ژن لەنێو پەکەکەدا و ئەو دیوی بابەتەکە

  • ۳ سال قبل

نووسینی: بنیامین ئۆزۆن جان

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

سەرچاوە: https://thenewturkey.org

پەکەکە لەرێگای ئەندامانی ژنیەوە لەچەندین بابەت چالاکی خۆکۆژی ئەنجام داوە. زەینەب کەناجی ناسراوە کە یەکەمین ئەندامی ژنی پەکەکە بوو کە دەوری ژنێکی دووگیانی یاری کرد و چالاکی خۆکوژی ئەنجام دار. ئەو لە 30 ژوەنی 1996 شەش سەربازی تورکیای کوشت. چەند مانگ دوای ئەوە لەیلا کاپڵان لەکاتێکدا کە دووگیان بوو لەدایرەی پۆلیس لەئادانا خۆی تەقاندەوە. وادیارە ئەو پاشگەز بوونەوەی ئەندامێکی پیاوی پەکەکەی بینیبوو کە چالاکی خۆکوژی ئەنجام نەدا. لەدەیەی نەوەی زائینی ئەندامانی ژن و تێرۆریستان پەکەکە 11 نموونە لە 15 چالاکی خۆکۆژی پەکەکەیان ئەنجام دا. دواینەکەیان ئاڤێستا خابور کچێکی 20 ساڵان بوو کە لەساڵی 2018 لەشەڕی عەفرین خۆی لەپێش دەبابەیەکی تورکیا تەقاندەوە.

دوای ئەو چالاکییە وەک ژنی ئازادی کورد ناویان نا و لەگەڵ ژنانی خۆکۆژی پێشوو بەراوەردیان کرد. ناکۆکی وایە کە ئەم رێکخراوە باسی فێمێنیستی بوونی ئەندامانی ژنی دەکات دووگیان یا یەک گیان وەک بکەری چالاکی خۆکۆژی بەکاریان دێنێت. ئەم تاوانە، بەس بۆ چەند نموونە نییە. ژنان لەلایەن ئەندامانی پیاوی پەکەکە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر. بە پێی راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەکەکە وەک سیستمێکی دەرەبەگی چاو لەماڵبات دەکات و ئۆجالان پێی وایە کە ژن نابێت بەس بە مێردێکەوە سنووردار بێت. زۆربەی ئەندامانی پلەبەرز لەوانە ئۆجالان دەستدرێژیان لەسەر ژنان کردووە و دواتر بە تۆمەتی پووچی وەک سیخوڕی لەسێدارەیان داوەن. لەکۆتایەکانی ساڵی 1984 یا سەرەتاکانی ساڵی 1985 سائمە ئاکین ئەندامێکی پلەبەرزی ژن و رەخنەگرتی توندی خراپ بەکارهێنانی رەگەزی لەنێو بەرپرسانی پەکەکەدا لەبنکەی لۆلان لەباکووری ئێراق لەسێدارە درا. هەروەها راپۆرتی وەزارەتی دەەرەوەی ئەمریاک لەبارەی قاچاخی مرۆڤ دەنووسێت: ئەندامانی یەپەگە باڵی پەکەکە لە سوریا هەروەها کۆڕان و کچان لەوانە کەسانی خوار 15 ساڵ دەکەنە ئەندام. چاودێری مافی مرۆڤ لەدیمانەیەکدا پیشان دەدات ژمارەیەکەی زۆر منداڵ لەناوەندی گەنجانی یەپەگە بینراون کە ماڵباتەکانیان ئاگایان لێنییە. ماڵباتەکان دواتر زانیویانە کە منداڵەکانیان بە زۆر تەڤلی کراون. لەساڵی 2012 ئەم گرووپە لەخاڵە پشکنینەکاندا کەڵکی لەکچان و کۆڕانی خوار 18 ساڵ تەمەن وەردەگرت کە لەعەفرین و کۆبانێ جێگیر بوون.

بەرواڵەت پەکەکە نەتەنیا وەک بکەری چالاکی خۆکۆژی لەژنان کەڵک وەردەگریت بەڵکوو بەخراپیش بەکاریان دێنیت و گەر دژایەتی بکەن لەگەڵ بڕیاری وەک دەڵێن بەرپرسانی پلەبەرز ئەوە لەسێدارە دەدرێت. جگە لەمە، ئەم رێکخراە بە شێوازی هەستیارانە لەهەستی ژنانەیان لەلایەن سەرۆکانیەوە خراپ بەکاردەهێندرێن و وەک ئامرازی بانگەشە ئیشیان پێدەکرێت. باسی فێمێنیستی هۆکار نییە تا ئەم گرووپە بێ تاوان بناسیندرێت بەڵام روخساری ژنانک لەنێو پەکەکەدا بۆتە جێگای سەرنجی میدیاکانی رۆژئاوایی. بەڵام روخساری خوێن مژی پەکەکە لەدژی دەوڵەت و خەڵکی سڤیلی کورد و تورک و تەنانەت ئەندامانی رەخنەگر، پاساوی بۆ ناهێندرێتەوە.

کاتی نەگەیشتووە کە میدیا نێودەوڵەتییەکان بە جێگای ستایشی پەکەکە باسی پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤی بکەن؟ ئایا هەڵسووکەوتی بێ سەرنجی ئەم میدیانە لەبارەی تاوانەکانی پەکەکە بەم واتایە نییە کە بە شێوازی ناڕاستەوخۆ لەئەنجامی تاوان لەلایەن پەکەکەوە دەور دەگێڕن؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە نرخی ئەوەیان هەیە رژدانە بیریان لێ بکرێتەوە.

زن در پ.ک.ک. و آن روی سکه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب