کوردانی سوریا لەسیاسەتی دەرەکی ئەمریکا: ستراتژی درێژخایەن یا کەرەستەی سیاسی؟(7)

  • ۴ سال قبل

نووسەر: لارا عزیز

ناوەندی لێکۆڵینەوەی قەیران و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان

لەلایەن چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدراوەتەوە

کۆتایی خەونی کوردەکان

کاتێک کە ترامپ رایگاند دەستووری کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکانی لەسوریا دەرکرد، کوردەکان راستەوخۆ ترسان کە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەریان زیاد بکات و ئەم ترسەش لەجێگای خۆیدا بوو. زۆرێک لە بەرپرسانی ئەمریکایی لەگەڵ ئەوەن کە تورکیا هەڕەشەیەکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە. بۆیە کوردەکان هەست دەکەن خیانەتیان لێکراوە، لەدەوڵەتی سوریا داوایان کرد بیانپارێزێت. ئەم داخوازیە هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکای تووشی سەر سوور مان کرد چوونکە نێوان کوردان و ئەمریکا راوێژ و یا هەنگاوێک بۆ ئەم داخوازە نەنرابوو. پەیەدە/یەپەگە لەگەڵ ئەم داخوازیە داویان لەئەسەد کرد بڕواتە نێو ئەو ناوچانە کە چاویان لێبەردابوو. کوردانی سوریا بژاردەیەک بێجگە ئاشتیان لەگەڵ ئەسەد نەبوو. هۆکاری فەرماندەی هێزە کوردیەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەسەد ئەمە بوو کە پێش لە کۆمەڵکوژی بەدەستی تورکیا بگیردرێت. پەیەدە خوازیاری سازش لەگەڵ ئەسەد بوو و لەگەڵ دابەشکردنی بەشە نەوت داوای هەندێک ئۆتۆنۆمیشی کرد. بەڵام ئەسەد ئۆتۆنۆمی تەواوی بۆ پەیەدە رەت کردەوە. بۆیە سەرکردە کوردەکان رادەستکردنی بەڕێوەبردنی ناوچەکە بە خودی ئەسەدیان خستە بەر باس، بەڵام سوور بون لەسەر ئەوەی پۆلیسی کورد لەناوچە کوردنشینەکان بمێنێتەوە. ئەم رێککەوتنە رێگای بۆ هێزەکانی سوریا خۆش کرد تا دووبارە رۆژئاوا بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان کە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ئارمانجی ئەسەد لەپێناو کۆنترۆڵی هەمووی سوریا.( Hubbard, 2018). بەڵام وادیارە ئەسەد بۆ گەیشتن بەم رێگا چارەیە پەلەی نییە. لەراستیدا ئەو کاتی هەبوو چوونکە ئێران و رووسیا لەگەڵی بوون و لەئەنجامدا بەرژەوەندیان هەبوو و دەیانتوانی زەمینەی هاوبەش بۆ پرسەکە ببیننەوە. لەسەرەتای ئۆکتۆبەر، ئەمریکا سەرەڕای داینی بەڵێنی ماین لەسوریا تا شکست پێهێنانی داعش و بینینەوەی رێگا چارەیەک بۆ قەیرانی سوریا لەناکاو رێگای بە تورکیا دا هێرش بکات. ترامپ هەڕەشەی لەتورکیا کەر کە گەمارۆی ئابووری لەسەر دادەنێ بەڵام وادیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆچوونەکەی گوڕی. رۆژی 14ی ئۆکتۆبەر، ترامپ رایگەیاند لایەنگری گەورەی ئەردۆغانە و شانازی پێوە دەکات.

هاوکات لەگەڵ درێژەی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا، ئەمریکا رۆژی 17 داوای لەئەردۆغان کرد هێرشەکانی راگرێت تا هێزەکانی یەپەگە لەناوچە ئەمنەکانی تورکیا بە ئاسانی بتوانن دەرکەون. (BBC News, 2019). ئاگربەس لەئاستێکی بەربڵاودا کرا. بۆ خۆی بەمەبەستی گەیشتن بە ئاگربەس پێویستە هەردوو لایەن دانوستاندن بکەن. بەڵام شێوازی ترامپ جیاواز بوو: لایەنی تورکیای گرت و لەبەرانبەردا ئەوەی کە دابووی داوای لێکرد ئاگربەس رابگەینێت و ئەمەی وەک سەرکەوتنێکی گەورەی تێپلۆماسی نرخان. لەراستیدا بەندەکانی رێککەوتن لەگەڵ ئەردۆغان رێک ئەو شتە بوو کە ئەردۆغان دەیویست: راگەیاندنی ناوچەی ئەمن بە درێژایی سنوور لەگەڵ سوریا. تورکیا ویستی هێزە سوریای دێمۆکراتیک 20 مایل و بە درێژایی 300 مایل لە سنوورەکانی تورکیا بکشێنەوە تا ناوچەی ئەمن پێک بێت.

خاڵی سەرەکی ناوچەی ئەمن پاراستنی خەڵکی سڤیل بوو کە بەهۆی پێکدادانەکانەوە هەڵاتبوون. چاودێری مافی مرۆڤ ناوچەی ئەمنی بەمجۆرە پێناسە دەکات: ناوچەیەک کە بە رێککەوتنی هەردوو لا لەناوچەی شەڕ دا دیار دەکرێت  و هێزە چەکدارەکان لەوێ جێگیر نابن و هێرش ناکەن. (Nevett, 2019). بێ پاسەوان، بەڵێنی دانی ئاسایش لەناوچەی ئارامیش بەس خەیاڵێکە چوونکە هێرشەکان بە ئەنقەست دەکرێن هەروەک چۆن لەساڵی 1995 لەسریبرینکا کرا.( 2019Fakih,). توندوتیژی زیاتر دەتوانێت رێگا بۆ ژێنۆسایدی نەتەوی بکاتەوە و سەدان هەزار خەڵکی سڤیلی کورد لەناوچەکە هەڵاتن و تورکیا ئاوارە عەرەبەکانی سوریای لەوێ جێگیر کرد. رۆژی 23 ئۆکتۆبەری 2019، ئەردۆغان و ولادێمیر پۆتین بەرنامەی نوێیان لەسورچی راگەیاند تا کۆتایی بە هێرشەکان بهێندرێت. (BBC News, 2019). ئەم رێککەوتنە بۆ بەدی هاتنی ناوچەی ئارامی نوێ کە ئارمانجی ئەردۆغان بوو کرا.( Lang,2019).

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب