ئایدا حەسەن، کچێکی ئیزدی: پێشمەرگەکان بە کۆمەڵ دەستدرێژیان کردە سەرمان

  • ۴ سال قبل

وەرگێڕان: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

لەم ویدیۆیەدا چالاکێکی مافی مرۆڤ لەگەڵ ئایدا حەسەن کچێکی ئیزدی خەڵکی شنگال دیمانەیەکی ئەنجام داوە. ئایدا حەسەن لەگەڵ چەند کچی دیکەی ئیزدی بۆ سکاڵا لەپێشمەرگەکان رۆیشتنە ناوەندی فەرمی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەڵام دەڵێن بەجێگای لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە زیلە و شەق دەریان کردین.

نێوت چییە؟ ئایدا حەسەن. من دەمەوێت ئەم بابەتە بڵێن کە بەس بۆ ئەوەی بگەینە مافەکەمان و نە شتێکی دیکە. چوونکە تاوانێکی زۆر ترسناک بوو بۆ ئێمە. من رۆیشتمە لای بەرپرسانی پێشمەرگە تا سکاڵا تۆمار بکەم (کچێکی دیکە کە قوربانی پێشمەرگە بوو گوڕ گوڕ دەگریا). لێم پرسی بۆ پێشمەرگەکان لەکاتی کۆمەڵکوژی دەستدرێژیان لەسەر کچان و ژنان کرد. ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە دەستی گرتم و فڕێ دامە دەرەوە و چەند زیلەیەکیشی لێدام. پێیانم وت مافی ئەوەتان نییە لێم دەن ئێوە لە داعش خراپترن.

پیاو: ئەوان تەقەیانیش لێدەکردن؟

ئایدا حەسەن: بەردیان بۆ فڕی دەداین و تەقەیی ئاسمانیان دەکرد

ئێوە چیتان وت کە ئەمەتان بینی؟ ئایا لەبارەی پێشمەرگەوە قسەیەکی ناخۆشتان کرد؟

ئایدا حەسەن: من شتێکم جگە لە داخواز و ئابڕووەکەم نەکرد

بەس لەبارەی پێشمەرگەوە قسەتان کرد؟

ئایدا حەسەن: بەڵێ. تەنانەت هەموو کەلووپەلەمانیان لێ ستاندنین. دزیان لێ کردین.

ئێوە شنگالین؟

ئایدا حەسەن: بەڵێ من شنگالیم خەڵکی گوندی کۆچۆ. ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە پێی وتم ئەگەر شەرەفت هەبووا نەدەهاتییە ئێرە! من پێم وت: ئەگەر شەرفتان هەبووا بەمجۆرە قسەتان نەدەکرد.

چۆن هاتی بۆ ئێڕە؟

ئایدا حەسەن: بە پێیان هاتووین

چۆن ئەمە دەکرێت؟

کەسێک لەبەشی هەواڵەکەیان پێی وتم بەشە تایبەتەکانی لەشت پیشان بدەن تا دڵنیا بم شتێکی وەها بووە یا نە! راست نییە پێشمەرگەکان سەرخۆ ئیش بکەن لەکاتێکدا ئەم تاوانانە لەدژی ژنانی ئیزدنی ئەنجام داوە. ئایا ئەو پاراستنەی باسی دەکەن ئەمەیە؟ ئایا ئەمە مافی مرۆڤە؟ ئایا ئەمە مافی ئێمەیە؟ ئایا ئەمە دادوپەریە؟

کچی دووەم ئەوان لەپڕێکدا لەوێ بردمانیان. ئەگەر پێشمەرگە لەشنگال نەبوایە، دەستدرێژیمان لەسەر ندەدەکرا. بۆ تاوانمان چییە؟

پێشمەرگەکان هاتن و وایان لێ کردن؟

ئایدا حەسەن: بەڵێ پێشمەرگە بوون

بۆخۆتان لە کوێ بوون؟

ئایدا حەسەن: ئێمە ئاوارە بووین، هەڵاتبووین. بە پێیان دەڕۆیشتین. پێشمەرگەکان هاتن وامانزانی دەیانەوێت یارمەتیمان بدەن بەڵام بردمانیان و دەستدرێژیان کردە سەرمان.

چەند کەس بوون؟

ئایدا حەسەن: زۆر بووین. منیان برد بەرەو زاخۆ. ئێمە بۆ ئەوان هەڕەشە نەبووین دەیانتوانی ئیشیان پێمانەوە نەبێت.

چەند کەسیان برد؟

چەکیان لەسەر گرتین و ژمارەیەکی زۆریان بردین. خۆیان خستە سەر هەمووان و دەستدرێژیان کرد.

لینکی فایلی ویدیۆ:

https://www.youtube.com/watch?v=P3ZDa3PaBvI

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب