە ئازەربایجانی رۆژئاوا لەدیمانەیەکدا لەگەڵ کوردپارێز وتی: باوکم خاوەن کارگەیەکی ئابووری ناوچەکە بوو کە بە هۆی هەندێ کێشەوە مایەپووچ بوو و ماڵباتەکەمان رووبەڕووی کێشەی نەداری بوونەوە.

 

ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەبارەی هۆکاری تەڤلی بوونی دەڵێت: بە هۆی کێشەی دارایی و ماڵباتی ماڵم بە جێ هێشت و بۆ ئیش کردن دەستم بە کۆڵبەری کرد. ئەو بە ئاماژە بە مەرجی دژواری ژیانی پێش تەڤلی بوون وتی: بە هۆی نەبوونی شوێنێک بۆ نووستن شەوانە لە پارک و مزگەوتەکاندا دەخەوتم. بە لەبەرچاوگرتنی مەرجەکانی کۆڵبەری دەڕۆیشتمە نێو خاکی ئێراقەوە و دوای سێ رۆژ وەیلان بوون کەوتمە ژێر کاریگەری یەکێک لەکادیرەکانی ئەو گروپە کە بەڵێنی ژیانێکی باشتر و هەروەها دروشمی هەستیارانە و نەتەوەپەرەستانەی هەڵدەدا و لەبەر ئەوەی کە وەیلان بوون ناچار بووم تەڤلی بم.

ناوبراو لەدرێژەدا لەبارەی کردەوە تێرۆریستییەکانی پەژاک لەناوخۆی وڵات دەڵێت: لەم ساڵانەدا کە ئەندامی ئەم گرووپە بووم بە چاوم بینیم کە ئەم گرووپە تیمی سەربازی دەهەنارد بۆ گوندە سنووریەکان تا خەڵک بخاتە ژێر گوشارەوە و باجیان لێوەربگرێت لەچەندێکیان بۆ خۆشم هەبووم.

ئەم هاوڵاتییە کورد کە ئێستا توانیویە هەڵبێت دەڵێت: لەرۆژەکانی سەرەتایی رۆیشتنم بۆ قەندیل و بە بینینی دۆخەکە تێگەیشتم کە درۆیان لەگەڵ داوم ویستم هەڵبێم هەڵسووکەوتی توند و بێ بەزەیانەم بینی لەلایەن فەرماندەکانەوە بۆیە پەشیمان بوومەوە. چوونکە دوو کەس لەوانەی شەرڤانی نوێ بەنازناوەکانی هەڵگورد و ریبوار کە ئێرانی بوون ویستیان هەڵبێن کە بە توندی ئەشکەنجە کران و بۆ ماوەیەک لە ژوورە تاریکەکانی گرتووخانە دا دەستبەسەر کران.

مەحموودی لەکۆتایدا بۆ ئاگا کردنەوەی گەنجانی کورد بەمجۆرە دەڵێت: راوێژی من بۆ هاوڵاتییەکەنم ئەوەیە کە بە بانگەشە درۆەکانی پەژاک و پەکەکە هەڵنەخەڵەتێن سەفەر بۆ جەهەنەمی قەندیل بێ گەڕانەوەیە و تەنیا موعجزەیە کە بتوانی رزگارت بێت. قەندیل بۆتە گۆڕستانی کوردان. تەنانەت گەر بتوانی هەڵبێیت تا کۆتایی تەمەنت دەبێت شەوانە شەوە ببینی.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب